قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ

صفحہ نمبر:close

external-link copy
17 : 8

فَلَمۡ تَقۡتُلُوهُمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمۡۚ وَمَا رَمَيۡتَ إِذۡ رَمَيۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ وَلِيُبۡلِيَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡهُ بَلَآءً حَسَنًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

- ئەی باوەڕداران - لەڕاستیدا ئێوە بەھێز بازووی خۆتان بێباوەڕەکانتان نەکوشت لەڕۆژی بەدردا، بەڵکو خوای گەورە یارمەتیدان لەکوشتنی ئەواندا، وە ئەو کاتەی کە تیرەکانتان دەھاوێشت - ئەی پێغەمبەر- لەڕاستیدا تیرھاوێژەکە تۆ نەبوویت، بەڵکو ئەوە خوای گەورە بوو تیرەکانی تۆی دەدا لەوان، ئەو کارەش بۆ ئەوە بوو باوەڕداران تاقی بکاتەوە بەو نیعمەتەی کە پێی بەخشیبوون بەموسڵمانانی بناسێنێت بەوەی سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا لەگەڵ ئەوەش ژمارە و چەک و چۆڵیشیان کەم بوو تاوەکو شوکر و سوپاسی بکەن، بێگومان خوای گەورە بیسەری نزا و وتەکانتانە، وە زانا و شارەزایە بەکاروکردەوەتان ئەوەی بەرژەوەندیتانی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 8

ذَٰلِكُمۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيۡدِ ٱلۡكَٰفِرِينَ

ئەوەی باسکرا لەکوشتنی بتپەرست و بێباوەڕان و تیر تێگرتنیان تاوەکو تێکشکان و ھەڵھاتن لە مەیدانی جەنگ، وە ڕشتنی نیعمەتی خۆی بەسەر باوەڕداران و سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوە بوو، تاوەکو بزانن ئەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان دەیکەن بۆ لاواز کردنی ئیسلام و موسڵمانان خوای گەورە ڕیسوا و بێ ئەنجامی دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 8

إِن تَسۡتَفۡتِحُواْ فَقَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡفَتۡحُۖ وَإِن تَنتَهُواْ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَعُودُواْ نَعُدۡ وَلَن تُغۡنِيَ عَنكُمۡ فِئَتُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَوۡ كَثُرَتۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

- ئەی بتپەرست وبێباوەڕێنە - ئەگەر داوا دەکەن کەخوای گەورە ناڕەحەتی و سزای خۆی برژێنێت بەسەر ستەمکاران و دەست درێژکاراندا، ئەوا ئەوەی داواتان کرد خوای گەورە خستی بەسەرتاندا، وە سزای سەختی بەسەرتاندا ڕشت تاوەکو تۆڵە بێت بۆ ئێوە و پەند و عیبرەتیش بێت بۆ باوەڕداران و خواناسان، وە ئەگەر وازیش بھێنن لەشەڕ و جەنگ و دژایەتی پێغەمبەر و باوەڕدارانیش ئەوە خێری دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، لەوە دەچێت خوای گەورە مۆڵەتی دابن وە پەلەی نەکردبێت لە تۆڵە سەندنەوە لێتان، خۆ ئەگەر ئێوە بیشگەڕێنەوە سەر جەنگ و ئاژاوە نانەوە لەگەڵ پێغەمبەر و باوەڕداراندا، ئەوا ئێمەیش جارێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سزادانتان و سەرخستنی باوەڕداران بەسەرتاندا ، وە وەک ڕۆژی بەدرتان لێ دەکەینەوە، دەستە و کۆمەڵەکەیشتان ھەرچەند زۆر بن و چەک و چۆڵیشیان فرە بن لەگەڵ کەمی ژمارەی باوەڕدارانیش ئەوا لەھیچ سزایەک ناتانپارێزن وسوودتان پێ ناگەیەنن، وە بێگومان خوا لەگەڵ باوەڕداراندایە سەریان دەخات و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لەگەڵیدا بێت بێگومان کەس سەرناکەوێت بەسەریدا. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ وَأَنتُمۡ تَسۡمَعُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، گوێرایەڵی خوا بن و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بن، بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لەڕێگریەکانی، وە ھیچ کاتێک پشت لەفەرمانەکانی نەکەن بەسەرپێچی کردن و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان، لەکاتێکدا ئێوە ئایەتەکانی خوا دەبیستن کاتێک بۆتان دەخوێنرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 8

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ

- ئەی باوەڕدارینە- ئێوە وەک دوو ڕوو و بتپەرست و موشریکەکان مەبن کاتێک ئایەتەکانی خوایان بەسەردا خوێنرایەوە وتیان: ئەوەی بەسەرماندا خوێنرایەوە لەقورئان بە گوێیەکانمان بیستمان، کەچی نەچوو بەگوێیاندا کەڵکیان لێ وەرنەگرت، چونکە ئەوان گوێگرتنێک کەگوێگرتنی بیرکردنەوە و تێرامان بێت لەمانا و مەبەستەکانی نەیانگرت تاوەکو سوودیان پێ بگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 8

۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلۡبُكۡمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡقِلُونَ

بێگومان بێفەڕترینی گیاندار و ئەوەی دەڕوات بەسەر زەویدا لە دروستکراوەکان لای خوا ئەو خەڵکە کەڕەیە کە ھەق و ڕاستی نابیستێ و تێناگات، بیستن وتێگەیشتنێک کەسوود و قازانجی ببێت بۆیان، ئەو خەڵكە ڵاڵەیە كە قسە ناكەن، ئەوانە ئەوانەن کە لە فەرمان و ڕێگریەکانی خوا تێناگەن و درکی پێ ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 8

وَلَوۡ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمۡ خَيۡرٗا لَّأَسۡمَعَهُمۡۖ وَلَوۡ أَسۡمَعَهُمۡ لَتَوَلَّواْ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ

ئەگەر خوای گەورە بیزانیایە خێر و بێرێک بە نێوچەوانی ئەو بتپەرست و درۆزنانەوەیە ئەوا کارێکی دەکرد کە وشەی ھەق و ڕاستی و ئامۆژگاریەکانی قورئان ببیستن و سوودی لێ ببینن، وە بیریان لەبەڵگەکانی دەکردەوە، بەڵام خوای گەورە خۆی چاک دەزانێت ئەوانە ھیچ خێر و بێرێکیان تێدا نیە، گریمان خوای گەورە پێشیان ببیستێ، ئەوا ڕوویان وەردەگێڕا ودەڕۆیشتن و باوەڕیان پێی نەدەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَجِيبُواْ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمۡ لِمَا يُحۡيِيكُمۡۖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَقَلۡبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا ھێناوە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر خوا و پێغەمبەرەکەی بانگیان کردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی دەتانژێنێتەوە، ئەوا بچن بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، فەرمانەکانیان جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەڕێگریەکانیان، وە دڵنیابن کە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەو بەدەسەڵاتە و دەتوانێ کە لە نێوان ئێوە و ملکەچ بوونتان بۆ ھەق و ڕاستی لەمپەر دانێ و نەھێڵێت تووشی ھیچ خێر و چاکەیەک ببن، ئەگەر ئێوە نەیەن بەدەم بانگەوازی خوا و بیدەنە دواوە، کەوابێت دەستان پێشخەن و بچن بەدەمیەوە، وە چاک بزانن و دڵنیابن کە لە رۆژی دواییدا تەنھا بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە، وە تۆڵەی ھەموو ئەو کاروکردەوانەتان لێ دەسینێتەوە کە لەدونیادا ئەنجامتان دابوو. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 8

وَٱتَّقُواْ فِتۡنَةٗ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمۡ خَآصَّةٗۖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

- ئەی باوەڕداران - خۆتان بپارێزن لەو سزا و بەڵا و موسیبەتەی کە کاتێک دێت تەنھا یەخەی ئەوانەتان ناگرێت کە تاوان و گوناھیان ئەنجامداوە، بەڵکو یەخەی ھەمووان گوناھبار و بێ گوناھیش دەگرێتەوە، ئەویش ئەو کاتەی کە زوڵم و ستەم بە ئاشکرا دەکرێت و ھەوڵی گۆڕینی نادرێت، وە چاک دڵنیابن کە سزا و تۆلەی خوای گەورە توند و سەختە بۆ سەرپێچی کاران، بۆیە وریابن سەرپێچی خوا مەکەن. info
التفاسير:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• من كان الله معه فهو المنصور وإن كان ضعيفًا قليلًا عدده، وهذه المعية تكون بحسب ما قام به المؤمنون من أعمال الإيمان.
ھەرکەسێک خوای گەورەی لە گەڵ بێت ئەوا سەردەکەوێت ئەگەر لاواز و کەمیش بێت، ئەم لەگەڵ بوونەیش بەپێی کاروکردەوەی باوەڕدارانە. info

• المؤمن مطالب بالأخذ بالأسباب المادية، والقيام بالتكليف الذي كلفه الله، ثم يتوكل على الله، ويفوض الأمر إليه، أما تحقيق النتائج والأهداف فهو متروك لله عز وجل.
باوەڕدار لەسەریەتی کە دەست بگرێت بەھۆکارە مادیەکانەوە، وە ئەوەی خوای گەورە داوای کردووە ئەنجامی بدات، پاشان پشتی بەخوای گەورە ببەستێت و کاروبارەکانی بداتە دەست ئەو، بەڵام سەرەنجام و ئامانجەکان چۆن دەبن و چیان لێدێت ئەوە بەجێ دەھێڵرێت بۆ خوای گەورە. info

• في الآيات دليل على أن الله تعالى لا يمنع الإيمان والخير إلا عمَّن لا خير فيه، وهو الذي لا يزكو لديه هذا الإيمان ولا يثمر عنده.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خوای گەورە باوەڕ و خێروبێر و چاکە لەھیچ کەس مەنع ناکات لەسەر ئەوە نەبێت کە دەزانێت کە ھیچ خێر و چاکەیەکی تێدا نیە، ئەو کەسەی کە باوەڕ و ئیمان بەھیچ شێوەیەک پاکی ناکاتەوە و ھیچ بەروبومێکیشی لێ ناچنێتەوە. info

• على العبد أن يكثر من الدعاء: يا مقلب القلوب ثبِّت قلبي على دينك، يا مُصرِّف القلوب اصرف قلبي إلى طاعتك.
پێویستە بەندەکانی خوا زۆر ئەم نزا و پاڕانەوەیە بکەن: ئەی ئەو کەسی دڵەکان دەگۆڕیت دڵم لەسەر باوەڕ و ئیمان دامەزراو بکە، ئەی ئەو کەسەی دڵەکان بەملاولادا دەھێنیت و دەبەیت دڵم بەرەو لای تاعەت و گوێڕاڵی خۆت بھێنە. info

• أَمَرَ الله المؤمنين ألا يُقِرُّوا المنكر بين أظهرهم فيعُمَّهم العذاب.
خوای گەورە فەرمانی کردووە بە باوەڕداران کە بە ھیچ شێوەیەک بە گوناھ و خراپە ڕازی نەبن، تاوەکو لەکاتی ھاتنی سزای سەختی خوا بۆ بێباوەڕان ئەوانی نەگرێتەوە. info