Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 库尔德语翻译 - 萨拉丁

Số trang:close

external-link copy
11 : 70

يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ

[ يُبَصَّرُونَهُمْ ] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو خزم و دۆستێك خزم و دۆست و كه‌سی خۆی به‌ چاو ئه‌بینێ و كه‌س له‌ كه‌س ناشاردرێته‌وه‌،به‌ڵام كه‌سیان له‌گه‌ڵ كه‌سیاندا قسه‌ ناكه‌ن و له‌ یه‌كدى راده‌كه‌ن له‌به‌ر سه‌رقاڵى خۆیان و سه‌ختی ئه‌و ڕۆژه‌ [ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ (١١) ] كه‌سی تاوانبار ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌نی ئاگری دۆزه‌خه‌ ئه‌زانێ به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێ ئاواته‌خوازه‌ كه‌ خۆی بكڕێته‌وه‌و خۆی ڕزگار بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ منداڵه‌كانی، واته‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانی وه‌كو فیدیه‌ لێ وه‌ربگیرێ ئاماده‌یه‌ منداڵه‌كانی ببه‌خشێ ته‌نها خۆی ڕزگاری بێ. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 70

وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ

[ وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ (١٢) ] وه‌ خێزانه‌كه‌ی وه‌ براكه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌مووی ببه‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگاری ببێ. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 70

وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ

[ وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ (١٣) ] وه‌ ئه‌و عه‌شیره‌ت و هۆزو خزمه‌ نزیكانه‌ی كه‌ په‌نایان داوه‌ له‌ كاتی سه‌ختی و سه‌غله‌تیدا ئاماده‌یه‌ هه‌ر هه‌موویان ببه‌خشێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆى ڕزگاری بێ. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 70

وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ يُنجِيهِ

[ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ (١٤) ] نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ به‌ڵكو ئاواته‌خوازه‌و ئاماده‌یه‌ هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ به‌ جن و مرۆڤه‌وه‌ هه‌ر هه‌موویان ببه‌خشێ و وه‌كو فیدیه‌ بیاندات ته‌نها خۆی ڕزگاری بێ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ [ كَلَّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر شتی وا نیه‌و ڕوو نادات ئه‌وه‌ ته‌نها هیواو ئومێدخواستنه‌و لێى قه‌بوڵ ناكرێت. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 70

كَلَّآۖ إِنَّهَا لَظَىٰ

[ إِنَّهَا لَظَى (١٥) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌و ده‌كرێته‌ ناوى، (لَظَى) ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانی جه‌هه‌ننه‌م واتا ئه‌و دۆزه‌خه‌ گڕو بڵێسه‌ی هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 70

نَزَّاعَةٗ لِّلشَّوَىٰ

[ نَزَّاعَةً لِلشَّوَى (١٦) ] وه‌ هه‌رچی گۆشت و پێست هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی دائه‌ماڵێ و هه‌مووی ئه‌سووتێنێ تا ئه‌یگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر ئێسقانه‌كه‌، (شَوَى) ئه‌ووترێ مه‌به‌ست پێی پێسته‌ی سه‌ره‌، وه‌ ئه‌ووترێ مه‌به‌ست پێی ده‌ماره‌كانه‌، یاخود مه‌به‌ست پێی لایه‌كانی ده‌ست و پێیه‌كانه‌، یاخود مه‌به‌ست پێی ناوچه‌وانێتی كه‌ به‌ڕێزترین شوێنێتی هه‌مووی ئه‌گرێته‌وه‌و هه‌مووی ئه‌سووتێنێ ته‌نها دڵ ئه‌مێنێ و هاوار ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 70

تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ

[ تَدْعُو مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّى (١٧) ] دۆزه‌خ بانگی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كات كه‌ له‌ دونیادا پشتیان له‌ حه‌ق كردووه‌و ڕوویان لێوه‌رگێڕاوه‌و حه‌قیان وه‌رنه‌گرتووه‌، دۆزه‌خ به‌ زمانێكى پاراو هه‌موویان بانگ ئه‌كات، وه‌ یه‌ك یه‌ك هه‌ڵیان ئه‌گرێ و وه‌ ئه‌یانخاته‌ ناو خۆیه‌وه‌، چۆن باڵنده‌ ده‌نك ده‌نك دانه‌وێڵه‌ هه‌ڵده‌گرێت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 70

وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ

[ وَجَمَعَ فَأَوْعَى (١٨) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵیان كۆكردۆته‌وه‌و زه‌كاته‌ فه‌رزه‌كه‌یان لێ نه‌داوه‌و حه‌قی خوای گه‌وره‌و حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌داوه‌ كه‌ حه‌قیان له‌سه‌ریانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 70

۞ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا

{سیفاتى مرۆڤ} [ إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا (١٩) ] به‌ڕاستی مرۆڤ وا دروستكراوه‌ كه‌ زۆر سووره‌ له‌سه‌ر شته‌كان و داكۆكیان لێده‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 70

إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا

[ إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا (٢٠) ] كاتێك كه‌ تووشی خراپه‌یه‌ك بێت له‌ فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵا ئه‌بینی زۆر نائارامه‌و ئارام ناگرێ و بێئومێد ئه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 70

وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا

[ وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا (٢١) ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی خێرێكیش بێ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و پیت و به‌ره‌كه‌ت و ڕزق و ڕۆزی ئه‌و كاته‌ ئه‌بینی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی خێرو چاكه‌ی لێ ئه‌كات و ره‌زیلى و چرووكى ده‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 70

إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ

{هه‌ندێك له‌ سیفاتى باوه‌ڕداران } [ إِلَّا الْمُصَلِّينَ (٢٢) ] ته‌نها ئه‌و نوێژخوێنانه‌ نه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 70

ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ

[ الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ دَائِمُونَ (٢٣) ] ته‌نها ئه‌و نوێژخوێنانه‌ نه‌بێ كه‌ له‌سه‌ر نوێژه‌كانیان به‌رده‌وامن و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن و له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن به‌ روكن و واجبات و خشوعه‌وه‌، وه‌ دڵیان لای نوێژه‌كانیانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 70

وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ مَّعۡلُومٞ

[ وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ (٢٤) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا حه‌قێكی ئاشكراى تێدایه‌ كه‌ زه‌كاته‌ فه‌رزه‌كه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 70

لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ

[ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (٢٥) ] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ داوا ئه‌كه‌ن، وه‌ (مه‌حروم)یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تووشی به‌ڵایه‌ك بووه‌و هیچی نه‌ماوه‌، یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ فه‌قیرو هه‌ژارن و كه‌س نایانناسێت و خۆیان داوا ناكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 70

وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ

[ وَالَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ (٢٦) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕو یه‌قینیان به‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌و هیچ گومانێكیان نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 70

وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ مِنْ عَذَابِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُونَ (٢٧) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن، هه‌ر چه‌نده‌ چاكه‌و كرده‌وه‌ی باشیان هه‌یه‌ به‌ڵام ترسیان هه‌یه‌ له‌ سزای خوای گه‌وره‌و ئه‌مین نین لێى. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 70

إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٖ

[ إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَيْرُ مَأْمُونٍ (٢٨) ] به‌ڕاستی نابێ هیچ كه‌سێك ئه‌مین بێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌، وه‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌بێ ترسی له‌ سزای خوای گه‌وره‌ هه‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 70

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (٢٩) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دامێنی خۆیان ئه‌پارێزن. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 70

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ

[ إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ ] ته‌نها بۆ هاوسه‌رو خێزانه‌كانی خۆیان نه‌بێت [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ ] یان ئه‌و كه‌نیزانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ [ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (٣٠) ] ئه‌وان له‌و شته‌دا لۆمه‌ ناكرێن و تاوانبار نابن. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 70

فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ

[ فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (٣١) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك جگه‌ له‌ خێزانی خۆی یان كه‌نیزه‌ك (كه‌ كاتی خۆی هه‌بووه‌) ئاره‌زووی خۆی تێر بكات ئه‌وانه‌ سنووری خوای گه‌وره‌یان به‌زاندووه‌و تاوانیان كردووه‌، (زانایان ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى خوى نهێنى). info
التفاسير:

external-link copy
32 : 70

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (٣٢) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تێكیان له‌لا دابنێی ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ته‌كه‌ ماددی بێ یان مه‌عنه‌وی ئه‌وان ئه‌یپارێزن، وه‌ هه‌ر عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانێك كه‌ هه‌یانبێ ئه‌یبه‌نه‌ سه‌رو خیانه‌ت ناكه‌ن، (ئه‌مانه‌ سیفاتى باوه‌ڕداره‌و پێچه‌وانه‌كه‌ى سیفاتى دووڕووه‌ كه‌ درۆ ده‌كه‌ن و به‌ڵێن جێبه‌جێ ناكه‌ن و ناپاكى له‌ ئه‌مانه‌ت ده‌كه‌ن). info
التفاسير:

external-link copy
33 : 70

وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ بِشَهَادَاتِهِمْ قَائِمُونَ (٣٣) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شایه‌تییه‌ك هه‌بێ له‌به‌ر خوا وه‌كو خۆی ده‌یده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ لێی زیادو كه‌م بكه‌ن، وه‌ نایشارنه‌وه‌و شایه‌تییه‌كه‌ ده‌رئه‌بڕن و ئاشكرای ئه‌كه‌ن، ئیتر ئه‌گه‌ر دژی به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یان دژی خزمی نزیكیان بێ ئاماده‌نین زیادو كه‌می بكه‌ن یان بیشارنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 70

وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٣٤) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن به‌ ڕوكن و واجبات و خشوع و مه‌رجه‌كانه‌وه‌و وه‌كو خۆی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و پارێزگاری لێ ئه‌كه‌ن، وه‌ هیچ شتێك سه‌رقاڵیان ناكات له‌ نوێژه‌كانیان. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 70

أُوْلَٰٓئِكَ فِي جَنَّٰتٖ مُّكۡرَمُونَ

[ أُولَئِكَ فِي جَنَّاتٍ مُكْرَمُونَ (٣٥) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێت ئه‌مانه‌ له‌ به‌هه‌شتانێكدان و ئه‌چنه‌ ناوى و ڕێزیان لێ ئه‌نرێ به‌ جۆره‌ها ڕێز. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 70

فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ

[ فَمَالِ الَّذِينَ كَفَرُوا قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ (٣٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چییه‌ ئه‌و كافرانه‌ی كه‌ له‌لای تۆن به‌خێرایی ئه‌ڕۆن و لێت هه‌ڵدێن و راده‌كه‌ن و گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن و به‌درۆت ئه‌زانن، یان ملیان درێژ كردۆته‌وه‌و تێت ئه‌ڕوانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان بینیبێ، بۆ وا ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 70

عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ

[ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ عِزِينَ (٣٧) ] به‌ڵای ڕاست و چه‌پتدا بوونه‌ به‌ چه‌ند گرۆپ و كۆمه‌ڵێكی لێك جیاوازو پارچه‌ پارچه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رپێچی كردنى تۆ و قورئانی پیرۆزدا یه‌كده‌نگن. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 70

أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٖ

[ أَيَطْمَعُ كُلُّ امْرِئٍ مِنْهُمْ أَنْ يُدْخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍ (٣٨) ] ئایا هه‌ر یه‌كێك له‌وان حه‌زو ئاواتى چوونه‌ به‌هه‌شتى هه‌یه‌و خوازیاره‌ بچێته‌ ناوى، موشریكان ئه‌یانووت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌ش و ڕووت و فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ شایه‌نترین و له‌ پێش ئه‌واندا ئه‌چینه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 70

كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ

[ كَلَّا ] نه‌خێر وانیه‌و شوێنى ئه‌وان دۆزه‌خه‌ [ إِنَّا خَلَقْنَاهُمْ مِمَّا يَعْلَمُونَ (٣٩) ] ئێمه‌ ئه‌وانمان دروست كردووه‌ له‌و مه‌نی و دڵۆپه‌ ئاوه‌ بێ ڕێزو لاوازه‌ كه‌ خۆیشیان ئه‌زانن. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 70

فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ

[ فَلَا أُقْسِمُ بِرَبِّ الْمَشَارِقِ وَالْمَغَارِبِ ] سوێند ئه‌خۆم به‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كان و ڕۆژئاواكان، واته‌: هه‌موو ڕۆژێك كه‌ خۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵدێ و هه‌موو ڕۆژێك له‌ ڕۆژئاواوه‌ ئاوا ئه‌بێ، سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كان و ڕۆژئاواكان [ إِنَّا لَقَادِرُونَ (٤٠) ] ئێمه‌ توانامان هه‌یه‌. info
التفاسير: