ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
180 : 7

وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ وَذَرُواْ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ أَسۡمَٰٓئِهِۦۚ سَيُجۡزَوۡنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

خوای گەورە چەندین ناوی جوان و ڕازاوەی ھەن، کە بەڵگەن لەسەر بەرزی و بڵندی و کەمال و تەواوی ئەو، ئێوەیش ھەر بەو ناوانەوە داوای لێ بکەن، و شوکر و سوپاس و سەنای بکەن، وە واز بھێنن لەو کەسانەی کە ئەو ناوانە دەگۆڕن و دەیدەنە پاڵ غەیری خوا، یان نەفی ئەوە دەکەن کە ئەو ناوانە ناوی خوا بن، یان لە مانای خۆی لایدەدەن و دەیچوێنن بە شتانیکی غەیری خۆی، دڵنیابە ئەوانەی ئەو ناوانە لە مانا و مەبەستە ھەق و ڕاستیەکەی خۆی لادەدەن بە تۆڵەی سەخت و بەئازاری کردەوەکانیان دەگەیەنین. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• خلق الله للبشر آلات الإدراك والعلم - القلوب والأعين والآذان - لتحصيل المنافع ودفع المضار.
خوای گەورە ھۆکارەکانی ھەست پێکردن و زانست و زانیاری بەخشیوەتە مرۆڤ - لە دڵ و چاو و گوێیەکان - تاوەکو سوود و قازانجیان پی بەدەست بھێنێت و زەرەرو زیانیشیان پێ لەخۆ دوور بخاتەوە. info

• الدعاء بأسماء الله الحسنى سبب في إجابة الدعاء، فيُدْعَى في كل مطلوب بما يناسب ذلك المطلوب، مثل: اللهمَّ تب عَلَيَّ يا تواب.
نزا و پاڕانەوە و داواکردن بەناوە جوانەکانی خوای گەورە ھۆکارە بۆ گیرا بوونی نزاکان، بەھەر ناوێکی داوای ئەو شتە بکات کە لەگەڵ ئەو ناوەیدا گونجاوە، بۆ نموونە: اللھم تُب عَليَّ یا تواب، یانی: ئەی خوای گەورە کەیەکێک لەناوە جوانەکانت (التواب)ــه واتا: تەوبە زۆر قبوڵکەر، تەوبەم لێ وەبگرە. info

• التفكر في عظمة السماوات والأرض، والتوصل بهذا التفكر إلى أن الله تعالى هو المستحق للألوهية دون غيره؛ لأنه المنفرد بالصنع.
بیرکردنەوە لە گەورەیی ئاسمانەکان و زەوی، وە بەم بیرکردنەوەیە بگەیت بەوەی بەڕاستی تەنھا خوای گەورە شایستە و شایانی خوایەتی و پەرستنە نەک کەسی تر، چونکە تەنھا زاتی ھەقي تەعالا ئەو خالیق و دروستکەریەتی. info