Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

Numero di pagina:close

external-link copy
30 : 3

يَوۡمَ تَجِدُ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ مِنۡ خَيۡرٖ مُّحۡضَرٗا وَمَا عَمِلَتۡ مِن سُوٓءٖ تَوَدُّ لَوۡ أَنَّ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَهُۥٓ أَمَدَۢا بَعِيدٗاۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ

لەڕۆژی دواییدا ھەموو کەسێک پاداشتی کارە چاکەکانی بەبێ کەم وکورتی وەردەگرێت، ئەو کەسەشی کاری خراپی کردووە ئاواتە خوازە کە نێوان خۆی وکارە خراپەکانی ماوەیەکی زۆریان ھەبێت، ئای چی ئاوات خواستنێکە! خوای گەورە ئاگاداریان دەکاتەوە لە خۆی، بەوەی خۆیان دووچاری خەشم وتوڕەی ئەو نەکەن بە گوناە وتاوانەکانیان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە سۆز ومیھرەبانە بەرامبەر بە بەندەکان، لەبەر ئەوە ئاگاداریان دەکاتەوە و دەیانترسێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 3

قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خواتان خۆش دەوێت، ئەوا بە ئاشکرا وبەنھێنی شوێن ئەوە بکەون کە من ھێناومە، ئەو کاتە ئێوەش خۆشەویستی خوای گەورە بەدەست دەھێنن، و لەگوناھەکانتان خۆش دەبێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆر بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 3

قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ

ئەی پێغەمبەر بڵێ: گوێڕایەڵێ خوا و گوێڕایەڵێ پێغەمبەرەکەی بن بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکان و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد لەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕانی خۆش ناوێت، ئەوانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی خۆی وفەرمانەکانی پێغەمبەرەکەی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 3

۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحٗا وَءَالَ إِبۡرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمۡرَٰنَ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ

بێگومان خوای گەورە ئادەمی ھەڵبژارد، فریشتەکانیش سوژدەیان بۆ برد، وە نوحی ھەڵبژارد کە یەکەم پێغەمبەر بێت بۆ خەڵکی سەر زەوی، وە ئالی ئیبراھیمی ھەڵبژارد کە پیغەمبەرایەتی لەناو نەوەکانیدا بەردەوام بێت، وە ئالی عیمرانی ھەڵبژارد، وە ھەموو ئەوانەی ھەڵبژارد کە فەزڵیان ھەبوو بەسەر ھەموو خەڵکی سەردەمی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 3

ذُرِّيَّةَۢ بَعۡضُهَا مِنۢ بَعۡضٖۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئەوانەی کە باسکران لە پێغەمبەران و نەوەکانیان کە شوێن کەوتەی ڕێبازی ئەوانن، ئەوان ھەندێکیان بەشوێن ئەوانی تردا ھاتوون لە شوێنکەوتنی یەکخواپەرستی و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاک، خوو ڕەوشتی جوانیان لەوانەوە بۆ ماوەتەوە، خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر زانایە بە کاروکردەوەیان، ھەر لەبەر ئەوەیە ھەر کەسێکی بوێت لەوان ھەڵیاندەبژێرێت وپاکیان دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 3

إِذۡ قَالَتِ ٱمۡرَأَتُ عِمۡرَٰنَ رَبِّ إِنِّي نَذَرۡتُ لَكَ مَا فِي بَطۡنِي مُحَرَّرٗا فَتَقَبَّلۡ مِنِّيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

ئەی پێغەمبەر ئەو ساتە وەبیر بھێنە کە ژنەکەی عیمران، دایکی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من لەسەر خۆم واجبم کردووە ئەو مناڵەی کە لە سکمدایە نەزری تۆی بکەم بۆ خزمەتکردنی تۆ وخزمەتکردنی ماڵەکەی تۆ، جا تۆیش ئەوەم لێ وەربگرە، بێگومان تۆ بیسەری نزاکانمیت، وە زانایت بە نیەت ومەبەستم. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 3

فَلَمَّا وَضَعَتۡهَا قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي وَضَعۡتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا وَضَعَتۡ وَلَيۡسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلۡأُنثَىٰۖ وَإِنِّي سَمَّيۡتُهَا مَرۡيَمَ وَإِنِّيٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ

جا کاتێک سکەکەی تەواو بوو، وە مناڵەکەی دانا، داوای لێبوردنی کرد -چونکە ئومێدەوار بوو کە سکەکەی کوڕ بێت- ووتی: ئەی پەروەردگار من کچێکم بوو، خوا خۆیشی چاکتر ئاگادارە بەوەی لەدایک بووە، وە کوڕیش وەک ئەو کچە نیە کە پێی بەخشرا لە ڕووی ھێز ودروستکردنەوە، وە منیش ناوم ناوە مەریەم، وە من خۆی و مناڵەکەشی بەتۆ سپارد تا لە شەڕ وخراپەی شەیتانی نەفرین لێ کراو پارێزراو بن. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 3

فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٖ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنٗا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّاۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيۡهَا زَكَرِيَّا ٱلۡمِحۡرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزۡقٗاۖ قَالَ يَٰمَرۡيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَاۖ قَالَتۡ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٍ

ئەمجا پەروەردگار نەزرەکەی بەجوانترین شێوە لێ گیرا کرد، وە کچەکەشی بە پەروەردەیەکی چاک وجوان پێگەیاند، وە دڵی بەندە چاکەکانیشی پێوە پەیوەست کرد، وە زەکەریاشی کردە چاودێر وخزمەتکاری، جا ھەر کاتێک زەکەریا دەچوویە ژوورەوە بۆ شوێنی پەرستنەکەی ڕزق وڕۆزی پاکوخاوێنی دەبینی کە زۆر بە ئاسانی بۆی دەھات- میوەجاتێک کە لەو وەرزەدا لای کەس دەست نەدەکەوت- بۆیە بەسەر سوڕمانەوە بە مەریەمی دەووت: ئەی مەریەم ئەم ڕزق وڕۆزیەت لەکوێوە بۆ دێت؟ ئەویش لەوەڵامیدا دەیووت: ئەم ڕزق وڕۆزیە لە لایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەورە ھەر کەسێکی بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێژماری پێ دەدات. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• عظم مقام الله وشدة عقوبته تجعل العاقل على حذر من مخالفة أمره تعالى.
گەورەی پلەوپایە ومەقامی خوای گەورە وتوندی سزاکانی وا دەکات لە کەسانی ژیر وھۆشیار کە ھەمیشە لە سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورە بە ئاگابن. info

• برهان المحبة الحقة لله ولرسوله باتباع الشرع أمرًا ونهيًا، وأما دعوى المحبة بلا اتباع فلا تنفع صاحبها.
بەڵگەی خۆشەویستی خوا و پێغەمبەرەکەی بەوە دەبێت شوێنی شەرع و فەرمانەکانی خوا وپێغەمبەرەکەی بکەون و دووریش بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام بانگەشەی خۆشەویستی بەبێ شوێن کەوتن ھیچ سوودێک بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت. info

• أن الله تعالى يختار من يشاء من عباده ويصطفيهم للنبوة والعبادة بحكمته ورحمته، وقد يخصهم بآيات خارقة للعادة.
بێگومان ھەرکەسێک خوا بیەوێت بەحیکمەت ودانای و ڕەحمەتی خۆی لەناو بەندەکانیدا ھەڵیان دەبژێرێت بۆ بەندایەتی و پێغەمبەرایەتی، وە ھەندێکیشیان بە بەڵگە ونیشانەی دەستەوسێنەر تایبەت دەکات وەک مەریەم. info