የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የኩርድኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን

የገፅ ቁጥር:close

external-link copy
127 : 2

وَإِذۡ يَرۡفَعُ إِبۡرَٰهِـۧمُ ٱلۡقَوَاعِدَ مِنَ ٱلۡبَيۡتِ وَإِسۡمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلۡ مِنَّآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

[ وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ ] ئیبراهیم و ئیسماعیل (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت) هه‌ردووكیان ئه‌ساسی كه‌عبه‌یان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌ له‌و كاته‌دا فه‌رموویان: [ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌مان لێ قبووڵ بكه‌ كه‌ دروست كردنی كه‌عبه‌یه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١٢٧) ] هه‌ر تۆ بیسه‌رو وه‌ڵامده‌ری دوعای وه‌ هه‌ر تۆ زۆر زانایت به‌ نیه‌تمان info
التفاسير:

external-link copy
128 : 2

رَبَّنَا وَٱجۡعَلۡنَا مُسۡلِمَيۡنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةٗ مُّسۡلِمَةٗ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبۡ عَلَيۡنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

[ رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ ] وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار جێگیرو دامه‌زراومان بكه‌ له‌سه‌ر ئیسلام و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزی و كرده‌وه‌ی چاك [ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ ] وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئێمه‌یش واته‌: مه‌به‌ست پێی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم له‌وانیش با ئوممه‌تێكی موسڵمان بن [ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا ] وه‌ شوێنه‌كانی حه‌جمان نیشان بده‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ حه‌جی لێ ئه‌كرێ وه‌ ته‌وبه‌مان لێ قبووڵ بكه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٢٨) ] هه‌ر تۆ ته‌وبه‌ زۆر قه‌بووڵ ئه‌كه‌ی وه‌ زۆر به‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییت info
التفاسير:

external-link copy
129 : 2

رَبَّنَا وَٱبۡعَثۡ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُزَكِّيهِمۡۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

[ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ خۆیان بنێره‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ ] تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ [ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ فێره‌ قورئان و تێگه‌یشتن له‌ دین و خێرو دانایی و كاربه‌جێیان بكات، یان حیكمه‌ت واته‌: سوننه‌ت [ وَيُزَكِّيهِمْ ] وه‌ پاكیان بكاته‌وه‌ له‌ شیرك و تاوان [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١٢٩) ] هه‌ر تۆ به‌ڕاستی زۆر به‌ عیززه‌ت و كاربه‌جێی info
التفاسير:

external-link copy
130 : 2

وَمَن يَرۡغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبۡرَٰهِـۧمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفۡسَهُۥۚ وَلَقَدِ ٱصۡطَفَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

[ وَمَنْ يَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ ] كێ هه‌یه‌ له‌ دینی ئیبراهیم كه‌ دینی ته‌وحیده‌ لابدات وه‌ نه‌یه‌وێ و ڕه‌تی بكاته‌وه‌ ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سێك گێل و نه‌فام و كه‌م عه‌قڵ بێت و سته‌م له‌ خۆی بكات [ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (١٣٠) ] وه‌ ئێمه‌ ئیبراهیممان هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ دونیادا، وه‌ ئه‌و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا یه‌كێكه‌ له‌ پیاوچاكان info
التفاسير:

external-link copy
131 : 2

إِذۡ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسۡلِمۡۖ قَالَ أَسۡلَمۡتُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ ] كاتێك كه‌ په‌روردگار پێی فه‌رموو: ده‌ست بگره‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ با ئیسلام دینت بێ [ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٣١) ] فه‌رمووی: خۆم ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان كرد info
التفاسير:

external-link copy
132 : 2

وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبۡرَٰهِـۧمُ بَنِيهِ وَيَعۡقُوبُ يَٰبَنِيَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ

[ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ ] وه‌ ئیبراهیم و یه‌عقوبیش هه‌مان ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یان كرد [ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانم خوای گه‌وره‌ ئه‌م دینه‌ی بۆ ئێوه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ ئیسلامه‌ [ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٣٢) ] بۆیه‌ ئێوه‌ نه‌مرن ئیلا به‌ موسڵمانیه‌تی نه‌بێ، وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئیسلام و واز له‌ ئیسلام نه‌هێنن ئه‌مه‌ وه‌سیه‌تی ئیبراهیم و یه‌عقوب بووه‌ info
التفاسير:

external-link copy
133 : 2

أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَآءَ إِذۡ حَضَرَ يَعۡقُوبَ ٱلۡمَوۡتُ إِذۡ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعۡبُدُونَ مِنۢ بَعۡدِيۖ قَالُواْ نَعۡبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ ءَابَآئِكَ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗا وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ

{ یەعقوب صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاری نەوەكانی دەكات بە یەكخواپەرستی} [ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ بَعْدِي ] گفتوگۆكه‌ لێره‌ له‌گه‌ڵ گاورو جووله‌كه‌یه‌ كه‌ خۆیان ئه‌دایه‌ پاڵ ئیبراهیم ئه‌یانووت: ئێمه‌ له‌سه‌ر دینی ئیبراهیمین، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: یاخود ئایا ئێوه‌ ئاماده‌ بوون كاتێك كه‌ یه‌عقوب له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو به‌ نه‌وه‌كانی وت: ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی خۆم ئێوه‌ له‌ پاش من چی ئه‌په‌رستن؟ [ قَالُوا نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (١٣٣) ] فه‌رموویان: په‌روه‌ردگارو خوای باب و باپیرانتان ئه‌په‌رستین خوای ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق كه‌ ته‌نها خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌ وه‌ ئێمه‌ش هه‌موومان ته‌سلیمی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ ئه‌بین وه‌ هه‌موومان گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ و موسڵمانین info
التفاسير:

external-link copy
134 : 2

تِلۡكَ أُمَّةٞ قَدۡ خَلَتۡۖ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَلَكُم مَّا كَسَبۡتُمۡۖ وَلَا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

[ تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ] ئه‌مه‌ ئوممه‌تێكه‌ له‌ ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانیان [ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُمْ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌وان چیان كردبێ له‌ چاكه‌ بۆ خۆیانه‌ وه‌ ئێوه‌ش چی بكه‌ن بۆ خۆتانه‌ [ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٣٤) ] ئێوه‌ پرسیارتان لێ ناكرێت كه‌ ئه‌وان چ كردارێكیان كردووه‌ واته‌: به‌وه‌ نابێ كه‌ به‌درۆ بڵێن ئێمه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیمین و ته‌واو به‌هه‌شت بۆ ئێمه‌یه‌ به‌هیواو ئاوات خواستن نیه‌ ئه‌بێ خۆتان ئیمان بێنن وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن info
التفاسير: