আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
39 : 17

ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوۡحَىٰٓ إِلَيۡكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلۡحِكۡمَةِۗ وَلَا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلۡقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومٗا مَّدۡحُورًا

ئەوەی ڕوونمان کردەوە بۆت لە فەرمانکردن بەکردەوە چاکەکان و ڕێگری کردن لە خراپەکان و باسکردنی ئەحکامەکان پەروەردگارت وەحی بۆ کردویت، جا کەوابوو ئەی مرۆڤ لەگەڵ (اللە) دا پەرستراوێکی تر دامەنێ، ئەو کاتە لە ڕۆژی قیامەتدا فڕێ بدرێیتە ئاگری دۆزەخەوە بەلۆمەکراوی، دەروونی خۆت و خەڵکیش لۆمەت بکەن و دەرکرابیت لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوا. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 17

أَفَأَصۡفَىٰكُمۡ رَبُّكُم بِٱلۡبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًاۚ إِنَّكُمۡ لَتَقُولُونَ قَوۡلًا عَظِيمٗا

ئەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فریشتەکان کچی خوان، ئایا - ئەی بت پەرست وموشریکینە - پەروەردگارتان بەقسەی خۆتان کوڕانی ھەڵبژاردووە بۆ ئێوە، وە فریشتەکانیشی کردبێت بەکچی خۆی؟ (پاک وبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ اللە تعالی) بێگومان ئێوە قسەیەکی گەورە و ناقوڵا وناشرین بۆخوا ھەڵدەبەستن، کە مناڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، وە وا گومان دەبەن کە خوای گەورە کچی ھەبێت ئەویش بۆ ئەوەی تەواو ملکەچی کوفر و بێباوەڕی ببن پێی. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 17

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِيَذَّكَّرُواْ وَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا نُفُورٗا

بێگومان لەم قورئانەدا ھەموو جۆرە ئەحکام و ئامۆژگاری و نمونە ھێنانەوەیەکمان باسکردوە و ڕوونمان کردووەتەوە، تاوەکو ئەو ڕێگایە بگرنە بەر کە سوودیان پێ دەگەیەنێت، وە واز لەوەیش بھێنن کە زیانی ھەیە بۆیان، کەچی ھەندێک لەوانەی فیترەتیان تێکچووە ئەم پەند و ئامۆژگاریانە ھیچیان بۆ زیاد ناکات وسوودی لێ نابینن جگە لە دوور کەوتنەوە وڕق بوونەوە لەھەق و ڕاستی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 17

قُل لَّوۡ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٞ كَمَا يَقُولُونَ إِذٗا لَّٱبۡتَغَوۡاْ إِلَىٰ ذِي ٱلۡعَرۡشِ سَبِيلٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو موشریک و بتپەرستانە بڵێ: ئەگەر بھاتایە لەگەڵ (اللە) پەرستراو و خوایەکی تر ھەبوایە ھەروەکو چۆن بە درۆ و دەلەسە وا دەڵێن، ئەوا ھەریەک لەو پەرستراوانە ھەوڵی دەدا ڕیگایەک بۆ لای خوای خاوەن عەرش بگرێتە بەر تاوەکو زاڵ ببێت بەسەر موڵک و دەسەڵاتی ئەو و ململانێی لەگەڵدا بکات. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 17

سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّٗا كَبِيرٗا

پاکی و بێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی ئەو موشریک و بتپەرستانە بۆی بڕیار دەدەن، وە بەرزی و بڵندی گەورە بۆ ئەو لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 17

تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبۡعُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفۡقَهُونَ تَسۡبِيحَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا

ھەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی، وە ھەرچی لەناویشیاندا ھەیە، ھەمووی تەسبیحاتی خوای گەورە دەکەن، ھەرچی شتێک ھەیە خوای بەرز و بڵند بە پاک و بێگەرد دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس و ستایشی ئەو دەکەن، بەڵام ھێندە ھەیە ئێوە تێناگەن لەم تەسبیحات و سوپاس و ستایشەی ئەوان، چونکە ئێوە تەنھا لەو تەسبیحاتە تێدەگەن بە زمانی خۆتان بکرێت، بێگومان خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی زۆر لەسەر خۆیە وھیچ پەلەی سزا و تۆلە سەندنەوەی نییە، وە زۆریش لێبوردەیە بۆ ئەوانەی تەوبە دەکەن لە گوناھەکانیان و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 17

وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ جَعَلۡنَا بَيۡنَكَ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ حِجَابٗا مَّسۡتُورٗا

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر قورئانت خوێندەوە، ئەو موشریک و بتپەرستانە گوێ بیستی ھەڕەشە و ئامۆژگارییەکانی بوون، ئەوا لە نێوان تۆ و ئەوانەی کە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت پەردەیەکی داپۆشەر دادەنێین، کە ڕێگری دەکات لەوەی لە قورئان تێبگەن، ئەوەیش وەک سزا و تۆڵەیەک بۆ ئەوان چونکە پشتیان کردوەتە شەریعەتەکەی خوا. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 17

وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ وَإِذَا ذَكَرۡتَ رَبَّكَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِ وَحۡدَهُۥ وَلَّوۡاْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِمۡ نُفُورٗا

چەند پەردە و بەربەستێکمان داوە بەسەر دڵیاندا بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن، وە قورسی و گرانیشمان تووشی گوێکانیان کردووە تاوەکو گوێ بیستی نەبن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، ئەگەر ھاتوو لە قورئاندا تەنھا ناوی پەروەردگارت دەھێنیت وباسی خوا درۆینەکانی ئەوان ناکەیت ئەوا پاشە و پاش دەگەڕێنەوە و دوور دەکەونەوە لە ئیخلاص و داننان بەیەکخواپەرستی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 17

نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَسۡتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذۡ يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَ وَإِذۡ هُمۡ نَجۡوَىٰٓ إِذۡ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا

ئێمە لە ھەموو کەس چاکتر دەزانین سەرانی قوڕەیش بەچی مەبەستێک گوێ لە قورئان دەگرن، ئەوان ھیدایەت و ڕێنوماییان ناوێت، بەڵکو دەیانەوێت سوکایەتی بە قورئان بکەن و قسەی بێھودەی تێکەڵاو بکەن کاتێک تۆ قورئان دەخوێنیت، وە ئێمە بەو چرپانەیش کە مەبەستیان پێی درۆ و دەلەسە و ڕێگری کردنە لە قورئان زانا و ئاگادارین، ئەوانەی کە زوڵم و ستەم لە خۆیان دەکەن بەوەی کافر و بێباوەڕ بوون دەڵێن: - ئەی خەڵکینە - ئەگەر شوێنی ئەم پیاوە بکەون، ئەوا شوێن کەسێک دەکەون کە جادووی لێکراوە و عەقڵ و ژیری تێکچووە. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 17

ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَالَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - بیر بکەرەوە و تێڕامێنە چۆن بە ناشیرینترین شێوەی جیاجیا وەصفت دەکەن، وە لەھەق و ڕاستی لایاندا، بۆیە سەرگەردان بوون و ھەق و ڕاستیان نەدۆزییەوە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 17

وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدٗا

موشریک و بتپەرستەکان وەک نکۆڵی و ئینکاری کردنی ڕۆژی زیندووبوونەوە، وتیان: کاتێک مردین و بووین بە ئێسک و پروسکی ڕزیوو، وە لاشەمان فەوتا و تیاچوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەوە کارێکی زۆر دوورە لەڕاستی. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الزعم بأن الملائكة بنات الله افتراء كبير، وقول عظيم الإثم عند الله عز وجل.
گومان و باوەڕبوون بەوەی فریشتەکان کچی خوان درۆیەکی زۆر گەورەیە، وە گوناھێکی مەزنیشە لای خوای گەورە (جل جلالە). info

• أكثر الناس لا تزيدهم آيات الله إلا نفورًا؛ لبغضهم للحق ومحبتهم ما كانوا عليه من الباطل.
زۆربەی خەڵکی لەبەر ئەوەی ڕقیان لەھەق و ڕاستییە وە ئەوەی لەسەرینی لەناھەقی وگومڕایی خۆشیان دەوێت ئایەتەکانی خوای گەورە ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت بگرە بە بیستیشی زیاتر دوور دەکەونەوە لە بەرنامەی خوا. info

• ما من مخلوق في السماوات والأرض إلا يسبح بحمد الله تعالى فينبغي للعبد ألا تسبقه المخلوقات بالتسبيح.
ھەرچی بەدیھێنراوی خوای گەورە ھەیە لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەموویان تەسبیحات و سوپاس و ستایشی خوا دەکەن، بۆیە پێویستە لەسەر بەندەکانی خوا ھەوڵی ئەوە بدەن بەدیھێنراوەکانی تر لە تەسبیحات و سوپاس و ستایشی خوا لەوان پێش نەکەون. info

• من حلم الله على عباده أنه لا يعاجلهم بالعقوبة على غفلتهم وسوء صنيعهم، فرحمته سبقت غضبه.
خۆگری و حیلمی پەروەردگار بەرامبەر بەندەکانی ئەوەیە ھیچ پەلە ناکات لە سزادان و تۆڵە سەندنەوە لە بێ ئاگایی ئەوان و گوناھ و تاوانەکانیان، چونکە ڕەحمەت و میھرەبانییەکەی پێشکەوتووە بەسەر خەشم و توڕەییەکەیدا. info