የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የኩርድኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን

የገፅ ቁጥር:close

external-link copy
120 : 2

وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم بَعۡدَ ٱلَّذِي جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ

[ وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ] جووله‌كه‌و گاور شوێنی ئێوه‌ ناكه‌ون و لێتان ڕازی نابن تا ئێوه‌ شوێنی دینی ئه‌وان نه‌كه‌ون، ته‌نها به‌وه‌ لێتان ڕازی ئه‌بن شوێنی دینه‌كه‌یان بكه‌ون، بۆیه‌ واز له‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بێنن و شوێنی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بكه‌ون [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هیدایه‌تی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٢٠) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له‌ دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حییه‌ی كه‌ بۆت هاتووه‌ ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وكاته‌ خوای گه‌وره‌ پشتیوان و سه‌رخه‌رو دۆست و یارمه‌تیده‌رت نابێت، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خت و قورسه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی رێچكه‌و رێگای جوله‌كه‌و گاور ده‌كه‌ون info
التفاسير:

external-link copy
121 : 2

ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَتۡلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌ كتابمان پێیان به‌خشیوه‌ لێره‌ مه‌به‌ست پێی ئه‌وانه‌ی كه‌ موسڵمان بوونه‌ له‌ جووله‌كه‌و گاور وه‌ له‌ موسڵمانان خۆیان ئه‌وانه‌ به‌ جوانترین شێواز قورئان ئه‌خوێننه‌وه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون و حه‌ڵاڵی به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن و حه‌رامی به‌حه‌رام ده‌زانن و شوێنی موحكه‌می ده‌كه‌ون و ئیمان به‌ موته‌شابیهی دێنن [ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌وانه‌ ئیمانی راسته‌قینه‌یان پێی هێناوه‌ [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٢١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كوفری پێ بكات ئه‌وانه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ن info
التفاسير:

external-link copy
122 : 2

يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتِيَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ وَأَنِّي فَضَّلۡتُكُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ من به‌سه‌رتاندا ڕژاندم [ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (١٢٢) ] وه‌ من فه‌زڵی ئێوه‌م داوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا واته‌: پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسلام بێت info
التفاسير:

external-link copy
123 : 2

وَٱتَّقُواْ يَوۡمٗا لَّا تَجۡزِي نَفۡسٌ عَن نَّفۡسٖ شَيۡـٔٗا وَلَا يُقۡبَلُ مِنۡهَا عَدۡلٞ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَٰعَةٞ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ

[ وَاتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ ] وه‌ خۆتان بپارێزن له‌ ڕۆژێك كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ هیچ كه‌سێك سوود به‌ هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێ، وه‌ هیچ كه‌س ڕزگار ناكرێ له‌ ئاگری دۆزه‌خ به‌ پاره‌و فیده‌یه‌و كڕینه‌وه‌ [ وَلَا تَنْفَعُهَا شَفَاعَةٌ ] وه‌ هیچ شه‌فاعه‌تێك سوودی نیه‌ مه‌گه‌ر به‌ ئیزنی خوا نه‌بێ [ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (١٢٣) ] وه‌ ئه‌وان كه‌س نیه‌ سه‌ریان بخات info
التفاسير:

external-link copy
124 : 2

۞ وَإِذِ ٱبۡتَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَٰتٖ فَأَتَمَّهُنَّۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامٗاۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِيۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهۡدِي ٱلظَّٰلِمِينَ

{ تاقیكردنەوەی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ‌و دروستكردنی كەعبە} [ وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ ] وه‌ په‌روه‌ردگار ئیبراهیمی صلی الله علیه وسلم تاقیكرده‌وه‌ به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك كه‌ وتی (إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا) [ فَأَتَمَّهُنَّ ] ئه‌ویش ته‌واوی كرد وه‌ داوای زیاتری كرد كه‌ ئه‌و ئیمامه‌ته‌ با له‌ نه‌وه‌كانیشمان بێت، یاخود تاقیكرده‌وه‌ و ئارامی گرت له‌سه‌ر هیجره‌ت كردن و سوتاندن و سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی صلی الله علیه وسلم [ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌تكه‌مه‌ ئیمام و پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی [ قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌وه‌كانیشم بكه‌ به‌ پێشه‌وا [ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ (١٢٤) ] خوای گه‌وره‌ زانی له‌ نه‌وه‌كانی ئه‌ویشدا كه‌سانێك ئه‌بن كه‌ ناگونجێن بۆ ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی بۆیه‌ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه‌ سته‌م بكات ئه‌وه‌ ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و ئیمامه‌تیه‌ی منی ده‌ست ناكه‌وێت info
التفاسير:

external-link copy
125 : 2

وَإِذۡ جَعَلۡنَا ٱلۡبَيۡتَ مَثَابَةٗ لِّلنَّاسِ وَأَمۡنٗا وَٱتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبۡرَٰهِـۧمَ مُصَلّٗىۖ وَعَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ

[ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا ] وه‌ ئه‌و كه‌عبه‌ پیرۆزه‌مان گێڕاوه‌ به‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان، وه‌ شوێنی ئه‌من و ئاسایشه‌ نابێ له‌وێ كه‌س بترسێنرێ [ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ] پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌وافی ده‌كرد ئیمامی عومه‌ر وتی: ئه‌مه‌ مه‌قامی ئیبراهیمی باوكمانه‌ صلی الله علیه وسلم؟ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵی، وتی بیكه‌ین به‌ نوێژگه‌؟ فه‌رمووی به‌ڵی، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه‌ له‌ مه‌قامی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ئه‌و شوێنه‌ بکەن به‌ موصه‌ڵاو نوێژگه‌، مه‌به‌ست له‌ مه‌قام ئه‌و به‌رده‌یه‌ كه‌ ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ده‌چووه‌ سه‌ری بۆ دروستكردنی كه‌عبه‌ [ وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (١٢٥) ] وه‌ فه‌رمانمان به‌ ئیبراهیم و ئیسماعیل كرد كه‌ ماڵه‌كه‌ی من (كه‌عبه‌ی پیرۆز) پاك بكه‌نه‌وه‌ له‌ بت و له‌ كافران و له‌ پیسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌واف ئه‌كه‌ن و ئیعتیكاف ئه‌كه‌ن و ڕكوع و سجود ئه‌به‌ن، واته‌: بۆ نوێژخوێنان info
التفاسير:

external-link copy
126 : 2

وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّ ٱجۡعَلۡ هَٰذَا بَلَدًا ءَامِنٗا وَٱرۡزُقۡ أَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنۡ ءَامَنَ مِنۡهُم بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلٗا ثُمَّ أَضۡطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

[ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا بَلَدًا آمِنًا ] وه‌ ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم دوعای كردو فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره‌ كه‌ مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌ هه‌میشه‌ هێمن و ئارامی بكه‌و ئاسایش زاڵ بێ به‌سه‌ریدا [ وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُمْ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه‌ ڕزقی خه‌ڵكی مه‌ككه‌یش بده‌ له‌ هه‌موو به‌روبوومێك به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خوای گه‌وره‌و رۆژی دوایی هێناوه‌ [ قَالَ وَمَنْ كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٢٦) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ كافر بێ له‌ دونیادا هه‌ندێك ڕزقیان ئه‌ده‌م به‌ڵام له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه‌ ڕزقیان بۆ نیه‌ وه‌ په‌یوه‌ستیان ئه‌كه‌م به‌ عه‌زاب و سزای ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه info
التفاسير: