ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
23 : 7

قَالَا رَبَّنَا ظَلَمۡنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمۡ تَغۡفِرۡ لَنَا وَتَرۡحَمۡنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

ئادەم و حەوا ووتیان: ئەی پەروەردگارمان، ستەممان لەخۆمان کرد، ئەوەی ڕێگریت لێ کردین لە خواردنی درەختەكە، ئێمە خواردمان و ئەنجامماندا، جا ئەگەر لە گوناھەکانمان خۆش نەبیت و ڕەحممان پێ نەکەیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە ئەوا لە خەسارۆمەندان دەبین، ھەرچی بەشێکە لە دونیا و دواڕۆژدا نامان بێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من أَشْبَهَ آدم بالاعتراف وسؤال المغفرة والندم والإقلاع - إذا صدرت منه الذنوب - اجتباه ربه وهداه. ومن أَشْبَهَ إبليس - إذا صدر منه الذنب بالإصرار والعناد - فإنه لا يزداد من الله إلا بُعْدًا.
ھەرکەسێک وەک ئادەم پاش گوناهـ و تاوان کردن دان بنێت بە گوناھەکەیدا و پەشیمان ببێتەوە و وازی لێ بھێنێت، خوای گەورە لێی وەردەگرێت و رێنوێنیشی دەکات، وە ھەر کەسیش وەک شەیتان سەرسەخت و عیناد بێت، کاتێک گوناھێکی کرد پەشیمان نەبێتەوە و بەردەوام بێت لەسەری، ئەوا بێگومان خوا لە خۆی دووری دەخاتەوە و ڕێنوێنیشی ناکات. info

• اللباس نوعان: ظاهري يستر العورةَ، وباطني وهو التقوى الذي يستمر مع العبد، وهو جمال القلب والروح.
جلوبەرگ و پۆشاك دوو جۆرن : دانەیەکیان لە ڕواڵەتدایە و شەرمنگا و عەورەت دادەپۆشێت، ئەوی تریان ناواخنیە کە بریتیە لە جلوبەرگی خواناسین و لەخواترسان کەلەگەڵ بەندەکانی خوادا بەردەوام دەبێت، جوانی دڵ و ڕۆحی دۆستان و خۆشەویستانی خوایە. info

• كثير من أعوان الشيطان يدعون إلى نزع اللباس الظاهري؛ لتنكشف العورات، فيهون على الناس فعل المنكرات وارتكاب الفواحش.
زۆرێک لە دۆست و یارانی شەیتان بانگەشە بۆ ڕووتی و بەرەڵایی و داکەندنی جلوبەرگی بەندەکانی خوا دەکەن؛ بۆ ئەوەی شەرمنگا و عەورەتیان بەدەر بکەوێت، ئەو کاتە گوناھ و خراپەکاریشیان لا ئاسان دەبێت. info

• أن الهداية بفضل الله ومَنِّه، وأن الضلالة بخذلانه للعبد إذا تولَّى -بجهله وظلمه- الشيطانَ، وتسبَّب لنفسه بالضلال.
ڕێنوێنی و ھیدایەت فەزڵ و منەتی خوایە بەسەر بەندەکانیەوە، وە بێگومان گومڕایی زەلیل و ڕیسواکردنی بەندەیە ئەگەر ھاتوو بە نەزانین و ستەم پشتیوانی شەیتانی کرد، وە خۆی بوو بە ھۆکاری گومڕایی و سەرلێشێواوی خۆی. info