ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
65 : 19

رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا فَٱعۡبُدۡهُ وَٱصۡطَبِرۡ لِعِبَٰدَتِهِۦۚ هَلۡ تَعۡلَمُ لَهُۥ سَمِيّٗا

[ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگارو هه‌ڵسوڕێنه‌رو خاوه‌نی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیانه‌ [ فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ ] تۆ عیباده‌تی ئه‌و خوایه‌ بكه‌، وه‌ ئارامگرو دامه‌زراو به‌ له‌سه‌ر عیباده‌تی خوا [ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا (٦٥) ] ئایا ئه‌زانی خوای گه‌وره‌ هاوشێوه‌یه‌كی هه‌بێ و كه‌سێك هه‌بێ وه‌كو خوای گه‌وره‌ بێت؟، واته‌: خوای گه‌وره‌ بێ شه‌ریكه‌، یان كه‌س نیه‌ ناوى الرحمن بێت جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 19

وَيَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوۡفَ أُخۡرَجُ حَيًّا

[ وَيَقُولُ الْإِنْسَانُ أَإِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا (٦٦) ] وه‌ كافرو بێباوه‌ڕان ئه‌ڵێن ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مردین دووباره‌ زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌و له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌رئه‌كرێین. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 19

أَوَلَا يَذۡكُرُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ يَكُ شَيۡـٔٗا

[ أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا (٦٧) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئایا مرۆڤ ئه‌وه‌ی له‌یادچووه‌و بیری ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ ئێمه‌ دروستمان كردووه‌ له‌ پێشترا كه‌ هیچ شتێك نه‌بووه‌ له‌ عه‌ده‌مه‌وه‌ دروستمان كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 19

فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا

[ فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات سوێند بێت به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌موویان له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌ین و زیندوویان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ ئه‌و شه‌یتانانه‌ش كه‌ ئه‌مانیان له‌ خشته‌ بردووه‌ [ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا (٦٨) ] پاشان ئاماده‌یان ده‌كه‌ین له‌ ده‌وروبه‌ری دۆزه‌خ له‌سه‌ر چۆكیان ئه‌بێ له‌و دیمه‌نه‌ سه‌ختانه‌دا ڕابوه‌ستن. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 19

ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا

[ ثُمَّ لَنَنْزِعَنَّ مِنْ كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَنِ عِتِيًّا (٦٩) ] پاشان له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵ و گروپ و دینێك ئه‌وانه‌یان كه‌ زۆر سه‌ركه‌ش بوونه‌و سه‌ركرده‌یان بوونه‌ ئه‌وان جیا ئه‌كه‌ینه‌وه‌و سزایان سه‌ختتر ئه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 19

ثُمَّ لَنَحۡنُ أَعۡلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمۡ أَوۡلَىٰ بِهَا صِلِيّٗا

[ ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَى بِهَا صِلِيًّا (٧٠) ] پاشان ئێمه‌ خۆمان زاناترین به‌وانه‌ی كه‌ كێ زیاتر شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بچێته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ بسووتێ. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 19

وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمٗا مَّقۡضِيّٗا

[ وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ] وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نیه‌ ئیلا ئه‌بێ به‌سه‌ر پردی (سيراط) دا تێپه‌ڕێ و بچێته‌ سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ [ كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا (٧١) ] ئه‌مه‌ كارێكه‌و بڕاوه‌ته‌وه‌و كۆتایی هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 19

ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا

[ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا ] پاشان ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و له‌ خوای گه‌وره‌ ترساون و خۆیان له‌ تاوان پاراستووه‌ ئه‌وانه‌ ڕزگار ئه‌كه‌ین و له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ده‌یانپه‌ڕێنینه‌وه‌ [ وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا (٧٢) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ سته‌مكار بوونه‌و سته‌میان له‌ خۆیان كردووه‌ به‌ كوفر كردن و هاوبه‌شبڕیاردان له‌سه‌ر چۆكیان فڕێ ئه‌درێنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 19

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا

[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه‌ [ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَقَامًا ] كافران به‌ باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌: موسڵمانان و كافران كامیان پله‌و پایه‌یان له‌ناو خه‌ڵكدا باشتره‌و ناودارترن و پشتیوانیان زۆرتره‌ [ وَأَحْسَنُ نَدِيًّا (٧٣) ] وه‌ كامیان نادی و شوێنی كۆبوونه‌وه‌یان قه‌ڵه‌باڵغتره‌و خه‌ڵكیان زیاتر به‌دواوه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 19

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَحۡسَنُ أَثَٰثٗا وَرِءۡيٗا

[ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌ پێش ئه‌مانه‌ چه‌نده‌ها ئوممه‌تان و كۆمه‌ڵانی ترمان له‌ناو بردووه‌ [ هُمْ أَحْسَنُ أَثَاثًا وَرِئْيًا (٧٤) ] كه‌ ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر شتومه‌كی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌مان جوانترو زیاترو بینراوتریش بوون. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 19

قُلۡ مَن كَانَ فِي ٱلضَّلَٰلَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَدًّاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلۡعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضۡعَفُ جُندٗا

[ قُلْ مَنْ كَانَ فِي الضَّلَالَةِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك له‌ گومڕاییدا بێت [ فَلْيَمْدُدْ لَهُ الرَّحْمَنُ مَدًّا ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ بۆی درێژ ئه‌كاته‌وه‌ له‌ گومڕایی خۆی بمێنێته‌وه‌ [ حَتَّى إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ ] به‌ڵام تا كاتێك ئه‌زانن ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن [ إِمَّا الْعَذَابَ ] یان ئه‌وه‌تا سزایه‌ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات یان سزای قیامه‌ت [ وَإِمَّا السَّاعَةَ ] یان له‌ناكاو قیامه‌ت دێت [ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّ مَكَانًا ] له‌و كاته‌دا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌زانن كێ پله‌و پایه‌ی خراپتره‌ [ وَأَضْعَفُ جُنْدًا (٧٥) ] وه‌ كێ سه‌ربازانی لاوازتره‌ كه‌ له‌ دونیا ئه‌وان شانازیان به‌و شتانه‌ ئه‌كرد به‌سه‌ر ئیمانداران. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 19

وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ هُدٗىۗ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٞ مَّرَدًّا

[ وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی هیدایه‌ت بوونه‌ زیاتر هیدایه‌تیان ئه‌دات [ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِنْدَ رَبِّكَ ثَوَابًا ] وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئه‌مێننه‌وه‌ له‌ چاكه‌كان له‌ زیكر كردن (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر) یاخود نوێژه‌ جه‌ماعه‌ته‌كان، یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌وانه‌ باشتره‌ كه‌ مرۆڤـ بیكات و لای خوای گه‌وره‌ پاداشتی باشتره‌ [ وَخَيْرٌ مَرَدًّا (٧٦) ] وه‌ باشترین سه‌ره‌نجامه‌ كه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆی. info
التفاسير: