แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - โดยศอลาฮุดดีน

หมายเลข​หน้า​:close

external-link copy
91 : 5

إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَن يُوقِعَ بَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ فِي ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِ وَيَصُدَّكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّنتَهُونَ

{قوماركردن حەرامە} [ إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] وه‌ شه‌یتان ئه‌یه‌وێ دژایه‌تی و ڕق و كینه‌ بخاته‌ نێوانتانه‌وه‌ به‌هۆی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و قومار كردنه‌وه‌ [ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ ] وه‌ئه‌یكاته‌ ڕێگریه‌ك له‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌و له‌ نوێژ كردن [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (٩١) ] ئایا ئێوه‌ كۆتایتان پێ هێناو به‌ یه‌كجاری و هه‌میشه‌یی وازتان لێ هێنا؟ هاوه‌ڵان فه‌رموویان به‌ڵێ وازمان لێ هێناو كوپه‌له‌ عاره‌قه‌كانیان رژاندو به‌ كۆڵانه‌كانى مه‌دینه‌دا ده‌رۆیشت. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 5

وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَٱحۡذَرُواْۚ فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ

[ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا ] وه‌ ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - وه‌ ئاگادار بن له‌سه‌رپێچی كردنی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٩٢) ] ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكه‌ن له‌گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌ بزانن ته‌نها پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ گه‌یاندنێكی ئاشكرای له‌سه‌ره‌، واته‌: هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 5

لَيۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٞ فِيمَا طَعِمُوٓاْ إِذَا مَا ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّأَحۡسَنُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

[ لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا ] كاتێك كه‌ عه‌ره‌ق خواردن حه‌رام بوو هه‌ندێك له‌ صه‌حابه‌ پرسیاریان كرد وتیان: ئه‌ی كه‌سانێك له‌ صه‌حابه‌ پێش ئه‌مه‌ عه‌ره‌قیان خواردووه‌و مردوونه‌؟ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ تاوانبار نین كه‌ پێشتر عه‌ره‌قیان خواردووه‌و حه‌رام نه‌بووه‌ ئه‌وان گوناه و تاوانیان له‌سه‌ر نیه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێت له‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رام بووه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ و كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد بێ، دیسان ئیمانیان هێنابێ و خۆیان پاراستبێ له‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رامه‌ و ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه‌ چاكه‌یان كردبێ [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (٩٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ. info
التفاسير:

external-link copy
94 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَيَبۡلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلصَّيۡدِ تَنَالُهُۥٓ أَيۡدِيكُمۡ وَرِمَاحُكُمۡ لِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ

{حەرامێتی راوكردن لەكاتی ئیحرامدا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنَ الصَّيْدِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ تاقیتان ئه‌كاته‌وه‌ به‌ شتێك له‌ ڕاو كردن چۆن هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ى به‌نی ئیسرائیلی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ حه‌رامی كرد له‌سه‌ریان ڕاو بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ڕاویان كردو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوون [ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ ] (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ (عومره‌ى حوده‌یبیه‌) دابه‌زى، كه‌ صه‌حابه‌ له‌ ئیحرام دا بوون خوای گه‌وره‌ ڕاوی لێ حه‌رام كردن له‌و كاتانه‌ باڵنده‌و گیانه‌وه‌ره‌كان ئه‌هاتنه‌ نزیكیانه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست ئه‌یانتوانی نێچیرى لاوازو بێچووه‌كان بگرن وه‌ ڕمه‌كانیان ئه‌گه‌یشت به‌ نێچیرى گه‌وره‌، به‌ڵام صه‌حابه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی كرد نه‌یانكردو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون [ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ ] تا ده‌ركه‌وێ كێ به‌نهێنی له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێ و كاتێك كه‌ چاو كه‌سی لێوه‌ دیار نه‌بێ (هه‌رچه‌نده‌ خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه‌) [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٩٤) ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌دوای ئه‌مه‌ ده‌ستدرێژی بكات ئه‌وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡتُلُواْ ٱلصَّيۡدَ وَأَنتُمۡ حُرُمٞۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآءٞ مِّثۡلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحۡكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ هَدۡيَۢا بَٰلِغَ ٱلۡكَعۡبَةِ أَوۡ كَفَّٰرَةٞ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوۡ عَدۡلُ ذَٰلِكَ صِيَامٗا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمۡرِهِۦۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَۚ وَمَنۡ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنۡهُۚ وَٱللَّهُ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٍ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕاو مه‌كه‌ن له‌ كاتێكدا له‌ ئیحرام دان ئیحرام به‌ حه‌ج یان به‌ عومره‌ [ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ عه‌مدی ڕاوی كرد [ فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ ] ئه‌وه‌ سزاكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕاوه‌یه‌ كه‌ كردۆتی ئه‌بێ بیكات به‌خێر ئه‌وه‌ كه‌فاره‌كه‌یه‌تی [ مِنَ النَّعَمِ ] له‌ وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن [ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ] كه‌ دوو پیاوی دادپه‌روه‌ر له‌ موسڵمانان ئه‌وان بڕیار ئه‌ده‌ن كه‌ چیت كوشتووه‌ ئه‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ی به‌خێر [ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا ] وه‌ ئه‌بێ وه‌كو هه‌دی بێت نه‌ك بیبه‌ی بۆ كه‌عبه‌ لێره‌ مه‌به‌ستی پێى حه‌ره‌مه‌ ده‌بێت بیبه‌ی بۆ حه‌ره‌م و له‌وێ سه‌ری ببڕیت و گۆشته‌كه‌ى دابه‌ش بكه‌یت به‌سه‌ر هه‌ژارانى حه‌ره‌مدا، یاخود ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه‌ كوشتووته‌ هاوشێوه‌كه‌ی بكه‌ به‌ خێر، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی خواردنی فه‌قیر بده‌ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌وه‌ به‌ڕۆژوو ئه‌بی كه‌ ئه‌میش ئه‌و دوو كه‌سه‌ دادپه‌روه‌ره‌ له‌ موسڵمانان بڕیار ئه‌ده‌ن، بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر ئاسكێكی كوشت هاوشێوه‌ی ئاسكه‌ ئه‌وه‌یه‌ مه‌ڕێك یان بزنێك له‌ مه‌ككه‌دا سه‌رئه‌بڕێ و ئه‌یكات به‌ خێر، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه‌ شه‌ش فه‌قیر تێر ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوشترێكی ڕاو كرد یان هاوشێوه‌ی حوشتر ئه‌وه‌ مانگایه‌ك ده‌كات به‌خێر ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه‌ بیست فه‌قیر تێر ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه‌ بیست ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر نه‌عامه‌یه‌كی كوشت ئه‌وه‌ ئه‌بێ حوشترێك بكات به‌خێر، ئه‌گه‌ی نه‌یبوو سی فه‌قیر تێر ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو سی ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ به‌و شێوازه‌ دیاری كراوه‌ [ لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی خراپی سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌ی خۆی بچێژێ كه‌ له‌ كاتى ئیحرامدا ڕاوی كردووه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ قه‌ده‌غه‌ بووه‌ [ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێش ئه‌م ئایه‌ته‌ كردبێتی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ئه‌بوورێ [ وَمَنْ عَادَ فَيَنْتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕاو كردن له‌ دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێ، وتراوه‌: تۆڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێ كه‌فاره‌ت بدات، یاخود وتراوه‌: له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٩٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ته‌و تۆڵه‌و ئینتیقام له‌و كه‌سانه‌ ئه‌سه‌نێ كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌زێنن. info
التفاسير: