ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
131 : 7

فَإِذَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡحَسَنَةُ قَالُواْ لَنَا هَٰذِهِۦۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةٞ يَطَّيَّرُواْ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓۗ أَلَآ إِنَّمَا طَٰٓئِرُهُمۡ عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

دەستە وتاقمەکەی فیرعەون کاتێک کە ھەرزانی وخۆشگوزەرانی وبەروبومی چاکیان بۆ ھاتبا لەبری ئەوەی سوپاسی خوا بکەن دەیانووت: ئەوە خۆمان شایستەی ئەو ناز ونیعمەتانەین وھۆی خۆمانە، خۆ ئەگەر تووشی گرانی وقات وقڕی نەخۆشی و ماڵوێرانی وئەم جۆرە شتانە ببونایەتەوە دەیانووت: ئەوە لەبەر شوومی موسی وئەو کەسانەیە کەلەگەڵ ئەودان لەبەنو ئیسرائیل كە باوەڕیان ھێناوە، لەڕاستیدا ئەوەی توشیان بووە ھەر ھەمووی بە قەدەر وئەندازەگیری خوای گەورەیە، نە ئەوان و نە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەستیان نییە تێیدا، بەڵکو ھێندە ھەیە موسی نزای لێ کردن لای خوای گەورە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەوە نین، بۆیە دەیدەنە پاڵ غەیری خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 7

وَقَالُواْ مَهۡمَا تَأۡتِنَا بِهِۦ مِنۡ ءَايَةٖ لِّتَسۡحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ

گەلەکەی فیرعەون بەسەرکەشی وعینادیەوە بەموسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان ووت: ھەر ئایەت ونیشانەیەکمان بۆ بھێنێت، وە ھەر بەڵگەیەکیشمان بۆ بھنێت لەسەر بەتاڵی ئەوەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی بۆ ئەوەی پەشیمان ببینەوە لێی ووازی لێ بھێنین، یان باوەڕت پێ بکەین ، ئەوە چاک بزانە ھەرگیز باوەڕت پێ ناکەین. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 7

فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلۡجَرَادَ وَٱلۡقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَٰتٖ مُّفَصَّلَٰتٖ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ

ئەمجا ئێمەش تۆفان وبارانێکی بەلێزمە وکوللەیەکی زۆرمان ناردە سەریان بۆ لەناو بردنی کشتوکاڵ وبەروبوم کیڵگەکانیان، ئەوە کیڵگەکانیان لەناو چوون وبەروبومەکانیشیان کوللە وێرانی کردن، وە ھەروەھا کێچ وگەنە وئەسپێمان ناردە سەریان کەدووچاری کشتوکاڵەکانیان دەبوو زیانی پێدەگەیاندن وە ھەروەھا ئازاری بە سەر ومووی مرۆڤ دەگەیاند، وە بۆقیشمان ناردە سەریان کە قاپ وکاسە ودەفرەکانیانی پڕ کردبوو، وە ھەرچی خواردنیان ھەبوو خراپی کردبوو، وە جێگای خەوتنیانی لێ تێکدابوون، وە خوێنیشمان بۆ ناردن بەجۆرێک ھەرچی کانی و ڕوباریانە ئاوەکانیان بووبن بەخوێن، ھەموو ئەمانە ئایەت ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ولێک جودان کە ھەندێکیان بەدوای ھەندێکی تریاندا ھاتن، لەگەڵ ھەموو ئەوەی توشیان بوو لەو سزا وناڕەحەتیانە کەچی زیاتر یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بەخوای گەورە وبەوەیش کە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) ھێنابووی بۆیان، بەڕاستی ئەوان گەلێکی گوناھبار ولەخوا یاخی بوون، وە دەستیان ھەڵنەگرت لەباوەڕی پڕوپوچی خۆیان، وە ڕێنوینی نەکران بۆ لای ھەق وڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 7

وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيۡهِمُ ٱلرِّجۡزُ قَالُواْ يَٰمُوسَى ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَۖ لَئِن كَشَفۡتَ عَنَّا ٱلرِّجۡزَ لَنُؤۡمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرۡسِلَنَّ مَعَكَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

جا کاتێک دووچاری ئەو سزایە بوون بەوانەی کە باسکران ڕوویان لە موسی کرد (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پێیان ووت: ئەی موسی نزامان بۆ بکە لەبەر ئەوەی کەکردویتی بە پێغەمبەر، وە بەو پەیمان وبەڵێنەی کە داویەتی بەتۆ کە تەوبە کردن ئەم سزایە ھەڵدەگرێت، دەی بپاڕێرەوە کە ئەم سزایەمان لەسەر ھەڵگرێت، ئەگەر ھاتوو ئەم سزایەمان لەسەر ھەڵگرێت ئەوا باوەڕت پێ دەھێنین، وە بەنوئیسرائیلیشت لەگەڵدا دەنێرین وئازادیان دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
135 : 7

فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُمُ ٱلرِّجۡزَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ هُم بَٰلِغُوهُ إِذَا هُمۡ يَنكُثُونَ

کەچی کاتێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن پێش ئەوەی بەتۆفان لەناویان ببەین کەچی ئەو پەیمان وبەڵێنەی دابویان لەگەڵ خۆیاندا کە باوەڕ بھێنن وبەنو ئیسرائیل بنێرن وئازادیان بکەن شکاندیان وبەردەوام بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان، وە ڕێگریشیان کرد لەناردنی بەنو ئیسرائیل لەگەڵ موسادا (سەلامی خوای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
136 : 7

فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ بِأَنَّهُمۡ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُواْ عَنۡهَا غَٰفِلِينَ

جا کاتێک ئەو ماوەیە کۆتایی پێ ھات کە دیاری کرابوو بۆ لەناو بردنیان، سزای خۆمان باراند بەسەریاندا، ئەویش بەنوقم کردنیان لەدەریادا بەھۆی ئەوەی ئایەت ونیشانەکانی خوایان بەدرۆ دادەنا، وە غافڵ وگێل وبێ ئاگاش بوون لێیان، وە پشتیان ھەڵکرد لەوەی کە ھەق وڕاستی دەیسەلماندن کەھیچ گومان ودوو دڵییەکی تێدا نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
137 : 7

وَأَوۡرَثۡنَا ٱلۡقَوۡمَ ٱلَّذِينَ كَانُواْ يُسۡتَضۡعَفُونَ مَشَٰرِقَ ٱلۡأَرۡضِ وَمَغَٰرِبَهَا ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَاۖ وَتَمَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلۡحُسۡنَىٰ عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ بِمَا صَبَرُواْۖ وَدَمَّرۡنَا مَا كَانَ يَصۡنَعُ فِرۡعَوۡنُ وَقَوۡمُهُۥ وَمَا كَانُواْ يَعۡرِشُونَ

پاشان ئێمە ئەو بەنو ئیسرائیلەی کە فیرعەون زەلیل وسەر شۆڕی کردبوون کردمانن بە میراتگری خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی، مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری ووڵاتی شام، ئەو ووڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بەڕواندنی کشتوکاڵ وبەروبومەکەی بەجوانترین شێوە، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەوسا بەڵێن وبڕیارە پیرۆزەکەی پەروەردگارت بۆ بەنو ئیسرایل کە مەبەست پێی یەعقوب وکوڕەکانی بوو بەڕاست گەڕا وبوونە پاشا وکاربەدەستی میسر، کەلە ئایەتی (وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ) (القصص: ٥) خوای گەورە جێگری کردن لەسەر زەویدا بەھۆی ئەوەی ئارامیان گرت لەسەر ئەو ئازار وناڕەحەتیانەی لەسەر دەستی فیرعەون وگەلەکەی ڕوبەڕویان بوویەوە، وە ئەوەی فیرعەون لەکێڵگە وکشتوکاڵ وباخات وکۆشک وتەلار بنیاتی نابوو ھەر ھەموویانمان تێک وپێکشکاند ولەناومان بردن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الخير والشر والحسنات والسيئات كلها بقضاء الله وقدره، لا يخرج منها شيء عن ذلك.
خێر وشەڕ وچاکە وخراپە ھەر ھەمووی بە قەزا وقەدەری خوای گەورەیە، ھیچ شتێک لەوە دەرناچێت. info

• شأن الناس في وقت المحنة والمصائب اللجوء إلى الله بدافع نداء الإيمان الفطري.
خەڵکی لەکاتی ناخۆشی وناڕەحەتی وبەڵا وموسیبەتدا بەپاڵنەری باوەڕ بەخوای گەورە کە لە ناخ وفیترەتی ھەموو تاکێکدا ڕوواوە ھاوار دەکاتە خوا وپەنای بۆ دەبات. info

• يحسن بالمؤمن تأمل آيات الله وسننه في الخلق، والتدبر في أسبابها ونتائجها.
واباشە باوەڕدار جوان تێڕامێنێت لە بەڵگە ونیشانە وسوننەتەکانی خوای گەورە لەگەردوون ودروستکراوەکانیدا، وە بیر بکاتەوە لە ھۆکار وسەرەنجامەکانی. info

• تتلاشى قوة الأفراد والدول أمام قوة الله العظمى، والإيمان بالله هو مصدر كل قوة.
دەسەڵات وھێزی تاک وخەڵک ودەوڵەتەكان لەبەرامبەر ھێزی گەورەی لەبن نەھاتووی خوای گەورەدا ھەپرون ھەپرون دەبێت، وە باوەڕ بەخوای گەورە سەرچاوەی ھەموو ھێزێکە. info

• يكافئ الله تعالى عباده المؤمنين الصابرين بأن يمكِّنهم في الأرض بعد استضعافهم.
خوای گەورە پاداشتی بەندە باوەڕدارە ئارامگرەکانی دەداتەوە بەوەی دوای بێدەسەڵاتی ولاوازیان ھێزیان پێدەبەخشێت وجێگیریان دەکات لەسەر زەوی. info