ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
52 : 19

وَنَٰدَيۡنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنِ وَقَرَّبۡنَٰهُ نَجِيّٗا

[ وَنَادَيْنَاهُ مِنْ جَانِبِ الطُّورِ الْأَيْمَنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ لای ڕاستی كێوی (طور)ه‌وه‌ بانگی له‌ موسى - صلى الله عليه وسلم - كرد (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كات و سیفه‌تى قسه‌ كردنى هه‌یه‌) [ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا (٥٢) ] وه‌ له‌ خۆمان نزیكمان كرده‌وه‌و موناجاتمان له‌گه‌ڵدا كرد تا قسه‌ی خوای گه‌وره‌ی بیست. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 19

وَوَهَبۡنَا لَهُۥ مِن رَّحۡمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيّٗا

[ وَوَهَبْنَا لَهُ مِنْ رَحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا (٥٣) ] وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆمان براكه‌یشی كه‌ هارون بوو كردمان به‌ پێغه‌مبه‌ر كاتێك كه‌ داوای كردو تكاى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد كه‌ هارونم له‌گه‌ڵدا بنێره‌و بیكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (هیچ كه‌سێك له‌ دونیادا شه‌فاعه‌ت و تكاى باشترو گه‌وره‌ترى بۆ كه‌س نه‌كردووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ موسى بۆ هارونى براى كردو خواى گه‌وره‌ كردى به‌ پێغه‌مبه‌ر). info
التفاسير:

external-link copy
54 : 19

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِسۡمَٰعِيلَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلۡوَعۡدِ وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا

[ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ باسی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - بۆ خه‌ڵكی بكه‌ [ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سێك بووه‌ كه‌ له‌ وه‌عدو به‌ڵێنه‌كانیدا ڕاستگۆ بووه‌و هیچ به‌ڵێنێكى نه‌داوه‌ ئیلا بردۆتیه‌سه‌ر (هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وابوونه‌ به‌ڵام ئه‌م زیاتر په‌یوه‌ست بووه‌ پێوه‌ی بۆیه‌ به‌ تایبه‌ت باسكراوه‌) [ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا (٥٤) ] وه‌ پێغه‌مبه‌ری نێردراوی خوای گه‌وره‌ بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 19

وَكَانَ يَأۡمُرُ أَهۡلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرۡضِيّٗا

[ وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ ] وه‌ فه‌رمانی ئه‌كرد به‌ كه‌سوكاری یان به‌ خه‌ڵكی به‌تێكڕا به‌ نوێژ كردن و به‌ زه‌كات دان [ وَكَانَ عِنْدَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا (٥٥) ] وه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌ش كه‌سێك بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ لێی ڕازی بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 19

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِدۡرِيسَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيّٗا

[ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ باسی ئیدریس پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - بۆ خه‌ڵكی بكه‌ [ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا (٥٦) ] به‌ دڵنیایى ئه‌ویش زۆر ڕاستگۆ بووه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 19

وَرَفَعۡنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا

[ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا (٥٧) ] وه‌ به‌رزمان كردۆته‌وه‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزمان پێ به‌خشیووه‌ كه‌ له‌ ئاسمانی چواره‌مه‌، یاخود پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیووه‌، یاخود له‌به‌هه‌شتدا پله‌مان به‌رز كردۆته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 19

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٖ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنۡ هَدَيۡنَا وَٱجۡتَبَيۡنَآۚ إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُ ٱلرَّحۡمَٰنِ خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَبُكِيّٗا۩

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه‌ كه‌سانێكن كه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا [ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ ] له‌ پێغه‌مبه‌ران له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م [ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ نوحدا - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌ هه‌ڵمانگرتن [ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ ] وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - [ وَإِسْرَائِيلَ ] وه‌ ئیسرائیل، واته‌: یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیدایه‌تمان داون بۆ ئیسلام وه‌ هه‌ڵمان بژاردوون و كردوومانن به‌ پێغه‌مبه‌ر [ إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا (٥٨) ] ئه‌مانه‌ كاتێك ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه‌ ئه‌چنه‌ كڕنوش به‌ گریانه‌وه‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و له‌ ترسی خوای گه‌وره‌دا ده‌ست به‌ گریان ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 19

۞ فَخَلَفَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ خَلۡفٌ أَضَاعُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُواْ ٱلشَّهَوَٰتِۖ فَسَوۡفَ يَلۡقَوۡنَ غَيًّا

[ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ ] له‌ پاش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ باشانه‌ و شوێن كه‌وتووه‌ چاكه‌كانیان كه‌سانێكی خراپ هاتن [ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ ] كه‌ نوێژه‌كانیان فه‌وتاندو ئه‌نجامیان نه‌دا، یان له‌سه‌ر شێوازی خۆی نه‌یان ئه‌كرد، یان له‌ كاتى خۆیدا نه‌یانده‌كرد [ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ] وه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زوو شته‌ حه‌رامه‌كان كه‌وتن [ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (٥٩) ] ئه‌وانه‌ تووشی شه‌ڕو خراپه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌بن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 19

إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ وَلَا يُظۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا

[ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و ئیمان بێنن و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ ] ئا ئه‌مانه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، چونكه‌ ته‌وبه‌ كردن تاوانى پێشتر ناهێڵێت و ده‌یسڕێته‌وه‌ [ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا (٦٠) ] وه‌ هیچ زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێ و پاداشتیان لێ كه‌م ناكرێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 19

جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَأۡتِيّٗا

[ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدَ الرَّحْمَنُ عِبَادَهُ بِالْغَيْبِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شتانێكه‌وه‌ كه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی به‌ به‌نده‌كانی داوه‌ كه‌ به‌ غه‌یب ئیمانیان پێی هێناوه‌و نه‌یانبینیوه‌ [ إِنَّهُ كَانَ وَعْدُهُ مَأْتِيًّا (٦١) ] به‌ دڵنیایى هه‌ر به‌ڵێنێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ بیدات دێته‌جێ. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 19

لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوًا إِلَّا سَلَٰمٗاۖ وَلَهُمۡ رِزۡقُهُمۡ فِيهَا بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا

[ لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَامًا ] له‌ناو به‌هه‌شتیشدا هیچ قسه‌یه‌كی پڕوپووچ و بێ مانا نابیستن ته‌نها سه‌لام نه‌بێ كه‌ سه‌لام له‌ یه‌كتری ئه‌كه‌ن، یاخود فریشته‌كان سه‌لامیان لێ ئه‌كه‌ن [ وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةً وَعَشِيًّا (٦٢) ] وه‌ هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك ڕزق و ڕۆزی خۆیان پێ ئه‌درێ (هه‌رچه‌نده‌ له‌به‌هه‌شتدا شه‌و ورۆژ نیه‌و ژیانێكى هه‌میشه‌ییه‌و نورو روناكیه‌و هه‌موو كات له‌ نازو نیعمه‌تدان). info
التفاسير:

external-link copy
63 : 19

تِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِي نُورِثُ مِنۡ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيّٗا

[ تِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَنْ كَانَ تَقِيًّا (٦٣) ] ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ به‌نده‌كانی خۆمان ئه‌كه‌ین به‌ میراتگری و ئه‌یانخه‌ینه‌ ناوى ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێن. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 19

وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمۡرِ رَبِّكَۖ لَهُۥ مَا بَيۡنَ أَيۡدِينَا وَمَا خَلۡفَنَا وَمَا بَيۡنَ ذَٰلِكَۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيّٗا

[ وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ جبریلى فه‌رموو: چى رێگریت ده‌كات و بۆ له‌وه‌ زیاتر سه‌ردانمان ناكه‌یت؟ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: جبریل ئه‌فه‌رمووێ: وه‌ ئێمه‌ به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگار نه‌بێ ناتوانین دابه‌زین و بێین بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - [ لَهُ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَلِكَ ] وه‌ له‌ پێش و پاشی خۆمانه‌وه‌ وه‌ له‌و نێوانه‌یشه‌وه‌ به‌ ئه‌مری خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زین، یاخود بۆ كارى دونیاو قیامه‌ت و نێوانیشیان به‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ داده‌به‌زین [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا (٦٤) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌ڵاڵى كردووه‌ ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌، وه‌ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌ ئه‌وه‌ حه‌رامه‌، وه‌ ئه‌وه‌یشى لێى بێده‌نگ بووه‌ ئه‌وه‌ لێى بوراوه‌و له‌ خواى گه‌وره‌ى وه‌ربگرن، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ هیچ شتێك له‌ بیر ناكات) پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: كه‌ جبریل ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه‌ ئێمه‌ دوابكه‌وین یان وه‌حی له‌ تۆ دوابكه‌وێ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ تۆی له‌بیر كردبێ، نه‌خێر خوای گه‌وره‌ هیچ شتێك له‌بیر ناكات. info
التفاسير: