قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - كۇرتچە تەرجىمىسى- سالاھىددىن

بەت نومۇرى:close

external-link copy
135 : 4

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ بِٱلۡقِسۡطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ أَوِ ٱلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَۚ إِن يَكُنۡ غَنِيًّا أَوۡ فَقِيرٗا فَٱللَّهُ أَوۡلَىٰ بِهِمَاۖ فَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلۡهَوَىٰٓ أَن تَعۡدِلُواْۚ وَإِن تَلۡوُۥٓاْ أَوۡ تُعۡرِضُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا

{شایەتیدان بە دادپەروەری} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ هه‌ر كارێك كه‌وته‌ ژێر ده‌ستان دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوان خه‌ڵكیدا وه‌ شایه‌تى بده‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ له‌ دژی خۆشتاندا بوو یان دژى دایك و باوك و خزمی نزیكتان بوو حیساب بۆ ئه‌م شتانه‌ مه‌كه‌ن و ئێوه‌ دادپه‌روه‌ر بن [ إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا ] ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بوو یان فه‌قیر شایه‌تی به‌حه‌ق بده‌ن له‌سه‌ری و ڕه‌چاوی ئه‌و شتانه‌ مه‌كه‌ن و شایه‌تی به‌حه‌ق بده‌ن [ فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا ] خوای گه‌وره‌ له‌پێشتره‌ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ [ فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زوو مه‌كه‌ون وه‌ به‌هۆی خزمایه‌تی و ئه‌و شتانه‌ واز له‌ دادپه‌روه‌ری مه‌هێنن [ وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو حه‌قه‌كه‌ بشارنه‌وه‌ یان بیگۆڕن یان پشتی تێ بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ شایه‌تیه‌كه‌ نه‌ده‌ن و شایه‌تیه‌كه‌ بشارنه‌وه‌و درۆ بكه‌ن ئیتر چی قازی بێ چ شایه‌ته‌كان بێ هه‌ردووكیان ئه‌گرێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ قسه‌كان بگۆڕن یاخود شایه‌تیه‌كه‌ بشارنه‌وه‌ ئه‌وه‌ تاوانبار ده‌بن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٣٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زانیارییه‌كی ورده‌كاری هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و ئه‌یكه‌ن وه‌ سزاتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى. info
التفاسير:

external-link copy
136 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِن قَبۡلُۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئیمان بێنن به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته‌: دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌تان وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری [ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ ئیمان بێنن به‌و كتابه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، وه‌ ئیمان بێنن به‌هه‌موو ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ له‌ پێش قورئاندا خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌، بۆ قورئان ده‌فه‌رمێت: (نَزَّلَ) چونكه‌ به‌ش به‌ش و سوره‌ت سوره‌ت دابه‌زیوه‌، به‌ڵام بۆ كتابه‌ ئاسمانییه‌كانى تر ده‌فه‌رمێت: (أَنْزَلَ) چونكه‌ هه‌مووى به‌ یه‌كجار دابه‌زیووه‌و هاتۆته‌ خواره‌وه‌ [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١٣٦) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه‌ گومڕاو وێڵ بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌ گومڕابوونێكی زۆر دوور. info
التفاسير:

external-link copy
137 : 4

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّمۡ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغۡفِرَ لَهُمۡ وَلَا لِيَهۡدِيَهُمۡ سَبِيلَۢا

[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ پاشان كافر بوونه‌ته‌وه‌ پاشان ئیمانیان هێناوه‌ته‌وه‌ پاشان كافر بوونه‌ته‌وه‌ پاشان كوفره‌كه‌یان زیاتر كردووه‌و له‌سه‌رى مردون [ لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ ] ئا ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش نابێ [ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًا (١٣٧) ] وه‌ هیدایه‌تیان نادات بۆ ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
138 : 4

بَشِّرِ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا

[ بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٣٨) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - مژده‌ بده‌ به‌ مونافیقان به‌ دووڕووه‌كان به‌وه‌ی كه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
139 : 4

ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَيَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا

[ الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ] ئه‌و مونافیقانه‌ی كه‌ كافران ئه‌كه‌نه‌ دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوانی خۆیان جگه‌ له‌ ئیمانداران كه‌ ئه‌بوایه‌ ئیماندارانیان بكردایه‌ به‌دۆست و پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان به‌ڵام كافرانیان كرد [ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ ] ئایا به‌دوای عیززه‌تدا ئه‌گه‌ڕێن له‌لای كافران وا ئه‌زانن عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوون و هێز لای كافرانه‌ [ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا (١٣٩) ] به‌ دڵنیایى عیززه‌ت هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ بیه‌وێ هه‌ر كه‌سێك به‌عیززه‌ت بكات به‌عیززه‌تی ده‌كات و عیززه‌ت لای كافران نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 4

وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا

{دانەنیشتن لەو مەجلیسانەی كە گاڵتەی بەدین تێدا دەكرێت} [ وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ ] وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا بۆ ئێوه‌ دابه‌زیوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر مه‌جلیس و شوێنێكدا بیستتان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ كوفری پێ ئه‌كرێ وه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دامه‌نیشن و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا ئه‌و قسانه‌ ئه‌گۆڕن وه‌ ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌قسه‌ی تر [ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ دانیشن كه‌ گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ كوفری پێ ئه‌كه‌ن وه‌ ئینكاریتان نه‌كرد ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان وان، واته‌: له‌ كوفردا ئێوه‌ش كافر ئه‌بن بۆیه‌ ئه‌بێ ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بهێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا (١٤٠) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ مونافیقان و كافران هه‌ر هه‌موویان له‌ ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان به‌ دینی خوای گه‌وره‌ كردووه‌. info
التفاسير: