ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
61 : 26

فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ

[ فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ ] كاتێك كه‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌و یه‌كتریان لێ ده‌ركه‌وت و یه‌كتریان بینى [ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ (٦١) ] هاوه‌ڵانى موسا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ فیرعه‌ون پێمان گه‌یشت و پێشمان ئاوه‌كه‌یه‌و دواشمان فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانێتی. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 26

قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ

[ قَالَ كَلَّا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وان به‌ ئێمه‌ ناگه‌ن [ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (٦٢) ] به‌ دڵنیایى من په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌ به‌زانیارى و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵاتى، ئه‌و سه‌رمان ئه‌خات و ڕێنماییمان ئه‌كات و ڕزگارمان ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 26

فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ

{بە ئیزنی خوا دەریا دەبێت بە زەوی وشك} [ فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ موسا - صلی الله علیه وسلم - نارد [ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ ] به‌و گۆچانه‌ی به‌ ده‌ستته‌وه‌یه‌ بیده‌ به‌ ده‌ریاكه‌دا [ فَانْفَلَقَ ] ده‌ریاكه‌ له‌ت بوو، بوو به‌ زه‌ویه‌كی وشك [ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ (٦٣) ] وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئاوه‌كه‌ به‌رز بووه‌وه‌و هه‌ر شه‌پۆلێكی وه‌كو پارچه‌ شاخێكی گه‌وره‌ له‌ ئاسمان ڕاوه‌ستاو بوو به‌ دوانزه‌ ڕێگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوانزه‌ هۆز بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هۆزێك به‌ ئیسراحه‌ت بپه‌ڕنه‌وه‌، وه‌ نێوانی ئاوه‌كه‌یش خوای گه‌وره‌ بای ناردو وشكی كردو به‌ناو وشكانیدا تێ ئه‌په‌ڕین، وه‌ تاق و كه‌لێنی له‌ نێوان ئاوه‌كاندا كرده‌وه‌ تا له‌ یه‌كترى دیار بن و دڵنیا بن هه‌موویان رزگاریان بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 26

وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ

{موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و موسڵمانان رزگاریان دەبێت‌و فیرعەون‌و سەربازانی نوقمی دەریاكە دەبن} [ وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ الْآخَرِينَ (٦٤) ] وه‌ ئه‌له‌وێدا فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانیمان نزیك كرده‌وه‌ له‌ ده‌ریاكه‌ تا چوونه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ دوایاندا ڕۆیشتن. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 26

وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ

[ وَأَنْجَيْنَا مُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَجْمَعِينَ (٦٥) ] موساو - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بوون هه‌موومان ڕزگار كردن و له‌ ده‌ریاكه‌ په‌ڕینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 26

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ

[ ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ (٦٦) ] پاشان فیرعه‌ون و سه‌ربازو وه‌زیرو ده‌ست و پێوه‌ندیمان هه‌مووی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا غه‌رق كردو كه‌سیان رزگاریان نه‌بوو. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی ئایه‌ت و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ده‌رئه‌خات [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (٦٧) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ وه‌كو (ئاسیای خێزانی فیرعه‌ون). info
التفاسير:

external-link copy
68 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٦٨) ] وه‌ په‌روه‌ردگاری تۆ به‌ڕاستی زۆر باڵاده‌ست و به‌ عیززه‌ته‌، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ بۆ باوه‌ڕداران. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 26

وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ

{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَاهِيمَ (٦٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - باسی به‌سه‌رهاتی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ بخوێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 26

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ

[ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا تَعْبُدُونَ (٧٠) ] كاتێك كه‌ به‌ باوكی و قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو: ئه‌وه‌ ئێوه‌ چی ئه‌په‌رستن؟ ئه‌یزانی بت ئه‌په‌رستن به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندیان بكات. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 26

قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ

[ قَالُوا نَعْبُدُ أَصْنَامًا ] وتیان: ئێمه‌ بت ئه‌په‌رستین [ فَنَظَلُّ لَهَا عَاكِفِينَ (٧١) ] وه‌ به‌رده‌وام به‌ دیاریانه‌وه‌ نیشته‌جێین و ماوینه‌ته‌وه‌و ده‌یانپه‌رستین. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 26

قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ

[ قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ (٧٢) ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا كاتێك ئێوه‌ لێیان بپاڕێنه‌وه‌ ئه‌و بتانه‌ قسه‌ی ئێوه‌ ئه‌بیستن؟ info
التفاسير:

external-link copy
73 : 26

أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ

[ أَوْ يَنْفَعُونَكُمْ ] یان كه‌ شوێنیان كه‌وتوونه‌و ئه‌یانپه‌رستن ئه‌وان سوودتان پێ ئه‌گه‌یه‌نن؟ [ أَوْ يَضُرُّونَ (٧٣) ] یان ئه‌گه‌ر واز له‌ په‌رستنیان بێنن ئه‌توانن زیانتان پێ بگه‌یه‌نن؟ info
التفاسير:

external-link copy
74 : 26

قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ

[ قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءَنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ (٧٤) ] دانیان نا كه‌ بته‌كانیان هیچ سودو زیانیان به‌ده‌ست نیه‌و وتیان: به‌ڵكو ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان بینیوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ عیباده‌تیان بۆ ئه‌و بتانه‌ ئه‌كرد ئێمه‌ش چاو له‌وان ئه‌كه‌ین و لاسایی ئه‌وان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌قلیدو لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌ حه‌رامه‌و مرۆڤ ده‌بێت شوێن به‌ڵگه‌ بكه‌وێت). info
التفاسير:

external-link copy
75 : 26

قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ

[ قَالَ أَفَرَأَيْتُمْ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ (٧٥) ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پێم بڵێن ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یپه‌رستن هیچ سوودو كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه‌؟ info
التفاسير:

external-link copy
76 : 26

أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ

[ أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ (٧٦) ] ئێوه‌و باوك و باپیرانی پێشینه‌تان هه‌مووتان ئه‌مانه‌ ئه‌په‌رستن هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نن. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 26

فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِي ] به‌ڵكو ئه‌وانه‌ هه‌موو دوژمنی منن [ إِلَّا رَبَّ الْعَالَمِينَ (٧٧) ] ته‌نها په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان نه‌بێ ئه‌و دۆست و خۆشه‌ویستی منه‌ چونكه‌ تواناى به‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌دا هه‌یه‌: info
التفاسير:

external-link copy
78 : 26

ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ

[ الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ (٧٨) ] هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ منی دروست كردووه‌، وه‌ هه‌ر ئه‌ویش هیدایه‌تم ئه‌دات و ڕێنماییم ئه‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دین و دونیام. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 26

وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ

[ وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (٧٩) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌م پێ ئه‌به‌خشێ. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 26

وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ

[ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ (٨٠) ] وه‌ كاتێك كه‌ نه‌خۆش بكه‌وم هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ شیفام ئه‌دات (وه‌كو ئه‌ده‌بێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌دایه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ ته‌نها شیفاكه‌ى بۆ خواى گه‌وره‌ گه‌ڕانده‌وه‌). info
التفاسير:

external-link copy
81 : 26

وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ

[ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (٨١) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كاتێك كه‌ ئه‌ممرێنێ وه‌ دواتریش زیندووم ئه‌كاته‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ [ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئومێدم پێیه‌تى كه‌ له‌ تاوانه‌كانم خۆش بێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه‌ بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌وان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه‌ نه‌خۆش نه‌بوو، وه‌ كاتێك كه‌ سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه‌ مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له‌ ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه‌، به‌ ئومێدم خوای گه‌وره‌ له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ) [ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه‌ [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه‌ بمگه‌یه‌نه‌ به‌ پیاوچاكان له‌ به‌هه‌شتدا. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 26

وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ

[ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه‌ هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئومێدم پێیه‌تى كه‌ له‌ تاوانه‌كانم خۆش بێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه‌ بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌وان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه‌ نه‌خۆش نه‌بوو، وه‌ كاتێك كه‌ سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه‌ مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له‌ ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه‌، به‌ ئومێدم خوای گه‌وره‌ له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ). info
التفاسير:

external-link copy
83 : 26

رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ

[ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه‌ [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه‌ بمگه‌یه‌نه‌ به‌ پیاوچاكان له‌ به‌هه‌شتدا. info
التفاسير: