Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Қуръон Карим мухтасар тафсирининг курдча таржимаси

Бет рақами:close

external-link copy
109 : 11

فَلَا تَكُ فِي مِرۡيَةٖ مِّمَّا يَعۡبُدُ هَٰٓؤُلَآءِۚ مَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبۡلُۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمۡ نَصِيبَهُمۡ غَيۡرَ مَنقُوصٖ

- ئەی پێغەمبەر - ھیچ گومان و دوو دڵ مەبە لە پڕوپوچی و بەتاڵی ئەو خوایانەی موشریک و بتپەرستەکان دەیپەرستن، ئەوان ھیچ بەڵگەیەکی شەرعی و ژیرییان پێ نییە لەسەر ڕاستی و دروستی ئەوەی دەیپەرستن، بەڵکو تەنھا شتێک ئەوان وا لێ دەکات ئەو بتانە بپەرستن چاولێکەری باوباپیرانیانە، وە دڵنیابە ئێمە بەشی تەواوی خۆیان بێ ھیچ کەم و کورتییەک لە سزای دۆزەخ بۆ تەواو دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 11

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ

بێگومان ئێمە تەوراتمان بە موسا دا، وە خەڵکی جیاوازی و ناکۆکیان لەناودا بۆ دروست بوو، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا، وە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ بوون پێی، ئەگەر لەبەر ئەو بڕیار و فەرمانە نەبوایە کە خوای گەورە پێشوتر داویەتی کە سزایان بۆ پێش ناخرێت بەڵکو خوای گەورە لەبەر حیکمەتێک بۆی دواخستوون بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەوا خوای گەورە بڕیار لە نێوانیاندا ئەدا و ئەو سزایەی کە شایستەیانە لە دونیا بۆیان دادەبەزێ، بەڕاستی بێباوەڕان لە بتپەرست و موشریک و جولەکەکان سەبارەت بەڕاستی و دروستی قورئان لە گومان و دوو دڵیدان. info
التفاسير:

external-link copy
111 : 11

وَإِنَّ كُلّٗا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمۡ رَبُّكَ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

بێگومان - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی لە گومان و دوو دڵیدان سەبارەت بە قورئان پەروەردگارت بەتێر و تەسەلی پاداشتی کردەوەکانیان دەداتەوە، ھەرکەسێکیان خێری ئەنجام دابێت بەچاکە پاداشتی دەدرێتەوە، وە ئەوەیشی خراپەی ئەنجام دابێت سزاکەی وەردەگرێتەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ئاگادارە و زانایە بەتەواوی وردەكاری ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەیانی لا شاراوە و نھێنی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 11

فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطۡغَوۡاْۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

کەوابوو - ئەی پێغەمبەری خوا - بەردەوامبە لەسەر ئەو ڕێگا ڕاستەی کە خوا فەرمانی پێکردویت لەسەری بیت، فەرمانەکانی بەجێ بھێنە و دوور بکەوەرەوە لەڕێگرییەکانی، وە ئەو باوەڕدارانەیشی لەگەڵ تۆدان و تەوبەیان کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ لایی خوا با دامەزراو بن لەسەر ئاینەکەیان، ھەرگیز بە ئەجامدانی گوناھ و تاوان با سنورەکانی خوا نەبەزێنن، چونکە ئەو ھیچ کاروکردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەمووشیتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 11

وَلَا تَرۡكَنُوٓاْ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ

ئەی باوەڕداران ھیچ مەیلی دڵتان نەبێت بەلای ستەمکار و بێباوەڕاندا و پشتگیریان مەکەن بە کلکە لەقێ و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان، چونکە بەو ھۆیەوە دووچاری سزای دۆزەخ دەبن، وە ئەو کاتە جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و کۆمەکییەکتان نابێت کە لە دۆزەخ دەرتان بھێنێت و ڕزگارتان بکات، وە پاشان کەسێکیش شک نابەن سەرتان بخات. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 11

وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَيِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِۚ إِنَّ ٱلۡحَسَنَٰتِ يُذۡهِبۡنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ ذَٰلِكَ ذِكۡرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەجوانترین شێوە لە ھەردوولای ڕۆژدا نوێژەکانت ئەنجام بدە، ئەویش نوێژەکانی سەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەتی، وە بەجوانترین شێوەیش نوێژەکانی شەو ئەنجام بدە کە مەبەست پێی نوێژی شێوان و خەوتنانە، بێگومان کاروکردەوەی چاکە گوناھە بچووکەکان دەسڕێتەوە و نایانھێڵێت، ئەوەی باسکرا پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک کە بیردەکەنەوە و یادی خوا دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 11

وَٱصۡبِرۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئارامگربە لەسەر ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی فەرمانت پێکراوە بە ئەنجامدانیان، ئەویش بەوەی دامەزراوبە لەسەر بیروباوەڕەکەت، وە ئارامگریشبە لەسەر دوورکەوتنەوە لەستەمکار و مەیلی خۆشەویستی بۆیان، بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران پوچ و بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵکو جوانترینی کاروکردەوەکانیان لێ وەردەگرێت، وە بە جوانترین پاداشتیش پاداشتی کردەوە چاکەکانیان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 11

فَلَوۡلَا كَانَ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مِن قَبۡلِكُمۡ أُوْلُواْ بَقِيَّةٖ يَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡفَسَادِ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّنۡ أَنجَيۡنَا مِنۡهُمۡۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَآ أُتۡرِفُواْ فِيهِ وَكَانُواْ مُجۡرِمِينَ

ئەوە بۆ لە ئوممەتانی سزادراوی پێش ئێوە چەند کەسێکی ژیر و ھۆشیار نەبوون ڕێگری لەو خەڵکە بکەن کە بێباوەڕی و کاری خراپە ئەنجام نەدەن لەسەر زەویدا ؟! ھیچ کەسێکی وایان تێدا نەبوو جگە کەمێکیان نەبێت ڕێگری خەڵکیان کرد لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و خراپەکاری، ئەو کاتەی گەلە ستەمکارەکەی ئەوانمان لەناوبرد ئەو خەڵکەکەمان ڕزگار کرد و لەناومان نەبردن، وە ستەمکاران و بێباوەڕان شوێنی خۆشگوزەرانییەکانی دونیا کەوتن و تێدا مەست و سەرخۆش بوون، وە چوونە ڕیزی گوناھکار و ستەمکارانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 11

وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ بِظُلۡمٖ وَأَهۡلُهَا مُصۡلِحُونَ

- ئەی پێغەبەری خوا - ھەرگیز پەروەردگارت خەڵکی ھیچ گوند و شارێکی لەناو نەبردووە ئەگەر چاکەکارو وچاکەخواز بووبن لەسەر زەوی، بەڵکو کاتێک لەناوی بردوون کە خەڵکەکەی خراپەکار و بێباوەڕ و گوناھکار بوون. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• وجوب الاستقامة على دين الله تعالى.
پێویستە لەسەر مرۆڤی باوەردار لەسەر ئاینەکەی خوای گەورە دامەزراو بێت و ھیچ شتێک لەرزۆکی نەکات. info

• التحذير من الركون إلى الكفار الظالمين بمداهنة أو مودة.
ھۆشداریدان لەوەی باوەڕداران ھەرگیز مەیلی دڵیان نەبێت بۆ بێباوەڕان و ستەمکاران، بە کلکە لەقێ بۆ کردن و خۆشەویستی دەربڕین بۆیان. info

• بيان سُنَّة الله تعالى في أن الحسنة تمحو السيئة.
ڕوونكردنەوەی ئەوەی سوننەتی خوا وایە كە كاروكردەوەی چاكە خراپە و گوناهـ دەسڕێتەوە. info

• الحث على إيجاد جماعة من أولي الفضل يأمرون بالمعروف، وينهون عن الفساد والشر، وأنهم عصمة من عذاب الله.
ھاندانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی ھەمیشە کەسانێک ھەبن لە خەڵکی خاوەن فەزڵ فەرمان بکەن بەچاکە و ڕێگریش بکەن لە خراپە، ھەر ئەوەیشە ھۆکاری پارێزراو بوون لە سزای خوا. info