আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
67 : 17

وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِي ٱلۡبَحۡرِ ضَلَّ مَن تَدۡعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ أَعۡرَضۡتُمۡۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ كَفُورًا

- ئەی موشریک و بتپەرستینە - کاتێک تووشی بەڵا و ناخۆشیەک دەبن لەناو دەریادا و ترسی ئەوەتان لێ دەنیشێت کە تێیدا لە ناو ئەچن وئەمرن، ئەوەتان لەبیر نامێنێت کەپێشتر غەیری خواتان پەرستووە، بۆیە دەست دەکەن بە ھاوار کردن و پاڕانەوە لە خوای گەورە (اللە تعالی)، جا کاتێک خوای گەورە ھات بەھاناتانەوە و ڕزگاری کردن لەوەی لێی دەترسان، وە گەیشتنە وشکانی جارێکی تر پشت دەکەنەوە لە یەکخواپەرستی و بە تەنھا ھاوار کردنە زاتی بەرز و بڵندی ئەو، وە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی، بەراستی مرۆڤ سپڵە و نکۆڵکەری نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورەیە. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 17

أَفَأَمِنتُمۡ أَن يَخۡسِفَ بِكُمۡ جَانِبَ ٱلۡبَرِّ أَوۡ يُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ حَاصِبٗا ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ وَكِيلًا

- ئەی موشریک و بتپەرستینە - ئایا دوای ئەوەی خوای گەورە ڕزگاری کردن و گەیاندنیەوە وشکانی ئاخۆ لەوە دڵنیان کە خوای گەورە ناتانبات بەناخی زەویدا؟ یان لەوە دڵنیابوونەتەوە وەک گەلی لوط بەردبارانتان ناکات؟ ئەمجا ئەو کاتە کەستان دەست نەکەوێت بتانپارێزێت لەسزای خوا، یان یارمەتیدەرێک لەتیاچوون ڕزگارتان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 17

أَمۡ أَمِنتُمۡ أَن يُعِيدَكُمۡ فِيهِ تَارَةً أُخۡرَىٰ فَيُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ قَاصِفٗا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغۡرِقَكُم بِمَا كَفَرۡتُمۡ ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ عَلَيۡنَا بِهِۦ تَبِيعٗا

یان لەوە دڵنیان کە جارێکی تر خوای گەورە ناتانگەڕێنێتەوە بۆ ناو دەریا، وە ڕەشەبایەکی توندتان بۆ ھەڵناکات، ئەو کاتە بە ھۆی ئەوەی کە شوکری ئەو خوایەتان نەکرد لەسەر نیعمەت و بەخششی ڕزگارکردنتان لەناو دەریا نوقمتان بکات؟ پاشان ھیچ پشتیوان ویارمەتیدەرێک نابیننەوە لەبەرامبەر ئەوەی پێمان کردن ببێتە داواکار لەسەرمان و داوای مافتان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 17

۞ وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ وَحَمَلۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّمَّنۡ خَلَقۡنَا تَفۡضِيلٗا

بێگومان ئێمە ڕێزێکی زۆرمان لە نەوەکانی ئادم ناوە، ژیری و زانیاری و لەش ولاری ڕێک و پێکمان پێ بەخشی ، وە فەرمانمان کرد بەفریشتەکان سوژدە بۆ باوکە گەورەیان ببەن، وە چەندین شتی تریش، وە ھەرچی شتێکیش ھەڵیان دەگرێت و دەیانگوازێتەوە لە گیانلەبەران و ھۆیەکانی گواستنەوە لە وشکانی، وە لە کەشتی و پاپۆڕەکانی ناو دەریاش ھەر ھەموویمان بۆ دەستەمۆ و ڕام کردوون و لەخزمەتی ئەواندان، وە ڕۆزیمان داون لە خواردن وخواردنەوەی پاکوخاوێن و ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئافرەتانی داوێن پاک، وە فەزڵ و ڕێزی ئەوانیشمان زۆر داوە بەسەر تەواوی بەدیھێنراوەکانی تردا، بۆیە پێویستە لەسەریان شوکر و سوپاسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکەن خوای گەورە پێی بەخشیوون. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 17

يَوۡمَ نَدۡعُواْ كُلَّ أُنَاسِۭ بِإِمَٰمِهِمۡۖ فَمَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَقۡرَءُونَ كِتَٰبَهُمۡ وَلَا يُظۡلَمُونَ فَتِيلٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو ڕۆژەیان وە بیر بھێنەرەوە کەخوای گەورە بانگی ھەموو کۆمەڵە و دەستەیەک دەکات لەگەڵ ئەو پێشەواو سەرکردەیەی کە لەژیانی دونیادا چاویان لێدەکردن و بە شوێن ئەواندا دەڕۆیشتن، جا لەو ڕۆژەدا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی، ئەوا بەخۆشی و شادیەوە نامەی کردەوەکانیان دەخوێننەوە، وە ھیچ شتێکیش لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکات ئەگەر بە ئەندازەی تاڵی دەزووی ناو دەنکە خورمایەکیش بێت. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 17

وَمَن كَانَ فِي هَٰذِهِۦٓ أَعۡمَىٰ فَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ أَعۡمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلٗا

ھەر کەسێک لە ژیانی دونیادا دڵی کوێر بێت لە ئاست وەرگرتنی ھەق و ڕاستی و ملکەچ بوون بۆی، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا خراپتر کوێر دەبێت، وە ڕێنمونی ناکرێت بۆ چوونە بەھەشت، وە گومڕا دەبێت و ڕێگای ھەق و ھیدایەت ون دەکات، چونکە پاداشت بەپێی کاروکردەوەیە، کار وکردەوەت چاک بوو پاداشتەکەیشی چاک دەبێت، وە پەنا بەخوا خراپیش بوو پاداشتەکەیشی خراپ دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 17

وَإِن كَادُواْ لَيَفۡتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ لِتَفۡتَرِيَ عَلَيۡنَا غَيۡرَهُۥۖ وَإِذٗا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - نزیک بوو موشریک و بتپەرستەکان لات بدەن لەو قورئانەی کە بۆمان وەحی کردوویت و دامان بەزاندووە بۆت، تاوەکو قسە و درۆ لەسەر ئێمە ھەڵبەستیت بەشێوەیەک لەگەڵ ھەواو وئارەزووی خۆیاندا بگونجێت، ئەگەر ھاتوو ئەوەت کرد کە ئەوان دەیانەویست ئەوا دەیانکردیتە دۆست و خۆشەویستی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 17

وَلَوۡلَآ أَن ثَبَّتۡنَٰكَ لَقَدۡ كِدتَّ تَرۡكَنُ إِلَيۡهِمۡ شَيۡـٔٗا قَلِيلًا

ئەگەر بھاتایە منەتی ئەوەمان نەکردایە بەسەرتا بەوەی لەسەر ھەق و ڕاستی تۆمان چەسپاو و دامەزراو نەکردایە ئەوا نزیک بوو لەبەر بەھێزی فڕوفێڵ و تەڵەکەبازیان کە تۆ ھەر سوریت لەسەر باوەڕھێنانیان، بەلاڕێدا بتبەن و ھەندێ مەیلت بچێت بەلایاندا، ئەو کاتە ھاوڕا دەبوویت لەوەی بۆیان پێشنیار کردبوویت، بەڵام ئێمە تۆمان پاراست و نەمانھێشت مەیلی دڵت بچێت بەلایاندا. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 17

إِذٗا لَّأَذَقۡنَٰكَ ضِعۡفَ ٱلۡحَيَوٰةِ وَضِعۡفَ ٱلۡمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيۡنَا نَصِيرٗا

ئەگەر بھاتایە مەیلی دڵت بچوایە بەلایاندا لەوەی بۆیان پێشنیار کردبوویت، ئەوا لە ژیانی دونیا و دواڕۆژیش دوو بەرامبەر سزامان دەدایت، وە پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت بێت بەھاناتەوە سەرتبخات و سزای ئێمەت لەسەر لاببات. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الإنسان كفور للنعم إلا من هدى الله.
مرۆڤ ھەمیشە سپڵە و پێ نەزانە بەرامبەر نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە جگە ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە ھیدایەتی داون و ڕێنمونی کراون. info

• كل أمة تُدْعَى إلى دينها وكتابها، هل عملت به أو لا؟ والله لا يعذب أحدًا إلا بعد قيام الحجة عليه ومخالفته لها.
ھەموو گەلێک لە ڕۆژی دواییدا بانگ دەکرێت بۆ ئەو ئاین و نامە و کتێبەی بۆیان ڕەوانە کراوە، لێیان دەپرسرێت ئایا کار و کردەوەتان بە پێی ئاین و کتێبەکەتان بوو؟ وە خوای گەورە سزای ھیچ کەسێک نادات دوای ئەوە نەبێت بەڵگەی لەسەر جێگیر دەکات و دواتریش پێچەوانەی ئەو بەڵگانە دەجوڵێتەوە. info

• عداوة المجرمين والمكذبين للرسل وورثتهم ظاهرة بسبب الحق الذي يحملونه، وليس لذواتهم.
دوژمنایەتی بێباوەڕان و درۆزنان و تاوانباران بۆ پێغەمبەران و میراتگرانیان شتێکی ڕوون و ئاشکرایە، بە درێژایی بانگەوازیان دوژمنانی یەکخواپەرستی ململانێیان کردوون و ھەمیشە خەریکی پیلان دانان بوون لە دژیان، ئەویش بەھۆی ئەو ھەق و ڕاستییەی ھەڵیانگرتووە، نەک لەبەر شەخصی خۆیان. info

• الله تعالى عصم النبي من أسباب الشر ومن البشر، فثبته وهداه الصراط المستقيم، ولورثته مثل ذلك على حسب اتباعهم له.
خوای گەورە پێغەمبەری پاراستووە لە ھۆیەکانی شەڕ و خراپە و لە مرۆڤەکان، وە دڵی جێگیر و دامەزراو کردووە لەسەر ڕێگای ڕاست، وە ئەم پاراستنە بۆ میراتگرانی پێغەمبەری خوایشە (صلی اللە علیە وسلم) بەو ئەندازەیەی کە شوێن شەریعەتەکەی دەکەون. info