আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
97 : 17

وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُمۡ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِهِۦۖ وَنَحۡشُرُهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ عُمۡيٗا وَبُكۡمٗا وَصُمّٗاۖ مَّأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ كُلَّمَا خَبَتۡ زِدۡنَٰهُمۡ سَعِيرٗا

ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنمونی ، ئەوە بۆ ھەق و ڕاستی ڕێنمونی کراوە، وە ھەرکەسێکیش سەرگەردان و گومڕای بکات ئەوا - ئەی پێغەمبەر - ھیچ کەسێک نابینیت پشتیوانیان بێت و ڕێنموماییان بکات بۆ ھەق و ڕاستی، وە زەرەر و زیانیان لێ دوور بخاتەوە، وە سوود و قازانجیان پێ بگەیەنێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە دەمەوڕوویی و کوێری و کەڕی وڵاڵی حەشریان دەکەین و کۆیان دەکەینەوە، وە جێگا و ڕێگایان ئاگری دۆزەخ دەبێت، ھەرکاتێک گڕ و تینەکەی کەم دەبێتەوە جارێکی تر ھەڵیدەگرسێنینەوە و زیاتری دەکەین بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 17

ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدًا

ئەو سزایەی دووچاریان دەبێت تۆڵەی کوفر و بێباوەڕییانە بەو بەڵگە و نیشانانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، وە بەدووریان دەزانی زیندوو ببنەوە و دەیانوت : ئەگەر مردین و بووین بە ئێسک و پروسکی ڕزیو و پارچە پارچەی لێک جودا، ئایا جارێکی تر و سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
99 : 17

۞ أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخۡلُقَ مِثۡلَهُمۡ وَجَعَلَ لَهُمۡ أَجَلٗا لَّا رَيۡبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورٗا

ئایا ئەوانەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکەن ئایا نازانن بێگومان خوای گەورە کە ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەمووە گەورەییەوە بەدیھێناوە دەیشتوانێت و دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە جارێکی تر بەدیان بھێنێتەوە، وە خوای گەورە لە دونیادا کاتێکی دیاری کراوی بۆ داناون کە ژیانیان کۆتایی دێت، وە کاتێکیشی بۆ دەست نیشان کردوون کە بێگومان تێیدا زیندوو دەکرێنەوە، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی بەڵگە و نیشانەکانی زیندووبوونەوە موشریک و بتپەرستەکان ھەر نکۆڵی و ئینکاری دەکەن لە زیندووبوونەوەی پاش مردنیان. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 17

قُل لَّوۡ أَنتُمۡ تَمۡلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحۡمَةِ رَبِّيٓ إِذٗا لَّأَمۡسَكۡتُمۡ خَشۡيَةَ ٱلۡإِنفَاقِۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ قَتُورٗا

- ئەی پێغەمبەر - بەو موشریک و بتپەرستانە بڵێ: ئەگەر خاوەنی خەزێنەکانی ڕەحمەت و بەخشینی خوای گەورە بوونایە کە ھەرگیز نافەوتێت و کۆتایی نایەن، ئەوا لە ترسی ئەوەی نەوەک کۆتایی بێت و ھەژار و نەدار بن ھیچیتان لێ نەدەبەخشی، سروشتی مرۆڤ وایە ئەگەر باوەڕدار نەبێت ڕەزیل و چروکە، چونکە مرۆڤی باوەڕدار بە ئومێد و ڕەجای بەدەستھێنانی پاداشتی خوای گەورە ماڵ و سامانی لە پێناو ئەوەدا دەبەخشێت. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 17

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ تِسۡعَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۖ فَسۡـَٔلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِذۡ جَآءَهُمۡ فَقَالَ لَهُۥ فِرۡعَوۡنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسۡحُورٗا

بێگومان نۆ نیشانە و موعجیزەی ڕوونمان بەخشییە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) تاوەکو شاھیدی بدەن لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، ئەوانیش بریتی بوون لە: گۆچانەکەی دەستی و دەستی درەوشاوەی و ساڵانی گرانی و کەم بوونەوەی بەروبووم، و لافاو، ھاتنی کوللە و ئەسپێ و بۆق و خوێن، جا ئەی پێغەمبەری خوا لە جولەکەکانی بەنی ئیسرائیل بپرسە کاتێک موسا ئەو نیشانە و بەڵگانەی ھێنا بۆ باوباپیرانیان، ئەو کاتە فیرعەون بە موسای وت: ئەی موسا بەڕاستی من گومانم وایە کە تۆ جادووت لێکرابێت، چونکە تۆ شتی نامۆ و سەیر و سەمەرە دەکەیت. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 17

قَالَ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰفِرۡعَوۡنُ مَثۡبُورٗا

موسا بەرپەرچی فیرعەونی دایەوە و پێی فەرموو: - ئەی فیرعەون - تۆ دڵنیایت ھەموو ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە خوای گەورە دایبەزاندوون کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویشە، دایبەزاندوون کە بەڵگە بن لەسەر ھێز و دەسەڵاتی خۆی، وە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، بەڵام تۆ نکۆڵی لێدەکەیت و باوەڕیان پێناکەیت، وە - ئەی فیرعەون - بێگومان منیش دەزانم کە تۆ لە خەڵکە تیاچووە نەفرەتییەکەیت. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 17

فَأَرَادَ أَن يَسۡتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ فَأَغۡرَقۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعٗا

فیرعەون ویستی سزای موسا (سەلامی خوای لێ بێت) و گەلەکەی بدات، بەوەی لە میسر وەدەریانێت، بۆیە ئێمەیش خۆی و سەرباز و ئەوانەیشی لەگەڵیدا بوون بە نوقم کردن لە دەریادا لەناومان بردن. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 17

وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا

دوای لەناوچونی فیرعەون و سەربازەکانی بە بەنی ئیسرائیلمان وت: لەسەر زەوی شام نیشتەجێ بن لە (بیت المقدس) کاتێکیش ڕۆژی قیامەت ھات ئەوسا ھەر ھەمووتان کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لەکار و کردەوەکانتان. info
التفاسير:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الله تعالى هو المنفرد بالهداية والإضلال، فمن يهده فهو المهتدي على الحقيقة، ومن يضلله ويخذله فلا هادي له.
(اللە تعالی) تەنھا خۆی بەڕەحم و میھرەبانی خۆی تەوفیقی خەڵکی دەدات بۆ ھیدایەت وەرگرتن، یان بەپێچەوانەوە بە دادگەری خۆی گومڕایان دەکات، ھیدایەتی ھەرکەسیدا، ئەوە بەڕاستی ھیدایەتدراوە، وە ھەرکەسیشی گومڕا و سەرلێشێواو و ڕیسوا کرد ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات و ڕێنمونی بکات . info

• مأوى الكفار ومستقرهم ومقامهم جهنم، كلما سكنت نارها زادها الله نارًا تلتهب.
جێگا و مەئوای بێباوەڕان و شوێنی مانەوەیان ئاگری دۆزەخە، ھەرکاتێکیش گڕ و بڵێسەی کەم بوویەوە، جارێکی تر خوای گەورە ھەڵیدەگرسێنێتەوە و تاوی دەداتەوە. info

• وجوب الاعتصام بالله عند تهديد الطغاة والمُسْتَبدين.
ئەو کاتەی ملھوڕان و ستەمکاران ھەڕەشە لە باوەڕداران دەکەن، پێویستە باوەڕدارانیش لە بەرامبەردا دەست بگرن بە بیروباوەڕەکەیانەوە و تەنھا خوای گەورە بەپشت و پەنای خۆیان بزانن، وە داوای سەرکەوتن لەو بکەن. info

• الطغاة والمُسْتَبدون يلجؤون إلى استخدام السلطة والقوة عندما يواجهون أهل الحق؛ لأنهم لا يستطيعون مواجهتهم بالحجة والبيان.
ھەمیشە ملھوڕان و ستەمکاران لە ھەموو چەرخ و سەردەمێکدا ڕەوشتیان وابووە کاتێک لەگەڵ باوەڕداران ڕووبەڕوو دەبنەوە پەنا دەبەنە بەر بەکارھێنانی ھێز و دەسەڵاتی خۆیان، چونکە ئەوان ناتوانن بەبەڵگە و نیشانە ڕووبەڕووی باوەڕداران ببنەوە، بۆیە لە کۆتاییەوە کاتێک زانیان ھیچیان پێ نەماوە و دەدۆڕین پەنا دەبەنە بەر ھێز و ھەڕەشەکردن و ئازاردانی باوەڕداران، وەک ئەوەی فیرعەون کردی لەگەڵ موسا و شوێنکەوتوانی. info