Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Kürtçe Tercüme - Selahaddin

Sayfa numarası:close

external-link copy
27 : 4

وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡكُمۡ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُواْ مَيۡلًا عَظِيمٗا

[ وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ ته‌وبه‌تان لێ قبووڵ بكات و لێتان خۆشبێ [ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلًا عَظِيمًا (٢٧) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شوێن شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوونه‌ ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ئێوه‌ لابده‌ن و سه‌رنجتان ڕاكێشن سه‌رنج ڕاكێشان و لادانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ بۆ ڕێگای خۆیان بۆ به‌دڕه‌وشتی. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 4

يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمۡۚ وَخُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ ضَعِيفٗا

[ يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ كارئاسانیتان بۆ بكات و نایه‌وێ كارتان له‌سه‌ر قورس بكات [ وَخُلِقَ الْإِنْسَانُ ضَعِيفًا (٢٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ مرۆڤی وا دروست كردووه‌ كه‌ لاوازه‌ ناتوانێ به‌رگه‌ی زۆر شت بگرێ بۆیه‌ كارئاسانیتان بۆ ده‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ماڵی خۆتان له‌نێوان یه‌كتریدا به‌ باتڵ و به‌حه‌رام مه‌خۆن وه‌كو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل و پاره‌ی فاڵچێتی و پاره‌ی زیناو قومارو ریباو هه‌ر شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردبێ [ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا كڕیارو فرۆشیار، وه‌ غه‌ش و فێڵ و نادیاری تیا نه‌بێت [ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ خۆتان مه‌كوژن چونكه‌ به‌هه‌ر شتێك خۆتان بكوژن له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا به‌و شته‌ سزا ده‌درێن، یاخود هه‌ندێكتان هه‌ندێكتان مه‌كوژن كه‌ هه‌ر كه‌سێكت كوشت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خۆتت كوشتبێ [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (٢٩) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر ئێوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 4

وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ عُدۡوَٰنٗا وَظُلۡمٗا فَسَوۡفَ نُصۡلِيهِ نَارٗاۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا

[ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا ] وه‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌م شته‌ بكات ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق و به‌زوڵم بخوات یان كه‌سێك بكوژێ به‌ دوژمنكاری و به‌ زوڵم به‌بێ حه‌ق [ فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (٣٠) ] ئه‌وا ئه‌یخه‌نه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش لای خوای گه‌وره‌ زۆر ئاسانه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 4

إِن تَجۡتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنۡهَوۡنَ عَنۡهُ نُكَفِّرۡ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَنُدۡخِلۡكُم مُّدۡخَلٗا كَرِيمٗا

{تاوانی گەورە چییە؟} [ إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خۆتان به‌ دوور بگرن وه‌ خۆتان بپارێزن له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ تاوانه‌ بچووكه‌كانتان خۆش ئه‌بین، تاوانی گه‌وره‌ هه‌موو تاوانێكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگری دۆزه‌خی لێ كردبێت، یان غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، یان له‌عنه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت، یان حدودو سنووری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێ له‌ دونیا [ وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِيمًا (٣١) ] وه‌ ئه‌تانخه‌ینه‌ شوێنێكى چاكه‌وه‌و پێی ڕازین كه‌ به‌هه‌شته‌. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 4

وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبُواْۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبۡنَۚ وَسۡـَٔلُواْ ٱللَّهَ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا

[ وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئێوه‌ ئاواته‌خواز مه‌بن و حه‌سوودی مه‌به‌ن به‌و فه‌زڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕژاندوویه‌تى به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا، به‌ڵكو داوا له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌ن كه‌ به‌ ئێوه‌یشى ببه‌خشێت [ لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا ] پیاوان هه‌ر شتێك خۆیان به‌ده‌ستی بێنن ئه‌وه‌ به‌ش و پشكی خۆیانه‌ [ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبْنَ ] وه‌ ئافره‌تانیش هه‌ر شتێك به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا به‌ش و پشكی خۆیانه‌ [ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِنْ فَضْلِهِ ] له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی حه‌سوودی به‌یه‌كتری ببه‌ن داوای فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (٣٢) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 4

وَلِكُلّٖ جَعَلۡنَا مَوَٰلِيَ مِمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَـَٔاتُوهُمۡ نَصِيبَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا

[ وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو كه‌سێك میراتگرمان داناوه‌ له‌وه‌ى كه‌ دایك و باوكی یان خزمه‌كانی به‌جێی دێلن [ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ] ئه‌وانه‌یشی كه‌ وه‌عدو به‌ڵێنتان به‌یه‌كتر داوه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا پیاو به‌ڵێنی به‌ پیاو ئه‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر من مردم تۆ ببه‌ به‌میراتگرم، وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ مردی من ئه‌بم به‌ میراتگرت، وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - برایه‌تى خسته‌ نێوان موهاجیرو ئه‌نصاره‌كان میراتیان له‌ یه‌كترى ده‌برد، تا ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى ئه‌م شته‌ نه‌سخ بۆوه‌، وه‌ به‌م ئایه‌ته‌یش كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ ] (الْأَحْزَابِ: ٦ ، الْأَنْفَالِ: ٧٥) واته‌: خزمه‌كان شایانترن میراتى له‌ یه‌كترى ببه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٣٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ شاهێده‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه‌. info
التفاسير: