แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - โดยศอลาฮุดดีน

الإنسان

external-link copy
1 : 76

هَلۡ أَتَىٰ عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ حِينٞ مِّنَ ٱلدَّهۡرِ لَمۡ يَكُن شَيۡـٔٗا مَّذۡكُورًا

سووره‌تی (ئینسان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣١) ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ نوێژی به‌یانی ڕۆژی جومعه‌دا سووره‌تی سه‌جده‌و سووره‌تی ئینسانی ده‌خوێند وه‌كو له‌ بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌ . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا (١) ] به‌ دڵنیایی ماوه‌یه‌ك له‌سه‌رده‌م و كات به‌سه‌ر مرۆڤدا تێپه‌ڕیوه‌ كه‌ هیچ شتێك نه‌بووه‌ تا باس بكرێ و وجودو بوونی نه‌بووه‌، ئاده‌م سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی دروست بكرێ بوونی نه‌بوو وه‌ باس نه‌كراوه‌، یاخود مه‌به‌ست پێی مرۆڤه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ دروست بێ وجودو بوونی نیه‌. info
التفاسير: