Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版

الشعراء

Trong những ý nghĩa của chương Kinh:
بيان آيات الله في تأييد المرسلين وإهلاك المكذبين.
ڕوونکردنەوەى ئایەت و نیشانەکانى خواى گەورە لە یارمەتیدانى پێغەمبەران و لەناوبردنی بێباوەڕان -بەدرۆخەرەوان-. info

external-link copy
1 : 26

طسٓمٓ

(طسٓمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 26

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ

ئەمە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەق و ڕاستییە لە باتڵ و ناھەق. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 26

لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ

- ئەی پێغەمبەر - لەبەر ئەوەی زۆر سووریت لەسەر ھیدایەتدانیان لەوانەیە لە داخ و خەفەتدا خۆت بکوژیت و خۆت لەناو بەریت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 26

إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ

ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە ئاسمانەوە ئایەت و موعجیزەیەکیان بۆ دابەزێنین ئەوا دامان دەبەزاند بۆ سەریان، ئەو کاتە بەردەوام گەردنیان کەچ دەبێت بۆی، بەڵام ئەوەمان نەویست تاوەکو تاقیکردنەوە بێت بۆیان ئایا باوەڕ دەھێنن بە غەیب و شتە نادیارەکان ؟ info
التفاسير:

external-link copy
5 : 26

وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ

ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر وەبیر خستنەوەیەکی تازە و نوێی قورئانیان لەلایەن خوای میھرەبانەوە بۆ بێت کە بەڵگە بێت لەسەر یەکخواپەرستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، لەبەرامبەریەوە ڕوو وەردەگێڕن لە بیستن و باوەڕ پێھێنانی. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 26

فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

بێگومان ئەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابوون بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێی نەکرد، جا بە زوویی ڕاستی ھەواڵی ئەو سزایەیان پێدەگات کە گاڵتە و لاقرتێیان پێ دەکرد، وە سزای اللە تەعالا دەیانگرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 26

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ

ئەوانەی لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان سووربوون تەماشای زەویان نەکرد و لێی ورد نەبوونەوە کە چەند ڕووەک و گژوگیایی جۆراو جۆر و دیمەنی جوانی بەسوودمان تێیدا ڕواندووە؟! info
التفاسير:

external-link copy
8 : 26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

بەڕاستی لەسەوزکردنی زەوی بە جۆرەھا ڕووەک و گژوگیای بەسوود بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو زاتەی دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ئەو ڕووەک و گژوگیایە سەوز بکات دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان باوەڕ ناھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت دەسەڵاتدار و زاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا و ھیچ کەسێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 26

وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو کاتە بکە کاتێک پەروەردگارت بانگی موسای کرد و فەرمانی پێکرد کە بڕوات بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە، ئەو گەلەی ستەمیان لە خۆیان کرد و باوەڕیان بە اللە تەعالا نەھێنا و ستەمیان لەگەلەکەی موساش کرد کە کردنیان بە کۆیلە و بەندەی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 26

قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ

ئەویش گەل و ھۆزی فیرعەونە، لەسەرخۆ و بەنەرم و نیانی فەرمانیان پێ بکات بە تەقوای اللە تەعالا، ئەویش بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 26

قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من دەترسم بەدرۆم بخەنەوە و باوەڕم پێ نەکەن ئەوەی تۆ فەرمانت پێم کردووە پێیان بگەیەنم. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 26

وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ

ئەو کاتە سنگم تەنگ بێت و خەفەت بخۆم بە ھۆی ئەوەی باوەڕم پێ ناکەن، وە زمانیشم چاک گۆ نەکات بۆ ڕاگەیاندنی پەیامەکەم، جا جوبرەئیل (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بنێرە بۆ لای ھارونی برام و بيكه بە پێغەمبەر تاوەكو یارمەتیم بدات لە گەیاندنی ئەرکی سەرشانم. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 26

وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ

گەلەکەی فیرعەون تاوانی کوشتنی قیبطیەکیان لەسەرمە، جا دەترسم لە تۆڵەی ئەودا بمکوژنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 26

قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ

اللە تەعالا فەرمووی بە موسا (سەلامی الله تعالای لێ بێت) : نەخێر ، ھەرگیز ناتوانن بتکوژن، خۆت و ھارونی برات بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەکانمانەوە کە نیشانەی ڕاستگۆیی ئێوەن بڕۆن بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، وە بێگومان ئێمەیش لەگەڵتانین بەسەرخستن و یارمەتیدان، وە گوێبیستی ھەموو قسە و گوفتارێکتانین ، وە ھەرچیش لەبارەی ئێوەوە دەیڵێن، ھیچ شتێکمان لەدەست دەرناچێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 26

فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

بڕۆن بۆ لای فیرعەون و پێی بڵێن: ئێمە ھەردووکمان پێغەمبەرین و لەلایەن پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانەوە نێرراوین بۆ لای تۆ. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 26

أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

نێرراوین کە تۆ بەنوئیسرائیل لەگەڵماندا بنێریت و ڕێگریان لێ نەکەیت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 26

قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ

فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): ئایا ئێمە بە مناڵی تۆمان پەروەردە نەکرد و گەورەمان نەکردیت، دوای ئەوەیش چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناوماندا بەسەر نەبرد، ئیتر چی شتێک وای لێ کردوویت ئێستا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکەیت؟ info
التفاسير:

external-link copy
19 : 26

وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

وە تاوانێکی گەورەیشت کرد کاتێک لەبەر خاتری سەرخستنی بەنو ئیسرائیلیەکە کابرای قبطیت کوشت و ھەڵھاتیت، کەچی تۆ لەپاداشتی ئەو ھەمووە چاکەدا لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت نکۆڵیت کرد لەو ھەمووە نیعمەت و بەخششەی بەسەرتەوە بوو. info
التفاسير:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• حرص الرسول صلى الله عليه وسلم على هداية الناس.
سووربوونی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر ڕێنمایی و ھیدایەتدانی خەڵکی. info

• إثبات صفة العزة والرحمة لله.
جێگیرکردن و چەسپاندنی سیفەتی عیزەت و ڕەحمەت بۆ پەروەردگار. info

• أهمية سعة الصدر والفصاحة للداعية.
گرنگی سینە فراوانی و ڕەوانبێژی کەسی بانگخواز . info

• دعوات الأنبياء تحرير من العبودية لغير الله.
بانگەوازی پێغەمبەران بۆ ئازادکردنی خەڵکی بووە لە کۆیلایەتی و پەرستنی غەیری اللە تەعالا. info

• احتج فرعون على رسالة موسى بوقوع القتل منه عليه السلام فأقر موسى بالفعلة، مما يشعر بأنها ليست حجة لفرعون بالتكذيب.
فیرعەون بەرەنگاری پەیامەکەی موسا بوویەوە بەوەی کەسێکی کوشتووە و دوایش ھەڵھاتووە، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بە تاوانەکەیدا، تاوەکو نەبێتە بەڵگەیەک بەدەست فیرعەونەوە کە باوەڕی پێ نەکات و بەدرۆی بزانێت . info