Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

Numero di pagina:close

external-link copy
195 : 3

فَٱسۡتَجَابَ لَهُمۡ رَبُّهُمۡ أَنِّي لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٖ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰۖ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَأُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأُوذُواْ فِي سَبِيلِي وَقَٰتَلُواْ وَقُتِلُواْ لَأُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأُدۡخِلَنَّهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ ثَوَابٗا مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلثَّوَابِ

پەروەردگاریان نزاکەیانی گیرا کرد، بەوەی کە پاداشتی کاروکردەوەکانیان بەزایە ناچێت کەم بێت یان زۆر، جا ئەو کەسەی کردەوە باشەکان دەکات نێر بن یان مێ، ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتانن، پیاو لە ژنە و ژنیش لە پیاوە، بۆ نێرەکان پاداشت زیاد ناکرێت وە لە مێیەکانیش کەم ناکرێتەوە، جا ئەوانەی لە ڕێگای خوادا کۆچیان کرد، وە بێباوەڕان لەماڵ وجێگا وڕێگای خۆیان دەریان کردن، وە تووشی ناڕەحەتی وئازاریان کردن لەبەر ئەوەی ئەوان گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون، ئەو باوەڕدارانە لەڕێگای خوای گەورە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگن، وە ئەوانیش لەگەڵ ئەماندا دەجەنگن مەبەستی باوەڕدارانیش لەمەدا خوا لەخۆ ڕازی کردن وبەرزکردنەوەی ووشەی اللە یە، خوای گەورە دەفەرموێت من لە گوناھەکانیان خۆش دەبم لەڕۆژی دواییدا، وە چاوپۆشیان لێدەکەم، وە دەیانخەمە ئەو بەھەشتانەی کە ڕووبارەکان بەژێر تەلار وکۆشکەکانیدا دەڕۆن، ئەم پاداشتە لەلایەن خوای گەورەوەیە، ئەو پاداشتی زۆر چاکی لایە کە ھاوشێوەی نیە. info
التفاسير:

external-link copy
196 : 3

لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ

ئەی پێغەمبەری خوا ھاتوچۆ وگەڕانی بێباوەڕان لە ووڵات وجێگیر بوونیان، وە فراوان بوونی بازرگانی و ڕزق وڕۆزیان چەواشەت نەکات ولە خشتەت نەبات، بەشێوەیەک تووشی دڵتەنگی و خەم وخەفەتت بکات. info
التفاسير:

external-link copy
197 : 3

مَتَٰعٞ قَلِيلٞ ثُمَّ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ

ژیانی ئەم دونیایە کاڵا وگوزەرانێکی کەمە وبەردەوام نابێت، وە سەرەنجامیشیان کە دەگەڕێنەوە بۆی ئاگری دۆزەخە لەڕۆژی دواییدا، کە خراپترین جێگا وڕێگایە. info
التفاسير:

external-link copy
198 : 3

لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا نُزُلٗا مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّلۡأَبۡرَارِ

بەڵام ئەوانەی کە لەخوا دەترسن، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، پاداشتیان بەھەشتانێکە کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، پاداشتێکە خوای گەورە بۆی ئامادە کردوون، ئەوەی ئەو ئامادەی کردووە بۆ بەندە چاکەکانی باشتر و خاسترە لەو خۆشی وڕابواردنانەی کە بێباوەڕان لە دونیادا تام وچێژی لێ دەبینن. info
التفاسير:

external-link copy
199 : 3

وَإِنَّ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَمَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِمۡ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشۡتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

خاوەن نامەکان ھەموویان وەک یەک نین، ھەیانە باوەڕیان به خوا وبەوەش ھەیە کە لەھەق وڕاستی وڕێنمونی وھیدایەت بۆ ئێوە دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە لە کتێبەکانی خۆیاندا بۆیان دابەزیووە، وە ھیچ جیاوازی ناکەن لە نێوان پێغەمبەرەکاندا، ملکەچ وگەردنگیری خوای گەورەن، بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە لەنازو نیعمەتی خۆیانی پێ بدات، بەڵگە ونیشانە و ئایەتەکانی خوا ناگۆڕنەوە بە پارەیەکی کەمی دونیا، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن پاداشتی گەورەیان لای خوا بۆ ھەیە، بێگومان خوای گەورە خێرایە لە حیساب ولێپرسینەوەی کاروکردەوی بەندەکانی، وە خێرایە لە پاداشت دانەوەشیان. info
التفاسير:

external-link copy
200 : 3

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱصۡبِرُواْ وَصَابِرُواْ وَرَابِطُواْ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا ھێناوە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، لەسەر ئەو داواکاریانەی خوای گەورە لێی کردوون ئارام بگرن وجێ بەجێیان بکەن، وە ئارام بگرن لەسەر ئەو بەڵا وناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە لە دونیادا دێتە ڕێگاتان، وە لە ئارام گرتندا پێشەنگ بن وسەر بکەون بەسەر بێباوەڕاندا، نەوەک ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، وە ھەمیشە ئامادەی جیھاد وتێکۆشان بن لە پێناو خوادا، وە لەو بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، تاوەکو بەڵکو بگەن بەداوا ومەبەستەکانی خۆتان کە سەلامەت بوونە لە ئاگری دۆزەخ و چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• الأذى الذي ينال المؤمن في سبيل الله فيضطره إلى الهجرة والخروج والجهاد من أعظم أسباب تكفير الذنوب ومضاعفة الأجور.
ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە تووشی باوەڕدار دەبێت لەپێناو خوای گەورەدا، ناچاری دەکات کە کۆچ و جیھاد وتێکۆشان بکات، کە گەورەترین ھۆکاری سڕینەوەی گوناھو تاوان و زیادکردنی چەند قاتی پاداشتەکانە. info

• ليست العبرة بما قد ينعم به الكافر في الدنيا من المال والمتاع وإن عظم؛ لأن الدنيا زائلة، وإنما العبرة بحقيقة مصيره في الآخرة في دار الخلود.
پەند وعیبرەت بەوە نیە بێباوەڕ لەدونیادا تا چەندێک خۆشگوزەرانە لە بوونی ماڵ وسامان وخۆشیەکانی دونیا ھەرچەند زۆر و گەورەیش بن، چونکە ژیانی دونیا ھەر کۆتایی دێت، بەڵکو پەند وعیبرەت بەو چارەنوس و سەرەنجامەیە کە لەژیانی ھەتا ھەتایی ڕۆژی دواییشدا بەدەستی دەھێنیت. info

• من أهل الكتاب من يشهدون بالحق الذي في كتبهم، فيؤمنون بما أنزل إليهم وبما أنزل على المؤمنين، فهؤلاء لهم أجرهم مرتين.
له خاوەن نامەکان ھەن شایەتی دەدەن بەو ھەقەی له نامەكانیاندا هاتووه، وه باوەڕیان بەوە ھەیە دابەزیوە بۆ خۆیان وە باوەڕیشیان ھەیە بەوەی دابەزیووە بۆ باوەڕدارانی ئەھلی ئیسلام، ئا ئەوانە دووجار پاداشتیان بۆ ھەیە. info

• الصبر على الحق، ومغالبة المكذبين به، والجهاد في سبيله، هو سبيل الفلاح في الآخرة.
لەسەر ھەق وڕاستی خۆڕاگر وئارامگربە، وە بەو ئارام گریە سەربکەوە بەسەر ئەوانەی باوەڕیان پێی نیە، وە لەپێناو خوادا جیھاد وتێکۆشان بکەن، کە ھەر ئەوە ڕێگای سەرفرازیە لەڕۆژی دواییدا. info