إِن تَسۡتَفۡتِحُواْ فَقَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡفَتۡحُۖ وَإِن تَنتَهُواْ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَعُودُواْ نَعُدۡ وَلَن تُغۡنِيَ عَنكُمۡ فِئَتُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَوۡ كَثُرَتۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
- ئەی بتپەرست وبێباوەڕێنە - ئەگەر داوا دەکەن کەخوای گەورە ناڕەحەتی و سزای خۆی برژێنێت بەسەر ستەمکاران و دەست درێژکاراندا، ئەوا ئەوەی داواتان کرد خوای گەورە خستی بەسەرتاندا، وە سزای سەختی بەسەرتاندا ڕشت تاوەکو تۆڵە بێت بۆ ئێوە و پەند و عیبرەتیش بێت بۆ باوەڕداران و خواناسان، وە ئەگەر وازیش بھێنن لەشەڕ و جەنگ و دژایەتی پێغەمبەر و باوەڕدارانیش ئەوە خێری دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، لەوە دەچێت خوای گەورە مۆڵەتی دابن وە پەلەی نەکردبێت لە تۆڵە سەندنەوە لێتان، خۆ ئەگەر ئێوە بیشگەڕێنەوە سەر جەنگ و ئاژاوە نانەوە لەگەڵ پێغەمبەر و باوەڕداراندا، ئەوا ئێمەیش جارێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سزادانتان و سەرخستنی باوەڕداران بەسەرتاندا ، وە وەک ڕۆژی بەدرتان لێ دەکەینەوە، دەستە و کۆمەڵەکەیشتان ھەرچەند زۆر بن و چەک و چۆڵیشیان فرە بن لەگەڵ کەمی ژمارەی باوەڕدارانیش ئەوا لەھیچ سزایەک ناتانپارێزن وسوودتان پێ ناگەیەنن، وە بێگومان خوا لەگەڵ باوەڕداراندایە سەریان دەخات و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لەگەڵیدا بێت بێگومان کەس سەرناکەوێت بەسەریدا.
التفاسير:
المُيسَّر
السعدي
البغوي
ابن كثير
الطبري