Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

Numero di pagina:close

external-link copy
10 : 3

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ وَقُودُ ٱلنَّارِ

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، سەروەت وسامان وماڵ ومناڵیان نە لەڕۆژی دوایی ونە لە دونیادا ڕێگریان لێناکەن لە سزای خوا و فریایان ناکەون، ئەوانەی ئەوە صیفات وکاروکردەوەیانە لە ڕۆژی دواییدا دەبنە سوتەمەنی ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 3

كَدَأۡبِ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمۡۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

خو وداب ونەریتی ئەو بێباوەڕانە ھەروەک خو وداب ونەریتی گەلی فیرعەون وبێباوەڕانی پێش ئەوانە کە باوەڕیان نەھێنا بەخوا و بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی، خوای گەورەش لەبەر تاوان وگوناھیان سزای دان، وە سەروەت وسامان وماڵو مناڵیان ھیچ سودێکی پێ نەگەیاندن، وە دڵنیابە کە خوای گەورە تۆڵەسێنەرێکی زۆر توند وسەختە لەوانەی کە بێباوەڕ بوون پێی و بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانیانی بەدرۆ زانیوە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 3

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ سَتُغۡلَبُونَ وَتُحۡشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ

ئەی پێغەمبەر بەو بیباوەڕانە بڵێ، بە ھەموو بیرو بوۆچون وئاینێکیانەوە: بێگومان بەمزوانە ھەر لە دونیادا باوەڕداران سەردەکەون و زاڵ دەبن بەسەریاندا، وە لەسەر ئەو بێباوەڕیەشیان دەمرن، وە لەڕۆژی دواییشدا لەئاگری دۆزەخدا کۆتان دەکاتەوە، کە خراپترین جێگا وشوێنی مانەوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 3

قَدۡ كَانَ لَكُمۡ ءَايَةٞ فِي فِئَتَيۡنِ ٱلۡتَقَتَاۖ فِئَةٞ تُقَٰتِلُ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخۡرَىٰ كَافِرَةٞ يَرَوۡنَهُم مِّثۡلَيۡهِمۡ رَأۡيَ ٱلۡعَيۡنِۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصۡرِهِۦ مَن يَشَآءُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ

ئەی باوەڕداران لە ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەو دوو دەستە وتاقمەی کە بۆ جەنگ کردن لەڕۆژی بەدر بەیەک گەیشتن پەند وئامۆژگاری بۆ ئێوە ھەیە، دەستەیەکیان باوەڕدار بوون، کە دەستەکەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی بوو، کە لە پێناو خوای گەورە وبەرز ڕاگرتنی ووشەی اللە، وسووک وژێرخستنی ووشەی بێباوەڕان دەجەنگان، وە دەستە وتاقمەکەی تریش کۆمەڵێکی بێباوەڕ بوون، کە لە بێباوەڕانی مەککە پێکھاتبوون، ئەوانەی بە فیز وفەخر وخۆ بەزلزانین ودەمارگیریەوە ھاتنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، باوەڕداران بەھەردوو چاوی سەری خۆیان ئەوانیان دەبینی کە دوو ھێندەی ئەوانن، خوای گەورەش دۆستانی خۆی سەردەخات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت پشتیوانی دەکات، بێگومان لەمەدا پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک کە بەچاو روون بن، تاوەکو بزانن کە سەرکەوتن بۆ دەستەی باوەڕدارانە ئەگەرچی ژمارەشیان کەم بێت، وە شکان وسەرشۆڕیش بۆ دەستەی ناھەق وباتڵە ئەگەرچی ژمارەشیان زۆر بێت. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 3

زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلۡبَنِينَ وَٱلۡقَنَٰطِيرِ ٱلۡمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلۡفِضَّةِ وَٱلۡخَيۡلِ ٱلۡمُسَوَّمَةِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ وَٱلۡحَرۡثِۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلۡمَـَٔابِ

خوای گەورە ھەواڵمان پێ دەدات کە -بۆ تاقیکردنەوەیان- ڕازێنراوەتەوە وجوانکراوە بۆ خەڵکی ئارەزوویان بۆ ژن و کوڕو کاڵ وسەروەت وسامان کۆکردنەوە لە زێر وزیوو، وماینی نیشاندەر وفێرکراو، وە بۆ ووشتر ومانگا و مەڕ وبزن، وە بۆ کشتوکاڵ کردن، ھەموو ئەوانە ھۆکاری ژیانی ئەم دونیایەن کە بۆ ماوەیەک مرۆڤ تام وچێژیان لێ دەبات وپاشان لەناودەچن، باوەڕدار نابێت دڵی پەیوەست بێت پیانەوە، چونکە ئەوەی لای خوای گەورەیە باشتر وچاکترە وھەر دەشمێنێتەوە، ئەویش بەھەشتێکە پانتای وفراوانیەکەی ھێندەی فراوانی ئاسمانەکان وزەویە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 3

۞ قُلۡ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيۡرٖ مِّن ذَٰلِكُمۡۖ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا باشتر وچاکتر لەو خۆشیانەتان پێ ڕابگەیەنم؟ چاکتر لەوانە بۆ ئەو کەسانەی کە خواناس و خۆ پارێزن لە خراپە وتاوان بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی، بەھەشتانێک کە بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، کە ھەرگیز مردن وتیاچوون پێیان ناگات، لەو بەھەشتانەدا چەندان ھاوسەری پاکیزەیان بۆ ھەیە، پاکیزە لە ھەموو خوویەکی خراپ وناشیرینی ڕواڵەتیان، جگە لەوانەیش خوای گەورە لێیان ڕازیە وھەرگیز لێیان زوویر نابێت، بێگومان خوای گەورە بینایە بە حاڵو گوزەرانی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی ئەوانی لا شاراوە نیە. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• أن غرور الكفار بأموالهم وأولادهم لن يغنيهم يوم القيامة من عذاب الله تعالى إذا نزل بهم.
بێگومان لووت بەرزی لەخۆبایی بوونی بێباوەڕان ونازینیان بە سەروەت وسامان و ماڵو منداڵیان لە ڕۆژی دواییدا ھیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت و ناتوانێت لە سزای خوای گەورە ڕزگاریان بکات ئەگەر دابەزیە سەریان وبۆیان ھات. info

• النصر حقيقة لا يتعلق بمجرد العدد والعُدة، وانما بتأييد الله تعالى وعونه.
سەرکەوتن ڕاستیەکە تەنھا پەیوەست نیە بە ژمارە وچەک وچۆڵەوە، بەڵکو پەیوەستە بە پشتیوانی ویارمەتی خوای گەورەوە. info

• زَيَّن الله تعالى للناس أنواعًا من شهوات الدنيا ليبتليهم، وليعلم تعالى من يقف عند حدوده ممن يتعداها.
خوای گەورە چەندین جۆری لە ئارەزوو وخۆشیەکانی دونیای بۆ خەڵکی ڕازاندوەتەوە، تاوەکو بەوانە تاقیان بکاتەوە، بۆ ئەوەی بزانێت کێن ئەوانەی سنورەکانی نابەزێنن، وکێن ئەوانەیش کە دەیانبەزێنن. info

• كل نعيم الدنيا ولذاتها قليل زائل، لا يقاس بما في الآخرة من النعيم العظيم الذي لا يزول.
ھەموو ناز ونیعمەت ولەزەتەکانی دونیا کەمن ولەناو دەچن، ھەرگیز بە ناز ونیعمەت وخۆشیە گەورەکانی ڕۆژی دوایی بەراوورد ناکرێن کە ھەمیشەیین و ھەرگیز لەناو ناچن. info