Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Қуръон Карим мухтасар тафсирининг курдча таржимаси

Бет рақами:close

external-link copy
82 : 11

فَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا جَعَلۡنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهَا حِجَارَةٗ مِّن سِجِّيلٖ مَّنضُودٖ

جا کاتێک فەرمانمان گەیشت بۆ تیاچوون و لەناوبردنی گەلەکەی لوط گوندەکانیانمان ژێراو ژوور کرد، ئەویش بەو شێوەیە بەرزمان کردنەوە و پاشان قەڵپمان کردەوە بەسەریاندا، وە بە قوڕی سوورکراوی ڕەقی چین لەسەر چین بەردبارانمان کردن. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 11

مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَۖ وَمَا هِيَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ بِبَعِيدٖ

ئەم بەردانە ھەریەکەیان ناوی ئەو کەسەی لەسەری دیاری کرابوو کە لێی بدات، ئەم گوندە بەردباران کراوانەیش لەستەمکارانی قوڕەیشەوە دوور نەبوون، بەڵکو نزیک بوون، ھەر کاتێک خوای گەورە قەدەری کرد و بڕیاری دا بەردیش دەبارێنێت بەسەر ئەواندا. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 11

۞ وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ وَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ مُّحِيطٖ

بۆ لای خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن، پێی وتن: ئەی گەلەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ھەق نییە کە شایستەى پەرستن بێت، ھۆشیاربن لە کێشانە و پێوانەدا، کەموکورتی مەکەن کاتێک بۆ خەڵکی دەپێون یان بۆیان دەکێشن، بێگومان من دەبینم کە ئێوە لە ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانیدان، کەوابێت بە گوناھ و تاوان کردن ناز و نیعمەتەکانی خوا لە خۆتان تێک مەدەن، بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گشتگیرتان بۆ بێت کە یەک بەیەکتان بگرێتەوە و کەستانی لێ دەرنەچن، ئەو کاتە ھیچ پەناگا و شوێنێکتان نەبێت ھانای بۆ ببەن. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 11

وَيَٰقَوۡمِ أَوۡفُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ

ئەی گەلەکەم، با پێوانە و کێشانەکانتان تێر و تەواو و دادگەرانە بێت ئەگەر ھاتوو بۆ خەڵکیتان پێوانە یان کێشانە کرد، وە ھیچ کاتێک کاڵا و کەلوپەلی خەڵکی بە فڕو فێڵ و غەش کردن و کەم پێوانەیی بێ نرخ مەکەن و مەیانخەڵەتێنن، وە وڵاتیش بە خراپەکاری و فەساد و کوشتن و بڕین و گوناهـ و تاوان کردن تێک مەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 11

بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِحَفِيظٖ

ڕزق و ڕۆزییەک کە خوای گەورە بە حەڵال و پێدانی مافی خەڵکی بە تەواوی و بێ کەم و کورتی بۆتانی دەھێڵێتەوە چاکترە لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کە بەتەرازوبازی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری وەری دەگرن و پەیدای دەکەن، کەوابوو ئەگەر ئێوە باوەڕدارێکی ڕاستەقینە و ڕاست و دروستن بەو بەشە ڕازی بن کە خوای گەورە پێی داون و بۆتانی دەھێڵێتەوە، وە منیش چاودێر نیم بەسەر کاروکردەوە و ئەو فڕوفێڵ و تەرازوبازییەی ئەنجامی دەدەن و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکەم، بەڵکو ئەوەی چاودێرە بەسەر ئەو کارانەوە تەنھا ئەو زاتەیە کە ئاگاداری نھێنی و چپەکانیشتانە. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 11

قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ

لە وەڵامدا گەلەکەی شوعەیب پێیان وت : ئەی شوعەیب، ئایا ئەو نوێژانەی کە ئەنجامیان دەدەیت بۆ خوای گەورە فەرمانت پێ دەکەن کە ئێمە واز لەو بت و خوایانە بھێنین کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە ڕێگریمان لێدەکەن کە بە ئارەزووی خۆمان چیمان بوێت لەگەڵ ماڵ و سامانەکەماندا ئەنجامی بدەین؟ یان چۆنمان بوێت گەشەی پێ بدەین و زیادی بکەین؟ وە پێیان وت : بەڕاستی تۆ کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆ و ژیر و دانا بوویت پێش ئەوەی دەست بکەیت بەم بانگەوازە، باشە ئەوە تووشی چی بوویت وا خۆت سەرقاڵ کردووە بەم قسە و باسانەوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
88 : 11

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنۡهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أُخَالِفَكُمۡ إِلَىٰ مَآ أَنۡهَىٰكُمۡ عَنۡهُۚ إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ

ئەمجا شوعەیب بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم باشە ئەگەر من بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و چاوڕوونیم لای پەروەردگارمەوە بۆ ھێنان، وە ڕزق و ڕۆزی پاک و حەڵاڵی پێدام، وە لەو رزق و رۆزییە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیم، ئایا ئەو کاتە ئێوە ھەڵوێستان چی دەبێت؟ وە من نامەوێت ڕێگری کارێکتان لێ بکەم، بەڵام خۆیشم ئەنجامی بدەم، بێگومان من تەنھا کاری چاکە و چاکسازیم بۆ ئێوە دەوێت، ئەویش بەوەی بە پێی توانای خۆم بانگتان بکەم بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵێ پەروەردگار، وە دۆزینەوەی تەوفیق و سەرفرازی و ڕێگای ڕاست و ھیدایەتیش تەنھا بە خوایە، وە لەھەموو کاروبارێکیشمدا تەنھا پشت و پەنام ھەر ئەوە و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• من سنن الله إهلاك الظالمين بأشد العقوبات وأفظعها.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە بە توندترین سزا و خراپترینیان ستەمکاران لەناو دەبات. info

• حرمة نقص الكيل والوزن وبخس الناس حقوقهم.
خوای گەورە تەرازووبازی و بەسووک تەماشاکردنی کاڵا و کەل و پەلی خەڵکی حەرام کردووە. info

• وجوب الرضا بالحلال وإن قل.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار بە حەڵاڵ ڕازی بێت ئەگەرچی کەمیش بێت. info

• فضل الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، ووجوب العمل بما يأمر الله به، والانتهاء عما ينهى عنه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فەزڵ و گەورەیی فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە، وە بەڵگەیشن لەسەر واجبی کارکردن بەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە وازھێنان لەو شتانەیش کە خوای گەورە ڕێگری لێکردووە. info