Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn

Numero ng Pahina:close

external-link copy
13 : 20

وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ

[ وَأَنَا اخْتَرْتُكَ ] وه‌ من هه‌ڵمبژاردوویت بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یام [ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى (١٣) ] گوێ بگره‌ بۆ ئه‌و وه‌حیه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن منه‌وه‌ بۆت دێت وه‌ خۆتی بۆ ئاماده‌ بكه‌و لێی تێبگه‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 20

إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ

[ إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ ] من الله م كه‌ بانگت ئه‌كه‌م [ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها من نه‌بێ تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكم [ فَاعْبُدْنِي ] تۆ به‌تاك و ته‌نها من بپه‌رسته‌ [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (١٤) ] وه‌ نوێژیش بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یادی منت بكه‌وێته‌و هه‌ر كاتێك یادت كه‌وته‌وه‌ نوێژ بۆ من ئه‌نجام بده‌. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 20

إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخۡفِيهَا لِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا تَسۡعَىٰ

[ إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ ] وه‌ دڵنیابه‌ كه‌ قیامه‌تیش دێت [ أَكَادُ أُخْفِيهَا ] نزیكه‌ له‌ هه‌موو كه‌سێكی بشارمه‌وه‌، یاخود ته‌نانه‌ت له‌ خۆیشمی بشارمه‌وه‌ ئیتر ئێوه‌ چۆن ده‌یزانن، یاخود به‌ (أَخْفِيهَا) ده‌خوێنرێته‌وه‌، واته‌: ئه‌وه‌نده‌ یه‌قینه‌ وه‌كو ئاشكرا وایه‌ [ لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى (١٥) ] تا هه‌موو كه‌سێك پاداشتی خۆی وه‌رگرێ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كۆششی بۆ كردووه‌و هه‌وڵی بۆ داوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 20

فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنۡهَا مَن لَّا يُؤۡمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرۡدَىٰ

[ فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى (١٦) ] با ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمان به‌ ڕۆژی دوایی ناهێنن و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوونه‌، وه‌ به‌هیلاك ئه‌چن تۆ لانه‌ده‌ن له‌ ئیمان هێنان پێی (ئه‌وه‌ی شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێ به‌هیلاك ئه‌چێت). info
التفاسير:

external-link copy
17 : 20

وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ

{گۆچانەكەی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى (١٧) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ چیه‌ به‌ده‌سته‌وه‌؟ كه‌ گۆچانێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، خوای گه‌وره‌ ئه‌یزانی گۆپاڵى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، به‌ڵام واته‌ ته‌ماشای گۆچانه‌كه‌ت بكه‌و تێی بڕوانه‌ بزانه‌ چى پێ ده‌كه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 20

قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّؤُاْ عَلَيۡهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخۡرَىٰ

[ قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌وه‌ گۆچانه‌كه‌مه‌ له‌ كاتێك كه‌ ماندوو ئه‌بم خۆم ئه‌ده‌م به‌سه‌ریدا [ وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي ] وه‌ گه‌ڵای داره‌كانی پێ هه‌ڵئه‌وه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌كانم [ وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى (١٨) ] وه‌ چه‌نده‌ها ئیشی تریشی پێ ئه‌كه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 20

قَالَ أَلۡقِهَا يَٰمُوسَىٰ

[ قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى (١٩) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ت فڕێ بده‌ سه‌ر زه‌وی. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 20

فَأَلۡقَىٰهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٞ تَسۡعَىٰ

[ فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَى (٢٠) ] ئه‌ویش فڕێیدا كاتێك بینی گۆچانه‌كه‌ی بوو به‌ مارێكی گه‌وره‌ كه‌ به‌خێرایی ئه‌ڕۆی، وه‌ موساش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌وه‌ی بینی ترسا. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 20

قَالَ خُذۡهَا وَلَا تَخَفۡۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلۡأُولَىٰ

[ قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: هه‌ڵی بگره‌و مه‌ترسێ [ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَى (٢١) ] ئه‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌و وه‌كو یه‌كه‌مجار ئه‌یكه‌ینه‌وه‌ به‌ گۆچان. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 20

وَٱضۡمُمۡ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخۡرَىٰ

{موعجیزەیەكی تری موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَاضْمُمْ يَدَكَ إِلَى جَنَاحِكَ ] وه‌ ده‌ستیشت بخه‌ره‌ ژێر باڵت [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] ده‌ستت ده‌رئه‌چێ زۆر زۆر سپیه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه‌، (موسا - صلی الله علیه وسلم - خۆی كه‌سێكی ئه‌سمه‌ر بووه‌) [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستت به‌ڵه‌ك بووبێ [ آيَةً أُخْرَى (٢٢) ] جگه‌ له‌ گۆچانه‌كه‌ ئه‌مه‌یش نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كی تره‌. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 20

لِنُرِيَكَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا ٱلۡكُبۡرَى

[ لِنُرِيَكَ مِنْ آيَاتِنَا الْكُبْرَى (٢٣) ] تا به‌م دوو موعجیزه‌یه‌ دواتر موعجیزه‌ گه‌وره‌كانی تریشت نیشان بده‌ین كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 20

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ

{ناردنی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -بۆ لای فیرعەون} [ اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (٢٤) ] ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - تۆ نێردراوی ئێمه‌ی بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌شی و كوفری كردووه‌و سنووری به‌زاندووه‌ له‌ كوفردا. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 20

قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي

[ قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي (٢٥) ] موساش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سینگم فراوان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بتوانم باری قورسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ئازاری خه‌ڵكی هه‌ڵبگرم. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 20

وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي

[ وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي (٢٦) ] وه‌ كارم بۆ ئاسان بكه‌. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 20

وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةٗ مِّن لِّسَانِي

[ وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي (٢٧) ] وه‌ گیریه‌ك له‌ زمانمدایه‌ بیكه‌ره‌وه‌ (كه‌ گیری زۆری تیابوو داوای یه‌ك دانه‌ی كرد خوای گه‌وره‌ش یه‌ك گیریه‌كی له‌ زمانی كرده‌وه‌و هه‌مووی نه‌كرده‌وه‌ بۆی، كه‌ ئه‌گه‌ر داواى هه‌مووى بكردایه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌مووى بۆ ده‌كرده‌وه‌). info
التفاسير:

external-link copy
28 : 20

يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي

[ يَفْقَهُوا قَوْلِي (٢٨) ] تا بتوانم تێیان بگه‌یه‌نم و له‌ قسه‌ی من تێ بگه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 20

وَٱجۡعَل لِّي وَزِيرٗا مِّنۡ أَهۡلِي

[ وَاجْعَلْ لِي وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي (٢٩) ] وه‌ له‌ كه‌سوكاری خۆیشم كه‌سێك بكه‌ به‌ یارمه‌تیده‌رم تا هاوكاریم بكات له‌ هه‌ندێك كاروبارمدا. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 20

هَٰرُونَ أَخِي

[ هَارُونَ أَخِي (٣٠) ] ئه‌و كه‌سه‌ش با هارونی برام بێت. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 20

ٱشۡدُدۡ بِهِۦٓ أَزۡرِي

[ اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي (٣١) ] تا خۆمی پێ به‌هێز بكه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 20

وَأَشۡرِكۡهُ فِيٓ أَمۡرِي

[ وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي (٣٢) ] وه‌ ببێ به‌ هاوبه‌شم له‌ هه‌ڵگرتنی په‌یامداو وه‌كو من ببێ به‌ پێغه‌مبه‌ر (به‌سودترین برا بۆ براكه‌ى له‌ دونیادا موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه‌ بۆ هارونى براى - صلی الله علیه وسلم - كه‌ داواى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد بیكات به‌ پێغه‌مبه‌ر). info
التفاسير:

external-link copy
33 : 20

كَيۡ نُسَبِّحَكَ كَثِيرٗا

[ كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا (٣٣) ] تا هه‌ردووكمان زۆر تۆ به‌ پاك ڕابگرین و زیكری تۆ بكه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 20

وَنَذۡكُرَكَ كَثِيرًا

[ وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا (٣٤) ] وه‌ زۆر زیكری تۆ بكه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 20

إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرٗا

[ إِنَّكَ كُنْتَ بِنَا بَصِيرًا (٣٥) ] كه‌ تۆش خۆت زۆر بینای به‌ ئێمه‌و ئاگات له‌ ئێمه‌ هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 20

قَالَ قَدۡ أُوتِيتَ سُؤۡلَكَ يَٰمُوسَىٰ

[ قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَى (٣٦) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه‌ داوات كرد هه‌ر هه‌موویم پێ به‌خشیت و هارونیشم - صلی الله علیه وسلم - كرد به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵتدا. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 20

وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَيۡكَ مَرَّةً أُخۡرَىٰٓ

[ وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَى (٣٧) ] ئه‌وه‌ جارێكی تریش ئێمه‌ نیعمه‌ت و فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆمان به‌سه‌رتدا ڕژاند. info
التفاسير: