Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Курдча таржима - Салоҳиддин

الأحقاف

external-link copy
1 : 46

حمٓ

سووره‌تی (ئه‌حقاف) (ئه‌حقاف: شاخی لم بووه‌ شوێنی قه‌ومی (عاد) بووه‌ له‌ (حضرموت) له‌ (یه‌مه‌ن) سووره‌تێكی مه‌ككی یه‌ ته‌نها ئایه‌ته‌كانی (١٠ و ١٥ و ٣٥) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نی یه‌، (٣٥) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 46

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ

[ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (٢) ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ دابه‌زێندراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ خوایه‌كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 46

مَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَمَّآ أُنذِرُواْ مُعۡرِضُونَ

[ مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُسَمًّى ] ئێمه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ دروستمان نه‌كردووه‌ ئیلا به‌ حه‌ق نه‌بێت، بێهوده‌و بێ حیكمه‌ت نیه‌، وه‌ تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنْذِرُوا مُعْرِضُونَ (٣) ] وه‌ كافران و بێباوه‌ڕان له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه‌ی كه‌ كراون له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 46

قُلۡ أَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِۖ ٱئۡتُونِي بِكِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ هَٰذَآ أَوۡ أَثَٰرَةٖ مِّنۡ عِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

{بێده‌سه‌لآتى خواپوچه‌ڵه‌كان} [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن هه‌واڵم بده‌نێ و نیشانم بده‌ن ئه‌وان چ شتێكیان له‌سه‌ر زه‌وی دروست كردووه‌؟ ئایا خواكانی ئێوه‌ توانای دروست كردنیان هه‌یه‌؟ یاخود ئایا شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن له‌ ئاسمانه‌كانداو هیچ موڵكێكیان هه‌یه‌؟ نه‌خێر هیچ شتێكیان دروست نه‌كردووه‌ به‌ڵكو خۆیان دروستكراون، وه‌ موڵكیشیان نیه‌و شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ نین، ئیتر بۆچی ئێوه‌ ده‌یانپه‌رستن [ ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِنْ قَبْلِ هَذَا ] له‌ پێش ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كتابێكم بۆ بێنن كه‌ شتی وای تیابێ، واته‌: شتی وا نیه‌ به‌ڵكو قورئانی پیرۆزو كتابه‌كانی پێشتریش هه‌مووی باسی تاك و ته‌نهایی و باڵاده‌ستی و بێ شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ن [ أَوْ أَثَارَةٍ مِنْ عِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤) ] یاخود هه‌ندێك له‌ زانیاری یان به‌ڵگه‌ یان نووسراوێك بیهێنن كه‌ مابێته‌وه‌ له‌ كتابه‌كانی تردا پێش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌ بێ له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن، به‌ڵام شتی وا نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 46

وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ

{گومڕاترین كه‌س ئه‌وانه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌} [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] كێ گومڕاتره‌، واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ گومڕاتر نیه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ له‌ كه‌سانێك كه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت لێیان بپاڕێیته‌وه‌ وه‌ڵامت ناده‌نه‌وه‌و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌یان نیه‌ [ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ (٥) ] نه‌ك هه‌ر توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نیه‌ به‌ڵكو بێئاگان له‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌و هه‌ر نایشی بیستن. info
التفاسير: