ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
23 : 7

قَالَا رَبَّنَا ظَلَمۡنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمۡ تَغۡفِرۡ لَنَا وَتَرۡحَمۡنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

ئادەم و حەوا ووتیان: ئەی پەروەردگارمان، ستەممان لەخۆمان کرد، ئەوەی ڕێگریت لێ کردین لە خواردنی درەختەكە، ئێمە خواردمان و ئەنجامماندا، جا ئەگەر لە گوناھەکانمان خۆش نەبیت و ڕەحممان پێ نەکەیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە ئەوا لە خەسارۆمەندان دەبین، ھەرچی بەشێکە لە دونیا و دواڕۆژدا نامان بێت. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 7

قَالَ ٱهۡبِطُواْ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوّٞۖ وَلَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُسۡتَقَرّٞ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ

دوای ئەوە خوای گەورە بە ئادەم و حەوا و شەیتانی فەرموو: لە بەھەشت بچنە خوارەوە بۆ سەر زەوی، وە ھەندێکتان ببنە دوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەسەر زەوی تا ماوەیەکی دیاریکراو جێ و شوێنی ژیان و مانەوەتان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 7

قَالَ فِيهَا تَحۡيَوۡنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنۡهَا تُخۡرَجُونَ

خوای گەورە بە ئادەم و حەوا و نەوەکانی ئادەمی فەرموو: لەم سەر زەویە ماوەیەک کە خوای گەورە بۆی دیارکردوون دەژین، وە ھەر لەوێش دەمرن و دەنێژرێن ، وە لەگۆڕەکانتان دەردەھێنرێن و زیندوو دەکرێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 7

يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ قَدۡ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمۡ لِبَاسٗا يُوَٰرِي سَوۡءَٰتِكُمۡ وَرِيشٗاۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقۡوَىٰ ذَٰلِكَ خَيۡرٞۚ ذَٰلِكَ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمۡ يَذَّكَّرُونَ

ئەی نەوەکانی ئادەم بێگومان ئێمە جلوبەرگێکی پێویست و زەرورمان پێداوون بۆ شاردنەوەی شەرمنگا و عەورەتتان، وە جلوبەرگێکی جوانکاریشمان پێداون بۆ ئەوەی لە ناو خەڵکدا خۆتانی پێ بڕازێننەوە، وە جلوبەرگی خواناسین - کە بریتییە لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی خوا و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی- باشترە لەم جلوبەرگەی لەبەرتانە، ئەو جلوبەرگەی باسکرا یەکێکە لەبەڵگە و نیشانەکان لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە، تاوەکو ناز و نیعمەتەکانی خواتان بیر بکەوێتەوە و سوپاس و شوکری ئەو بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 7

يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ لَا يَفۡتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ كَمَآ أَخۡرَجَ أَبَوَيۡكُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ يَنزِعُ عَنۡهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوۡءَٰتِهِمَآۚ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمۡ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنۡ حَيۡثُ لَا تَرَوۡنَهُمۡۗ إِنَّا جَعَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوۡلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ

ئەی نەوەکانی ئادەم شەیتان فریوتان نەدات، بەوەی گوناھ وتاوانتان بۆ بڕازێنێتەوە، ئەو جلوبەرگەی شەرمنگا و عەورەتانی پێ دادەپۆشن یان جلوبەرگی خواناسینتان پێ واز لێ بھێنێت، چونکە ئادەمی باوکتان و حەوای دایكتانی لەخشتە برد و فریویدان ، بەوەی خواردنی بەری ئەو درەختەی بۆ ڕازاندەوە تاوەکو سەرەنجام بوویە ھۆی دەرکردنیان لە بەھەشت، وە شەرمنگا و عەورەتیان بەدەرکەوت، بێگومان شەیتان و زوڕییەتەکانی ئێوە دەبینن و ئێوە ئەوان نابینن ، بۆیە پێویستە لەسەرتان ئاگاداریان بن، بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان کردووە بە دۆست و پشتیوانی ئەو کەسانەی باوەڕیان نییە بە خوای گەورە، بەڵام ئەوانەی باوەڕداران و کارو کردەوەی چاکە دەکەن شەیتان ھیچ دەسەڵاتی نییە بەسەریانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 7

وَإِذَا فَعَلُواْ فَٰحِشَةٗ قَالُواْ وَجَدۡنَا عَلَيۡهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَاۗ قُلۡ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

ئەگەر ھاتوو بتپەرست و موشریکەکان کارێکی زۆر ناشیرین و ناپەسەندیان ئەنجامدا وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە و تەواف کردن بەدەوری ماڵی خوادا بە ڕووتی و ھەندێک شتی خراپی تر، بڕوبیانوو بەوە دەھێننەوە کە باوباپیرانی خۆیان دیوە بەو شێوەیەیان کردووە، وە خوا فەرمانی پێکردوون ئاوا بکەن، جا - ئەی موحەممەد- تۆیش لە وەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی خوای گەورە فەرمان ناکات بە خراپە و گوناھکردن، بەڵکو ڕێگری لێ دەکات، ئیتر - ئەی بتپەرست و موشریکینە- چۆن شتێکی ناھەق دەڵێن و شتی نەشیاو ھەڵدەبەستن بە ناو خوداوە کە ئاگاتان لێ نییە و هەمووی درۆ و دەلەسە و بوھتانە؟ info
التفاسير:

external-link copy
29 : 7

قُلۡ أَمَرَ رَبِّي بِٱلۡقِسۡطِۖ وَأَقِيمُواْ وُجُوهَكُمۡ عِندَ كُلِّ مَسۡجِدٖ وَٱدۡعُوهُ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَۚ كَمَا بَدَأَكُمۡ تَعُودُونَ

- ئەی موحەممەد- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: بێگومان خوای گەورە فەرمانی بە دادگەری و عەدل کردووە، نەک بەکاری خراپە و نادروست، وە فەرمانی کردووە کە ھەرچی بەندایەتی ھەیە بە دڵسۆزی ھەر بۆ ئەو بێت بە گشتی ، وە بەتایبەتی کاتێک لەناو مزگەوتدان، وە بە دڵێکی پاکەوە تەنھا داوا لە ئەو بکەن و گوێڕایەڵی و تاعەتان ھەر بۆ ئەو بێت، ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە لە نەبوون ئێوەی دروستکرد، ھەر ئاوا جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ئەو كەسەی بە دەسەڵاتە لە سەرەتای دروستکردنتان، بەدسەڵاتیشە لەگەڕاندنەوە وزیندوو کردنەوەتان. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 7

فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُۚ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُواْ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ

خوای گەورە خەڵکی کردووە بەدوو دەستەوە، دەستەیەک لە ئێوەی ڕێنمونی کردووە و ھیدایەتی داون، وە ھۆکارەکانی ھیدایەتی بۆ ئاسان کردوون، وە ھەرچی ڕێگریشە لایداوە لێی، وە دەستەیەکی تریشیان بە ھۆی کاروکردەوەی خراپی خۆیانەوە گومڕابوونیان لە ڕێگای ھەق و ڕاستی لەسەر چەسپا، لەبەر ئەوەی ئەوان لە بری خوای گەورە شەیتانیان کردە دۆست و خۆشەویستی خۆیان، وە بەنەزانین ملەکەچی بوون، وە واشیان دەزانی کە لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی و ڕێنوێنی و ھیدایەتن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من أَشْبَهَ آدم بالاعتراف وسؤال المغفرة والندم والإقلاع - إذا صدرت منه الذنوب - اجتباه ربه وهداه. ومن أَشْبَهَ إبليس - إذا صدر منه الذنب بالإصرار والعناد - فإنه لا يزداد من الله إلا بُعْدًا.
ھەرکەسێک وەک ئادەم پاش گوناهـ و تاوان کردن دان بنێت بە گوناھەکەیدا و پەشیمان ببێتەوە و وازی لێ بھێنێت، خوای گەورە لێی وەردەگرێت و رێنوێنیشی دەکات، وە ھەر کەسیش وەک شەیتان سەرسەخت و عیناد بێت، کاتێک گوناھێکی کرد پەشیمان نەبێتەوە و بەردەوام بێت لەسەری، ئەوا بێگومان خوا لە خۆی دووری دەخاتەوە و ڕێنوێنیشی ناکات. info

• اللباس نوعان: ظاهري يستر العورةَ، وباطني وهو التقوى الذي يستمر مع العبد، وهو جمال القلب والروح.
جلوبەرگ و پۆشاك دوو جۆرن : دانەیەکیان لە ڕواڵەتدایە و شەرمنگا و عەورەت دادەپۆشێت، ئەوی تریان ناواخنیە کە بریتیە لە جلوبەرگی خواناسین و لەخواترسان کەلەگەڵ بەندەکانی خوادا بەردەوام دەبێت، جوانی دڵ و ڕۆحی دۆستان و خۆشەویستانی خوایە. info

• كثير من أعوان الشيطان يدعون إلى نزع اللباس الظاهري؛ لتنكشف العورات، فيهون على الناس فعل المنكرات وارتكاب الفواحش.
زۆرێک لە دۆست و یارانی شەیتان بانگەشە بۆ ڕووتی و بەرەڵایی و داکەندنی جلوبەرگی بەندەکانی خوا دەکەن؛ بۆ ئەوەی شەرمنگا و عەورەتیان بەدەر بکەوێت، ئەو کاتە گوناھ و خراپەکاریشیان لا ئاسان دەبێت. info

• أن الهداية بفضل الله ومَنِّه، وأن الضلالة بخذلانه للعبد إذا تولَّى -بجهله وظلمه- الشيطانَ، وتسبَّب لنفسه بالضلال.
ڕێنوێنی و ھیدایەت فەزڵ و منەتی خوایە بەسەر بەندەکانیەوە، وە بێگومان گومڕایی زەلیل و ڕیسواکردنی بەندەیە ئەگەر ھاتوو بە نەزانین و ستەم پشتیوانی شەیتانی کرد، وە خۆی بوو بە ھۆکاری گومڕایی و سەرلێشێواوی خۆی. info