Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn

Numero ng Pahina:close

external-link copy
126 : 20

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ

[ قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ت پێگه‌یشت تۆ پشتت تێ كردو پشتگوێت خست و وازت لێ هێناو ته‌ماشات نه‌كرد [ وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى (١٢٦) ] ئێستاش ئاوا به‌ كوێری به‌جێ ئه‌هێڵدرێی له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو وه‌كو له‌بیركراو مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. info
التفاسير:

external-link copy
127 : 20

وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَنۡ أَسۡرَفَ وَلَمۡ يُؤۡمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦۚ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ

[ وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآيَاتِ رَبِّهِ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ زیادڕه‌وی كردبێ له‌ تاواندا وه‌ ئیمانی به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ نه‌هێنابێ [ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى (١٢٧) ] به‌ڵام به‌ دڵنیایى سزای ڕۆژی قیامه‌ت زۆر سه‌ختتره‌ وه‌ به‌رده‌وامتریشه‌و ئه‌مێنێ و ناپچڕێ و كۆتایی نایات. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 20

أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ

[ أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا خه‌ڵكی مه‌ككه‌ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئه‌و هه‌موو ئوممه‌تانه‌ی پێشتریان بۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ له‌ناومان بردن [ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ] كه‌ له‌ ناو شارو جێگای خۆیاندا ئه‌هاتن و ئه‌ڕۆیشتن بۆ بازرگانی [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِأُولِي النُّهَى (١٢٨) ] به‌دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن بۆ كه‌سانێك كه‌ هۆشمه‌ند بن و عه‌قڵیان هه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 20

وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامٗا وَأَجَلٞ مُّسَمّٗى

[ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ نه‌بوایه‌ له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ پێشتر داویه‌تی كه‌ سزایان دوا بخات بۆ ڕۆژی قیامه‌ت، یان سزایان نه‌دات تا به‌ڵگه‌ جێگیر نه‌كات به‌سه‌ریاندا [ لَكَانَ لِزَامًا وَأَجَلٌ مُسَمًّى (١٢٩) ] ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دان و سزاكه‌ی دوا نه‌ئه‌كه‌وت بۆ كاتی دیاریكراو كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 20

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ

[ فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسه‌ پووچه‌ڵانه‌ی كه‌ به‌ تۆی ئه‌ڵێن كه‌ ئه‌ڵێن جادووگه‌ره‌و درۆزنه‌و شاعیره‌ [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ ] وه‌ تۆ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ بكه‌، یاخود نوێژ بكه‌ پێش خۆر كه‌وتن كه‌ نوێژی به‌یانییه‌ [ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ] وه‌ پێش خۆر ئاوابوون كه‌ نوێژی عه‌صره‌ [ وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ ] وه‌ له‌ كاتی شه‌ویشدا كه‌ نوێژی عیشایه‌ نوێژ بكه‌ [ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ ] وه‌ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژیش كه‌ مه‌غریب و نیوه‌ڕۆیه‌ [ لَعَلَّكَ تَرْضَى (١٣٠) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ی تا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنی. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 20

وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ

[ وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ] تۆ چاو مه‌بڕه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ژیانی دونیامان پێ به‌خشیون له‌ ڕازاوه‌یی ژیانی دونیا له‌ خێزان و جوانی و ماڵ و منداڵ و ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ هه‌مووی تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ تاقیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و پاشان نامێنێت و له‌ناو ده‌چێت [ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٣١) ] به‌ڵام ئه‌و ڕزقه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا پێت ئه‌به‌خشێت و پاداشتت ئه‌داته‌وه‌ ئه‌وه‌ باشتره‌و زیاتریش ئه‌مێنێته‌وه‌و بۆ هه‌میشه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 20

وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ

[ وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ ] وه‌ تۆ فه‌رمان به‌ كه‌سوكارت یان به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ت بكه‌ به‌ نوێژ كردن [ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ] وه‌ ئارام بگره‌ له‌سه‌ر نوێژ كردنه‌كه‌ت [ لَا نَسْأَلُكَ رِزْقًا نَحْنُ نَرْزُقُكَ ] ئێمه‌ داوای ڕزق و ڕۆزی له‌ تۆ ناكه‌ین به‌ڵكو ئێمه‌ ڕزق و ڕۆزی تۆ ئه‌ده‌ین، (خواى گه‌وره‌ له‌ فه‌رمووده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رمێت: ئه‌ى ئاده‌میزاد خۆت بۆ په‌رستنى من یه‌كلا بكه‌وه‌ دڵت پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌كه‌م و هه‌ژاریت ناهێڵم، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت دڵت پڕ سه‌رقاڵى دونیا ده‌كه‌م و هه‌ژاریت بۆ پڕ ناكه‌مه‌وه‌) [ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى (١٣٢) ] وه‌ سه‌ره‌نجامیش كه‌ به‌هه‌شته‌ ته‌نها بۆ ئه‌هلی ته‌قوایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 20

وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ

[ وَقَالُوا لَوْلَا يَأْتِينَا بِآيَةٍ مِنْ رَبِّهِ ] كافران ئه‌یانووت ئه‌وه‌ بۆچی موعجیزه‌یه‌كمان بۆ ناهێنێ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارێوه‌ له‌سه‌ر راستێتى پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ى [ أَوَلَمْ تَأْتِهِمْ بَيِّنَةُ مَا فِي الصُّحُفِ الْأُولَى (١٣٣) ] ئایا به‌ڵگه‌ی بۆ نه‌هێناون ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی پێشتردا له‌ ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بورو سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی تر كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر دابه‌زیوه‌ كه‌ له‌وێشدا به‌ ڕاشكاوی باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كراوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 20

وَلَوۡ أَنَّآ أَهۡلَكۡنَٰهُم بِعَذَابٖ مِّن قَبۡلِهِۦ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبۡلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخۡزَىٰ

[ وَلَوْ أَنَّا أَهْلَكْنَاهُمْ بِعَذَابٍ مِنْ قَبْلِهِ ] ئه‌گه‌ر پێش ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كافرانی مه‌ككه‌مان له‌ناو ببردایه‌ به‌ سزایه‌ك له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ [ لَقَالُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَذِلَّ وَنَخْزَى (١٣٤) ] ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ئه‌یانووت ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ تۆ بۆ پێغه‌مبه‌رێكت بۆ نه‌ناردین تا شوێن ئایه‌ته‌كانی بكه‌وین پێش ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌لیلمان بكه‌ی به‌ سزادان له‌ دونیادا، وه‌ سه‌رشۆڕمان بكه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ چوونه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ. info
التفاسير:

external-link copy
135 : 20

قُلۡ كُلّٞ مُّتَرَبِّصٞ فَتَرَبَّصُواْۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ أَصۡحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِيِّ وَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ

[ قُلْ كُلٌّ مُتَرَبِّصٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌موو كه‌س له‌ ئێمه‌و له‌ ئێوه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیداین بزانین سه‌ره‌نجام چۆن ئه‌بێت [ فَتَرَبَّصُوا ] ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بكه‌ن [ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَابُ الصِّرَاطِ السَّوِيِّ وَمَنِ اهْتَدَى (١٣٥) ] ئه‌و كاته‌ ئه‌زانن كێ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌ من یان ئێوه‌، وه‌ كێ هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌و دوور له‌ گومڕاییه‌، والله أعلم. info
التفاسير: