ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
73 : 22

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٞ فَٱسۡتَمِعُواْ لَهُۥٓۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخۡلُقُواْ ذُبَابٗا وَلَوِ ٱجۡتَمَعُواْ لَهُۥۖ وَإِن يَسۡلُبۡهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيۡـٔٗا لَّا يَسۡتَنقِذُوهُ مِنۡهُۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلۡمَطۡلُوبُ

{هەموو پەرستراوە پوچەڵەكان توانای دروستكردنی مێشێكیان نیە!} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه‌ ئێوه‌ گوێی بۆ بگرن [ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌ [ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ] هه‌رچی ئه‌و په‌رستراوانه‌ هه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رسترێن هه‌ر هه‌موویان كۆ ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها مێشێك دروست بكه‌ن ناتوانن و توانایان نیه‌ مێشێك دروست بكه‌ن كه‌ چه‌ندێ بوونه‌وه‌رێكی بچووكه‌، وه‌ تا ئێستاش دروستیان نه‌كردووه‌و نایشیكه‌ن [ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ] نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو له‌مه‌یش بێده‌سه‌ڵاتترن ئه‌گه‌ر مێشه‌كه‌ شتێكیان لێ بڕفێنێت و بیبات وه‌كو ده‌نكه‌ شه‌كرێك ئه‌وان ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ ده‌سه‌ڵاتن ئیتر بۆچى جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌ [ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (٧٣) ] ئه‌وه‌ی كه‌ داواكه‌ره‌ كه‌ ئێوه‌ن داوا له‌ غه‌یری خوا ئه‌كه‌ن بێده‌سه‌ڵات و لاوازن بۆیه‌ پشتتان له‌ خوا كردووه‌و دوعا له‌ غه‌یری خوا ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ئێوه‌ داوایان لێ ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش لاوازن ئه‌وه‌تا به‌هه‌موویانه‌وه‌ توانای دروست كردنی مێشێكیان نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 22

مَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ

[ مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] كافران و بێباوه‌ڕان چه‌ندێك خوای گه‌وره‌ شایه‌نی به‌ گه‌وره‌ زانینه‌ به‌و شێوازه‌ خوای گه‌وره‌یان نه‌ناسیوه‌ بۆیه‌ عیباده‌ت بۆ غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (٧٤) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 22

ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ

[ اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] خوای گه‌وره‌ خۆی له‌ فریشته‌كان نێردراوی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێ وه‌كو (جبرائیل و ئیسرافیل و میكائیل و ملك الموت) [ وَمِنَ النَّاسِ ] له‌ناو خه‌ڵكیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵئه‌بژێرێ، مه‌لائیكه‌ته‌كان وه‌كو نێردراو بۆ لای پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی فه‌رمانی خوا، له‌ناو مرۆڤیشدا كه‌سانێك هه‌ڵئه‌بژرێ ئه‌یانكات به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (٧٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو بینایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 22

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ

[ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] هه‌ر شتێك كه‌ مه‌لائیكه‌ت یان خه‌ڵك یان پێغه‌مبه‌ران له‌ ڕابردوو داهاتوودا بیكه‌ن خوای گه‌وره‌ ئاگای لێیه‌تی و ناتوانن هیچ شتێك بشارنه‌وه‌ [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٧٦) ] وه‌ هه‌موو كاروباره‌كان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 22

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱرۡكَعُواْ وَٱسۡجُدُواْۤ وَٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُواْ ٱلۡخَيۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ۩

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕكوع و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ به‌رن، واته‌: نوێژ بكه‌ن [ وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌ت بۆ په‌روه‌ردگاری خۆتان بكه‌ن ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی دروستی كردوون و ڕزقتان ئه‌دات [ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ ] وه‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌نجام بده‌ن [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٧٧) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووتان بكات له‌ دونیاو قیامه‌تدا. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 22

وَجَٰهِدُواْ فِي ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦۚ هُوَ ٱجۡتَبَىٰكُمۡ وَمَا جَعَلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلدِّينِ مِنۡ حَرَجٖۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمۡ إِبۡرَٰهِيمَۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ مِن قَبۡلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيۡكُمۡ وَتَكُونُواْ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِۚ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعۡتَصِمُواْ بِٱللَّهِ هُوَ مَوۡلَىٰكُمۡۖ فَنِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِيرُ

[ وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ] وه‌ جیهاد بكه‌ن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا به‌ ماڵ و گیان و زمانتان جیهادێكی ته‌واو كه‌ له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌كار نه‌ترسێن [ هُوَ اجْتَبَاكُمْ ] ئه‌ی موسڵمانان خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئوممه‌تانى تردا، وه‌ رێزى لێناون به‌ باشترین و به‌رێزترین پێغه‌مبه‌ر كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم -، وه‌ به‌ ته‌واوترین شه‌ریعه‌ت كه‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌ [ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ] وه‌ له‌ دینیشدا هیچ ته‌سكی و ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تیه‌كی له‌سه‌رتان دانه‌ناوه‌ به‌ڵكو هه‌موو كارئاسانیه‌كی بۆ كردوون [ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ] دینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری باوكیشتان - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌مان شێوه‌ فراوان بووه‌ ئێوه‌ شوێن دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون [ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ ] ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو كه‌ ناوی ئێوه‌ى نا به‌ موسڵمان له‌ پێشتردا، یاخود خواى گه‌وره‌ خۆى ناوى ناون به‌ موسڵمان [ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ پێتان وتراوه‌ موسڵمان تا پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - شاهێد بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌تان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] وه‌ ئێوه‌ش ببن به‌ شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌، واته‌: له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بن به‌ شایه‌ت به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تره‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رانیان په‌یامی خوای گه‌وره‌یان گه‌یاندووه‌ [ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] بۆیه‌ ئێوه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى [ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وه‌ زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ ] وه‌ پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن و په‌نا بۆ خوای گه‌وره‌ به‌رن هه‌ر ئه‌و په‌ناتان ئه‌دات [ هُوَ مَوْلَاكُمْ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌ سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی ئێوه‌یه‌ [ فَنِعْمَ الْمَوْلَى ] وه‌ باشترین پشتیوانێك كه‌ مرۆڤ پشتی پێ ببه‌ستێ ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَنِعْمَ النَّصِيرُ (٧٨) ] وه‌ باشترین سه‌رخه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ سه‌رتان ئه‌خات، والله أعلم. info
التفاسير: