ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
179 : 7

وَلَقَدۡ ذَرَأۡنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ لَهُمۡ قُلُوبٞ لَّا يَفۡقَهُونَ بِهَا وَلَهُمۡ أَعۡيُنٞ لَّا يُبۡصِرُونَ بِهَا وَلَهُمۡ ءَاذَانٞ لَّا يَسۡمَعُونَ بِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ

زۆرێک لە جنۆکە و مرۆڤمان بۆ دۆزەخ دروستکردووە، چونکە ئێمە دەزانین ئەوان کاروکردەوەی دۆزەخیەکان ئەنجام دەدەن، ئەوان دڵیان ھەیە کەچی ھەقی پێ وەرناگرن و نازانن سوود و قازانجی خۆیانی پێ لێک جودا بکەنەوە، وە چاویان ھەیە کەچی ئایەت و نیشانەکانی خوای گەورە لە دەروونی خۆیان و گەردوندا پێ نابینن، وە گوێیان ھەیە کەچی ئایەتەکانی خوای پێ نابیستن و بیری لێ ناکەنەوە، ئەوانەی ئەوە سیفات و ئاکاریانە وەک ئاژەڵ وان کە ئەوانیش بێ عەقڵن، نەک ھەر ھێندە بەڵکو لە ئاژەڵیش خراپتر و وێڵ ترن، چونکە ئاژەڵ لە شوێن سوودی خۆی دەگەڕێ و لە زیانی خۆیشی ڕادەکات، ئەوانە غافڵ و بێ ئاگان لە باوەڕ و ئیمان و ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
180 : 7

وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ وَذَرُواْ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ أَسۡمَٰٓئِهِۦۚ سَيُجۡزَوۡنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

خوای گەورە چەندین ناوی جوان و ڕازاوەی ھەن، کە بەڵگەن لەسەر بەرزی و بڵندی و کەمال و تەواوی ئەو، ئێوەیش ھەر بەو ناوانەوە داوای لێ بکەن، و شوکر و سوپاس و سەنای بکەن، وە واز بھێنن لەو کەسانەی کە ئەو ناوانە دەگۆڕن و دەیدەنە پاڵ غەیری خوا، یان نەفی ئەوە دەکەن کە ئەو ناوانە ناوی خوا بن، یان لە مانای خۆی لایدەدەن و دەیچوێنن بە شتانیکی غەیری خۆی، دڵنیابە ئەوانەی ئەو ناوانە لە مانا و مەبەستە ھەق و ڕاستیەکەی خۆی لادەدەن بە تۆڵەی سەخت و بەئازاری کردەوەکانیان دەگەیەنین. info
التفاسير:

external-link copy
181 : 7

وَمِمَّنۡ خَلَقۡنَآ أُمَّةٞ يَهۡدُونَ بِٱلۡحَقِّ وَبِهِۦ يَعۡدِلُونَ

لەوانەش کە دروستمان کردون کۆمەڵێکیان تێدایە کە خۆیان لەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنین و خەڵکی تریش ڕێنوێنی دەکەن بۆ لای ھەق و ڕاستی، وە بەدادگەری و ھەق بڕیار دەدەن و زوڵم و ستەم لە کەسی تر ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
182 : 7

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَيۡثُ لَا يَعۡلَمُونَ

ئەوانەیش کە ئایەت و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ دانا وە باوەڕیان پێ نەھێنا و ئینکاری و ملەجەڕێیان کرد، ھێدی ھێدی دەرگای ڕزق و ڕۆزی خۆمانیان لەسەر دەکەینەوە، بەڵام نەک لەبەر ڕێز و تەقدیری ئەوان، بەڵکو تاوەکو وردە وردە لە تاوان و گومڕایی خۆیاندا ڕۆبچن، ئیتر خوای گەورە کتوپڕ دوچاری سزای سەختی خۆیانی دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
183 : 7

وَأُمۡلِي لَهُمۡۚ إِنَّ كَيۡدِي مَتِينٌ

وە تۆڵەی گوناھ و تاوانەکانیان بۆ دوادەخەین تاوەکو وا گومان ببەن کە ئیتر خوا وازی لێھێناون و سزایان نادات، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بەدرۆدانان و بێباوەڕی کردن بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خوا، تاوەکو سزاکەیان چەند جاران ببێتەوە، بێگومان پیلانم بۆ لەناو بردنیان زۆر بەھێزە، چاکە و ناز و نیعمەتەکانی خۆمیان بۆ ئاشکرا دەکەم، بەڵام مەبەستم پێ سوک و ڕسوا کردنیانە. info
التفاسير:

external-link copy
184 : 7

أَوَلَمۡ يَتَفَكَّرُواْۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٌ

ئایا ئەوانەی کە ئایەت و نیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی بەدرۆ دادەنێن بیر ناکەنەوە، وە ژیری خۆیان ناخەنە کار کە بزانن ھاوەڵەکەیان کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم) شێت نیە، بەڵکو پێغەمبەری خوایە و ڕەوانەی کردووە تاوەکو بەڕوون و ئاشکرا بەسزای خوای گەورە بیانترسێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
185 : 7

أَوَلَمۡ يَنظُرُواْ فِي مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٖ وَأَنۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقۡتَرَبَ أَجَلُهُمۡۖ فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ

ئایا ئەوانە ورد نابنەوە و سەرنج نادەن لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا لە ئاسمانەکان و زەوی؟ وە تەماشای ھەموو ئەو شتانەی تر کە خوای گەورە دروستی کردون لە گیانداران و ڕووەک و ھی تریش ناکەن؟ وە بیرناکەنەوە لەخۆیان چونکە پێدەچێت کاتی مردنیان نزیک بووبێتەوە، تاوەکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا پێش ئەوەی دەستیان لە ھەموو شتێک ببرێت، دەی ئیتر ئەگەر باوەڕیان بە قورئان و ئەو ھەمووە موژدە و ھەڕەشەیە نیە کە باسی کردوون ، ئایا ئیتر باوەڕیان بەچی کتێب و پەرتووکێکی تر ھەیە؟ info
التفاسير:

external-link copy
186 : 7

مَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُۥۚ وَيَذَرُهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ

ھەرکەسێک خوای گەورە ڕێی لێ بگۆڕێت و لە ھەق لایبدات و گومڕای بکات لەسەر ڕاستە شەقامی ئیسلام، ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات و رێنوێنی بکات، سەرەڕای ئەوەش وازیان لێ دەھێنێت با ھەر لەناو گومڕایی و سەرلێشێواوی خۆیاندابن. info
التفاسير:

external-link copy
187 : 7

يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَاۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّيۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقۡتِهَآ إِلَّا هُوَۚ ثَقُلَتۡ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَا تَأۡتِيكُمۡ إِلَّا بَغۡتَةٗۗ يَسۡـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنۡهَاۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

-ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)- ئەو سەرکەش و بێباوەڕانە لە بارەی رۆژی قیامەتەوە پرسیارت لێ دەکەن، کەی ڕوو دەدات و کەی دێت؟ - ئەی موحەممەد - بلێ: نە من و نە جگە لە منیش نازانن کەی دێت و کەیش ڕوو دەدات، بەڵکو زانینی ھاتنی ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوای گەورەیە، ئەو نەبێت ھیچ کەسێک ناتوانیت کاتەکەی ئاشکرا بکات، ئاشکراکردنی ھاتنی نھێنیە لای خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی، ڕۆژی دوایی لەپڕ بۆتان دێت، وە پرسیارت لێ دەکەن - ئەی موحەممەد - وەک ئەوەی تۆ سوور بیت لەزانینی ھاتنی کاتەکەی و پسپۆڕ بیت تێیدا، نازانن تۆ ھیچ پرسیارێک لەبارەی ھاتنی رۆژی دوایی ناکەیت چونکە تۆ چاک پەروەردگارت دەناسیت، پێیان بڵێ - ئەی موحەممەد - تەنھا ھەر خوا خۆی دەیزانێت کەی دێت کەی ڕوو دەدات، بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستیەکان نازانن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• خلق الله للبشر آلات الإدراك والعلم - القلوب والأعين والآذان - لتحصيل المنافع ودفع المضار.
خوای گەورە ھۆکارەکانی ھەست پێکردن و زانست و زانیاری بەخشیوەتە مرۆڤ - لە دڵ و چاو و گوێیەکان - تاوەکو سوود و قازانجیان پی بەدەست بھێنێت و زەرەرو زیانیشیان پێ لەخۆ دوور بخاتەوە. info

• الدعاء بأسماء الله الحسنى سبب في إجابة الدعاء، فيُدْعَى في كل مطلوب بما يناسب ذلك المطلوب، مثل: اللهمَّ تب عَلَيَّ يا تواب.
نزا و پاڕانەوە و داواکردن بەناوە جوانەکانی خوای گەورە ھۆکارە بۆ گیرا بوونی نزاکان، بەھەر ناوێکی داوای ئەو شتە بکات کە لەگەڵ ئەو ناوەیدا گونجاوە، بۆ نموونە: اللھم تُب عَليَّ یا تواب، یانی: ئەی خوای گەورە کەیەکێک لەناوە جوانەکانت (التواب)ــه واتا: تەوبە زۆر قبوڵکەر، تەوبەم لێ وەبگرە. info

• التفكر في عظمة السماوات والأرض، والتوصل بهذا التفكر إلى أن الله تعالى هو المستحق للألوهية دون غيره؛ لأنه المنفرد بالصنع.
بیرکردنەوە لە گەورەیی ئاسمانەکان و زەوی، وە بەم بیرکردنەوەیە بگەیت بەوەی بەڕاستی تەنھا خوای گەورە شایستە و شایانی خوایەتی و پەرستنە نەک کەسی تر، چونکە تەنھا زاتی ھەقي تەعالا ئەو خالیق و دروستکەریەتی. info