แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - โดยศอลาฮุดดีน

النبأ

external-link copy
1 : 78

عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ

سووره‌تی (نه‌به‌ء) (واته‌: هه‌واڵ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٠) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ (١) ] خوای گه‌وره‌ ئینكاری ئه‌كات له‌ موشریكان كه‌ پرسیار ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی قیامه‌ت (عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ) واته‌: ده‌رباره‌ی چ شتێك پرسیار ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 78

عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ

[ عَنِ النَّبَإِ الْعَظِيمِ (٢) ] ئایا ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ پرسیار ئه‌كه‌ن كه‌ بریتییه‌ له‌ قورئان، یاخود بریتییه‌ له‌ زیندوو بوونه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 78

ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ

[ الَّذِي هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ (٣) ] كه‌ خۆیان تیایدا یان خه‌ڵكی تیایدا جیاوازن، هه‌یانه‌ ئیمانی به‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، وه‌ هه‌یشه‌ پێی كافره‌، یاخود ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی قورئان بێ خۆیان له‌ناو خۆیاندا یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر قورئان هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: قورئان جادووه‌، وه‌ هه‌یشیانه‌ ئه‌ڵێن: شیعره‌، وه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: فاڵچێتیه‌، وه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: په‌ندو به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی ئوممه‌تانی پێشتره‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 78

كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ

[ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (٤) ] ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌، واته‌: نه‌خێر نابێ وابن، وه‌ له‌ داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م بێباوه‌ڕییه‌یان ئه‌زانن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 78

ثُمَّ كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ

[ ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (٥) ] دیسان بۆ جه‌خت كردنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردندا، واته‌: به‌ دڵنیایی له‌ داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م به‌درۆ زانین و كوفر كردنه‌یان ئه‌زانن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 78

أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ مِهَٰدٗا

{هه‌ندێك له‌ به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌} [ أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا (٦) ] ئایا ئێمه‌ زه‌ویمان بۆ ژێربار نه‌كردوون و ڕانه‌خستووه‌ وه‌كو بێشكه‌ی منداڵ، وه‌ هێمن و ئارام و جێگیرمان كردووه‌ بۆیان تا له‌سه‌رى بژین. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 78

وَٱلۡجِبَالَ أَوۡتَادٗا

[ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا (٧) ] وه‌ شاخه‌كانمان وه‌كو سنگ داكوتیوه‌ به‌ ناخی زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێت و هێمن و ئارام بێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 78

وَخَلَقۡنَٰكُمۡ أَزۡوَٰجٗا

[ وَخَلَقْنَاكُمْ أَزْوَاجًا (٨) ] وه‌ ئێوه‌مان دروست كردووه‌ به‌ نێرو مێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌ بخه‌نه‌وه‌و ژیان به‌رده‌وام بێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 78

وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتٗا

[ وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا (٩) ] وه‌ خه‌وی ئێوه‌شمان كردووه‌ به‌ پشوو بۆ لاشه‌تان و جووله‌ی تیادا نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ زۆر ئه‌گه‌ڕێن و ماندوو ئه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌و پشوو بده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 78

وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا

[ وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (١٠) ] وه‌ به‌ تاریكی شه‌ویش داتانئه‌پۆشین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ودا پشوو بده‌ن، وه‌ شه‌ومان وا لێ كردووه‌ كه‌ هێمن و ئارام بێ. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 78

وَجَعَلۡنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشٗا

[ وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا (١١) ] وه‌ ڕۆژیشمان وا لێ كردووه‌ كه‌ ڕووناك بێ تا خه‌ڵكی بتوانن له‌ ڕۆژدا بێن و بڕۆن بۆ بازرگانی و كاسبی و بژێوى ژیانیان. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 78

وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا

[ وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا (١٢) ] وه‌ له‌سه‌رووی ئێوه‌یشه‌وه‌ حه‌وت ئاسمانی به‌هێزو فراوان و به‌رزمان دروست كردووه‌و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یشمان تێی كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 78

وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا

[ وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا (١٣) ] وه‌ خۆرمان تیادا داناوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی و گه‌رمییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 78

وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءٗ ثَجَّاجٗا

[ وَأَنْزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا (١٤) ] وه‌ له‌ هه‌وره‌كانه‌وه‌ ئاوێكتان بۆ دائه‌به‌زێنین كه‌ ئه‌و ئاوه‌ زۆر به‌لێزمه‌و به‌خوڕ دێته‌ خواره‌وه‌ به‌رده‌وام. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 78

لِّنُخۡرِجَ بِهِۦ حَبّٗا وَنَبَاتٗا

[ لِنُخْرِجَ بِهِ حَبًّا وَنَبَاتًا (١٥) ] تا به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ دانه‌وێڵه‌تان بۆ ده‌ربكه‌ین له‌ زه‌وی بۆ خۆراكی خۆتان، وه‌ گژو گیاش بۆ خۆراكی ئاژه‌ڵه‌كانتان. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 78

وَجَنَّٰتٍ أَلۡفَافًا

[ وَجَنَّاتٍ أَلْفَافًا (١٦) ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ باخ و باخاتی زۆر چڕو پڕتان پێ ئه‌به‌خشین. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 78

إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ كَانَ مِيقَٰتٗا

{چه‌ند دیمه‌نێكى رۆژى قیامه‌ت } [ إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ كَانَ مِيقَاتًا (١٧) ] به‌دڵنیایی ڕۆژی یه‌كلاكردنه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ڕۆژێكه‌ خوای گه‌وره‌ كاتی داناوه‌ بۆ سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان تیایدا كۆئه‌بنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 78

يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَتَأۡتُونَ أَفۡوَاجٗا

[ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا (١٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ شه‌یپوورو كه‌ڕه‌نادا ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ش كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پۆل پۆل دێن، یاخود هه‌موو ئوممه‌تێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا دێن بۆ لێپرسینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 78

وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ أَبۡوَٰبٗا

[ وَفُتِحَتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ أَبْوَابًا (١٩) ] وه‌ ئاسمانه‌كان ئه‌كرێنه‌وه‌و هه‌مووی ئه‌بێ به‌ ڕێگا، وه‌ ده‌رگاكانی ئه‌كرێنه‌وه‌ بۆ دابه‌زینی فریشته‌كان. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 78

وَسُيِّرَتِ ٱلۡجِبَالُ فَكَانَتۡ سَرَابًا

[ وَسُيِّرَتِ الْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا (٢٠) ] وه‌ شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن له‌ شوێنی خۆیان وه‌ به‌ هه‌وادا ئه‌ڕۆن وه‌كو ته‌پ و تۆزیان لێ دێت، وه‌ وه‌كو صوفی شیكراوه‌یان لێ دێت ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یر ئه‌كات وا ئه‌زانێ شتێكه‌و هیچیش نیه‌ و شوێنه‌واریشى نامێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 78

إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتۡ مِرۡصَادٗا

{هه‌ندێك له‌ سزاى كافران له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا } [ إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا (٢١) ] به‌ڕاستی دۆزه‌خ له‌ كه‌مین و بۆسه‌دایه‌، وه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌رانیان كردووه‌و سنووریان به‌زاندووه‌ له‌ تاواندا، وه‌ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌ (كه‌ ده‌فه‌رمێت دۆزه‌خ له‌ كه‌میندایه‌و ئاماده‌كراوه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا دۆزه‌خ هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ دروستى كردووه‌و ئاماده‌ی كردووه‌ وه‌ ئه‌ویش له‌ كه‌میندایه‌ بۆ تاوانباران). info
التفاسير:

external-link copy
22 : 78

لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابٗا

[ لِلطَّاغِينَ مَآبًا (٢٢) ] دۆزه‌خ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ توغیان و سه‌ركه‌شییان كردووه. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 78

لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحۡقَابٗا

[ لَابِثِينَ فِيهَا أَحْقَابًا (٢٣) ] له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ سه‌رده‌مێكی زۆر له‌ كات و زه‌مان، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌ڕوات سه‌رده‌مێكی تر دێت، واته‌: به‌رده‌وام و به‌ هه‌میشه‌یی له‌ دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه‌و كۆتایی نایات، هه‌یه‌ له‌ زانایان ئه‌ڵێن: (ئه‌حقاب) چل ساڵ، هه‌یه‌ ئه‌ڵێن: په‌نجا ساڵه‌، حه‌فتا ساڵه‌، هه‌شتا ساڵه‌، سێ سه‌د ساڵه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی تیایدا ئه‌مێننه‌وه. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 78

لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرۡدٗا وَلَا شَرَابًا

[ لَا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا (٢٤) ] دۆزه‌خیه‌كان له‌ناو دۆزه‌خدا هیچ خواردنه‌وه‌یه‌كى فێنك و سارد ناچێژن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 78

إِلَّا حَمِيمٗا وَغَسَّاقٗا

‌[ إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا (٢٥) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ پێیان ئه‌درێ له‌ جیاتی ئاوى سارد ئاوێكی كوڵاویان پێ ئه‌درێ كه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه‌ (وَغَسَّاقًا) واته‌: ئه‌و خوێن و كێماو جه‌ڕاحه‌ته‌ی كه‌ له‌ له‌شی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌چۆڕێته‌وه‌و ئه‌تكێته‌وه‌ ئه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ و ته‌نها خواردنی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌م شته‌یه‌ له‌گه‌ڵ زه‌قومدا. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 78

جَزَآءٗ وِفَاقًا

[ جَزَاءً وِفَاقًا (٢٦) ] ئه‌م سزایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌م تاوانبارانه‌ ئه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی خۆیانه‌، ئه‌وان گه‌وره‌ترین تاوانیان بۆ خوا داناوه‌ كه‌ شه‌ریك دانان بوو بۆ خوا، خوای گه‌وره‌ش سه‌ختترین سزایان ئه‌دات له‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خدا. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 78

إِنَّهُمۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ حِسَابٗا

[ إِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ حِسَابًا (٢٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ دونیادا به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌ ڕۆژێك هه‌بێت و تیایدا زیندوو ببنه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 78

وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابٗا

[ وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كِذَّابًا (٢٨) ] وه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 78

وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ كِتَٰبٗا

[ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ كِتَابًا (٢٩) ] وه‌ فریشته‌كانمان هه‌موو شتێكیان سه‌رژمێری كردووه‌و هه‌موو شتێكیان نووسیوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 78

فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا

[ فَذُوقُوا فَلَنْ نَزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا (٣٠) ] ده‌ی ئێوه‌ به‌هۆی كوفرو به‌درۆ زانینتان سزای خوای گه‌وره‌ بچێژن هیچ شتێكتان بۆ زیاد ناكه‌ین ته‌نها سزا نه‌بێ، سزا له‌سه‌ر سزاتان ئه‌ده‌ین، (عبدالله‌ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص) ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ ئایه‌تێك دانه‌به‌زیوه‌ بۆ سه‌ر دۆزه‌خییه‌كان سه‌ختتر له‌م ئایه‌ته‌، ئه‌وان به‌رده‌وام سزایان بۆ زیاد ده‌كرێت). info
التفاسير: