Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版

القارعة

Trong những ý nghĩa của chương Kinh:
قرع القلوب لاستحضار هول القيامة وأحوال الناس في موازينها.
ترساندنی دڵەکان بۆ بیرکردنەوە لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت و حاڵی خەڵکی لە تەرازووی ئەو ڕۆژەدا. info

external-link copy
1 : 101

ٱلۡقَارِعَةُ

ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکیە، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 101

مَا ٱلۡقَارِعَةُ

ئاخۆ چۆن بێت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت) ؟! info
التفاسير:

external-link copy
3 : 101

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡقَارِعَةُ

-ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ڕۆژی داچڵەکێنەر چييە؟ چوزانیت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە چیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی قیامەتە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 101

يَوۡمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلۡفَرَاشِ ٱلۡمَبۡثُوثِ

ڕۆژێکە ھەموو خەڵکی وەک پەپولەی پەرش وبڵاو وپەڕاگەندەی لێدێت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 101

وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٱلۡمَنفُوشِ

وە شاخ وکێوەکانیش وەک خووری شیکراویان لێدێت ودەچن بەھەوادا، بەهۆی ھێواشی ڕۆشتن وجوڵەیان. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 101

فَأَمَّا مَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ

ئینجا ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا تای تەرازووی کردەوە چاکەکانی قورس بێت لەبەرامبەر کردەوە خراپەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 101

فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ

ئەوە لەناو ژیان وگوزەرانێکی خۆشی وا دەبێت لە بەھەشتدا کە پێی ڕازییە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 101

وَأَمَّا مَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ

بەڵام ئەو کەسەی تای تەرازووی چاکەکانی سووک بێت، لەبەرامبەر کردەوە چاکەکانیدا، کردەوە خراپەکانی قورستر بێت لەچاو کردەوە چاکەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 101

فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٞ

ئەوە جێگا وشوێنی لەڕۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ دەبێت (اللە -تەعاﻻ-ا بە -ئوم:أم- دایک ناوی دۆزەخی بردووە لەبەرئەوەی ئاگری دۆزەخ وەک دایک باوەش بۆ ئەو تاوانبارانە دەکاتەوە). info
التفاسير:

external-link copy
10 : 101

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا هِيَهۡ

-ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ھاویە چییە؟! info
التفاسير:

external-link copy
11 : 101

نَارٌ حَامِيَةُۢ

(ھاویە) ئاگرێکی زۆر گەرمی ھەڵگیرساوە. info
التفاسير:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• خطر التفاخر والتباهي بالأموال والأولاد.
مەترسی فەخر وشانازی کردن بە سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵەوە. info

• القبر مكان زيارة سرعان ما ينتقل منه الناس إلى الدار الآخرة.
گۆڕ جێگای سەردانی کردنە، بەخێرایی خەڵکی لێوەی دەگوێزنەوە بۆ ڕۆژی دوایی. info

• يوم القيامة يُسْأل الناس عن النعيم الذي أنعم به الله عليهم في الدنيا.
لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی لەسەر تەواوی ئەو ناز ونیعمەتانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت کە اللە -تەعاﻻ- لەدونیا پێی بەخشی بوون. info

• الإنسان مجبول على حب المال.
مرۆڤ بەو شێوەیە بەدیھاتووە کە ماڵ وسامان ودارایی خۆش بوێت. info