আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
59 : 17

وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرۡسِلَ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلۡأَوَّلُونَۚ وَءَاتَيۡنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبۡصِرَةٗ فَظَلَمُواْ بِهَاۚ وَمَا نُرۡسِلُ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّا تَخۡوِيفٗا

ئەوەی وای لێکردین کەواز بھێنین لەدابەزاندنی ئەو نیشانە و ئایەتە ھەست پێکراوانەی موشریک و بتپەرستەکانی قوڕەیش داوایان کردبوو، وەک زیندووکردنەوەی مردوو و ھەندێک نیشانە و ئایەتی تریش کەبەڵگەن لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەری خوا، تەنھا لەبەر ئەوە بوو لەڕابردوودا دامانبەزاندن بۆ ئوممەتانی پێشووتر، کەچی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان زانی، بێگومان نیشانە و ئایەتێکی گەورە و ڕوونمان دابە گەلی سەموود کە بریتی بوو لە وشترەکە، کەچی باوەڕیان پێنەکرد، ئێمەیش خێرا سزامان بۆ ناردن، ئێمە ھەر بۆ ترس وەبەرنانی بێباوەڕان و گەلە یاخییەکان ئایەت و نیشانەکان لەسەر دەستی پێغەمبەران دەنێرین، بەڵکو موسڵمان بن و باوەڕ بھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 17

وَإِذۡ قُلۡنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِۚ وَمَا جَعَلۡنَا ٱلرُّءۡيَا ٱلَّتِيٓ أَرَيۡنَٰكَ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلۡمَلۡعُونَةَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِۚ وَنُخَوِّفُهُمۡ فَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا طُغۡيَٰنٗا كَبِيرٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیر خۆتی بھێنەوە کاتێک پێمان وتی: پەروەردگارت بە دەسەڵات و علیمی خۆی دەوری خەڵکی داوە، وە ناتوانن لە موڵک و دەسەڵاتی ئەو دەرچن، خوای گەورە تۆ دەپارێزێت لەوان، بۆیە ھیچ مەترسە و ئەوەی فەرمانت پێکراوە بە گەیاندنی بەخەڵکی پێیان بگەیەنە، وە ئەوەی لەشەوی ئیسرادا بە چاوی خۆت بینیت و پیشانمان دایت بۆ تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو، ئایا باوەڕی پێدەکەن، یان بە درۆی دەزانن؟ وە درەختی زەققومی نەفرین لێکراویش کە لە قورئاندا باسکراوە و لەبنەوەی دۆزەخ دەڕوێت ھەر بۆ تاقیکردنەوەی بێباوەڕانە، جا ئەگەر ئەوان باوەڕیان بەم دوو بەڵگە و نیشانە نەھێنا ئیتر باوەڕ بەھیچی تریش ناکەن، وە ئێمە بە دابەزاندن و ناردنی بەڵگە و نیشانەکان دەیانترسێنین، کەچی ترساندنیان زیاتر بەردەوامیان دەکات لەسەر بێباوەڕی و ڕۆچوون لە گومڕاییدا. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 17

وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ قَالَ ءَأَسۡجُدُ لِمَنۡ خَلَقۡتَ طِينٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - وەبیر خۆتی بھێنەرەوە کە پێمان وتی: بە فریشتەکانمان وت: سوژدەی سڵاو و ڕێز بۆ ئادەم ببەن نەک سوژدەی پەرستن، ھەر ھەموویان گوێڕایەڵ بوون و فەرمانەکەیان جێ بەجێ کرد، بەڵام ئیبلیس سوژدەی بۆ ئادەم نەبرد لەبەر ئەوەی خۆی بەگەورە زانی، وە وتی: ئایا من سوژدە بۆ کەسێک ببەم لە کاتێدا ئەو لە گڵ دروستکراوە، و منیش لە ئاگر ؟ بێگومان من لەو بەرێزترم. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 17

قَالَ أَرَءَيۡتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِي كَرَّمۡتَ عَلَيَّ لَئِنۡ أَخَّرۡتَنِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَأَحۡتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٗا

ئیبلیس بە پەروەردگاری وت : پێم ناڵێیت ئەم بەدیھێنراوە چییە کە ڕێزیت دا بەسەر مندا بەوەی فەرمانت پێکردم سوژدەی بۆ ببەم؟ ئەگەر تا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی دونیا و ھاتنی قیامەت مۆڵەتم بدەیت و بە زیندوویی بمھێڵیتەوە ئەوا مەرج بێت وەچە و نەوەکانی ئادەم ھەر ھەموویان گومڕا و سەرلێشێواو بکەم و لەسەر ڕێگای ڕاست لایانبدەم، جگە کەمێکیان نەبێت لەوانەی کەتۆ پاراستونت و لەبەندە موخلیص و دڵسۆزەکانتن. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 17

قَالَ ٱذۡهَبۡ فَمَن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمۡ جَزَآءٗ مَّوۡفُورٗا

پەروەردگاری پێی فەرموو: خۆت و ئەوانەیش کە گوێڕایەڵتن بڕۆن چیتان پێ دەکرێت بیکەن، ھەر کەسێک لەوان گوێڕایەڵیان کردیت ئەوا ئاگری دۆزەخ سزای پڕ بەپڕی کاروکردەوەی تۆ و ئەوانیش بێت. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 17

وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ وَأَجۡلِبۡ عَلَيۡهِم بِخَيۡلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِ وَعِدۡهُمۡۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا

ھەر کەسێک لەوان تۆ پێی دەوێریت بە بانگەوازەکەت سوک و ڕیسوایان بکەیت بۆ ئەوەی سەرپێچی من بکەن ئەوا درێغی مەکە و بیکە، وە بەگشت لەشکری سوار و پیادەتەوە، ئەوانەی دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە و گوێڕایەڵیت دەکەن بۆیان بڕۆ و گومڕایان بکە، وە ببە بەھاوبەشیان لە ماڵیاندا بەوەی ھەرچی ڕێگای ناشەرعی و حەرامە بۆیان بڕازێنەوە بۆ ماڵ پەیدا کردن، وە بەشداریان بکە لە مناڵیشیاندا بەوەی زینا و داوێن پیسیان لا جوان و ڕازاوە بکەیت کە مناڵیان بە زینا ببێت، وە بەناوی غەیری خواوە ناو بنرێن، وەک (عبدالعزی و عبد المنات) وە بەڵێنی درۆ و ئومێد و ھیوای ناڕەوایان لابڕازێنەوە، بەو جۆرە بەڵێنیان پێ بدە، وە ھەرچی بەڵێنی شەیتانە ھەموی درۆیە، بۆ ئەوەی لەخشتەیان بەرێت و بیاخەڵەتێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 17

إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٞۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلٗا

بێگومان بەندە باوەڕدارە کردەوە جوانەکانی من، ئەوانەی گوێڕایەڵی من دەکەن، - ئەی ئیبلیس - تۆ دەسەڵاتت نییە بەسەریاندا، چونکە بێگومان خوای گەورە ئەوان دەپارێزێت لە شەڕ و خراپەی تۆ، وە پەروەردگاریشت بەسە کە پارێزەر و پشتیوان و چاودێری ئەو کەسانە بێت کە لەسەرجەم کارو بارەکانیاندا پشتی پێ دەبەستن. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 17

رَّبُّكُمُ ٱلَّذِي يُزۡجِي لَكُمُ ٱلۡفُلۡكَ فِي ٱلۡبَحۡرِ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا

ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتیەکانتان لەدەریادا ھاتوچۆ پێ دەکات، بۆ ئەوەی ڕزق وڕۆزی لەڕێگای بارزگانی وشتی تریشەوە بەدەست بھێنن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەسۆز ومیھرەبانە بەرامبەرتان، چونکە ئەم ھۆکارانەی بۆ ئاسان کردوون info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• من رحمة الله بالناس عدم إنزاله الآيات التي يطلبها المكذبون حتى لا يعاجلهم بالعقاب إذا كذبوا بها.
یەکێک لە میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانە دانابەزێنێت کە خۆیان داوای دەكەن ، تاوەکو ئەگەر باوەڕیان پێ نەکرد خێرا سزایان نەدات. info

• ابتلى الله العباد بالشيطان الداعي لهم إلى معصية الله بأقواله وأفعاله.
خوای گەورە بەندەکانی بە شەیتان تاقی کردوەتەوە، کە بانگیان دەکات بۆ سەرپێچی خوای گەورە بە گوفتار وکردەوەکانی. info

• من صور مشاركة الشيطان للإنسان في الأموال والأولاد: ترك التسمية عند الطعام والشراب والجماع، وعدم تأديب الأولاد.
یەکێک لە شێوازەکانی بەشداری کردنی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا ئەوەیە شەیتان بەشداری مرۆڤ دەکات لە ماڵ و سامان و منداڵیدا، وەک ئەوەی وایان لێدەکات ناوی خوای گەورە نەھێنن لەکاتی خواردن و خواردنەوە و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزانی، وە واز لە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئادابی جوانی مناڵەکانی بھێنێت. info