แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - โดยศอลาฮุดดีน

الحجرات

external-link copy
1 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

سووره‌تی (حوجورات) (واته‌: ژووره‌كان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌، (١٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ت مه‌كه‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ قسه‌و كرده‌وه‌تان مه‌خه‌نه‌ پێش ده‌ستى خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، واته‌: پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت هیچ شتێك مه‌ڵێن و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك مه‌كه‌ن و هیچ بڕیارێك مه‌ده‌ن، وه‌ ته‌نها شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون و پێشیان مه‌كه‌ون، (وه‌ جێگیر كردنى سیفه‌تى ده‌ستى تیادایه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ پێویسته‌ باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت وه‌كو خۆى و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین و نه‌یچوێنین به‌ سیفاتى دروستكراوه‌كان و ماناكه‌ى نه‌گۆڕین و پرسیار له‌ چۆنێتییه‌كه‌ى نه‌كه‌ین چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى نه‌بێت كه‌س چۆنێتییه‌كه‌ى نازانێت، وه‌ قسه‌ كردن له‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ به‌شێكه‌ له‌ قسه‌ كردن له‌ زاتى خواى گه‌وره‌، چۆن باوه‌ڕمان به‌ زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره‌ هه‌یه‌ و نازانین چۆنه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ باوه‌ڕمان به‌ سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه‌) [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَرۡفَعُوٓاْ أَصۡوَٰتَكُمۡ فَوۡقَ صَوۡتِ ٱلنَّبِيِّ وَلَا تَجۡهَرُواْ لَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ كَجَهۡرِ بَعۡضِكُمۡ لِبَعۡضٍ أَن تَحۡبَطَ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ

{ده‌نگ به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌نگى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (٢) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران كاتێك كه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن ده‌نگتان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رووی ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌ با ده‌نگتان له‌سه‌رووی ده‌نگی ئه‌و نه‌بێ وه‌كو چۆن هه‌ندێكتان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی ترتاندا به‌ ده‌نگى به‌رز قسه‌ ئه‌كه‌ن، واته‌: به‌ڕێزو ئیحتیرامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌ بكه‌ن، یان كه‌ بانگتان كرد مه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌بێ به‌ تووڕه‌بوونی ئه‌ویش خوای گه‌وره‌ تووڕه‌بێت و كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ بێته‌وه‌و ئێوه‌ هه‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر) (خوایان لێ ڕازی بێت) دابه‌زی له‌ ساڵى (نۆ)ى كۆچى كه‌ وه‌فدی (به‌نی ته‌میم) هات ئه‌بوبه‌كر (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: (قه‌عقاعی كوڕی مه‌عبه‌د)یان له‌گه‌ڵدا بنێره‌، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: به‌ڵكو (ئه‌قره‌عی كوڕی حابیس) یان له‌گه‌ڵدا بنێره‌، ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى: ته‌نها تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێچه‌وانه‌ى من قسه‌ بكه‌یت، ئیمامى عومه‌ر فه‌رمووى: مه‌به‌ستم پێچه‌وانه‌ كردنى تۆ نه‌بوو، ئیتر ده‌نگیان به‌رز بووه‌وه‌ تا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه‌ كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى (سابتى كوڕى قه‌یس) كه‌ پیاوێكى ده‌نگ به‌رز بوو له‌ ماڵ ده‌رنه‌چوو به‌رده‌وام ده‌گریا كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پرسیارى كرد وتیان به‌رده‌وام خه‌ریكى گریانه‌و ده‌ڵێت من ده‌نگم به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - به‌رز كردۆته‌وه‌و كرده‌وه‌م به‌تاڵ بۆته‌وه‌و من دۆزه‌خیم، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: بڕۆن بۆ لاى پێى بڵێن: تۆ دۆزه‌خى نیت به‌ڵكو به‌هه‌شتیت، دواتر له‌ جه‌نگى یه‌مامه‌ شه‌هید بوو. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 49

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصۡوَٰتَهُمۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمۡتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ لِلتَّقۡوَىٰۚ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٌ

[ إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌نگیان نزم ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ دڵی تاقیكرونه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌قواو ته‌قوای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوونه‌، كه‌ دواتر ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر (خوایان لێی ڕازی بێت) زۆر به‌ نزمی له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئیمامى عومه‌ر گوێى له‌ ده‌نگى دوو پیاو بوو له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ ده‌نگى به‌رز قسه‌یان ده‌كرد، پێى فه‌رموون: ئایا ئێوه‌ ده‌زانن له‌ كوێ قسه‌ ده‌كه‌ن؟ پاشان فه‌رمووى: ئێوه‌ خه‌ڵكى كوێن؟ وتیان (تائیف)، فه‌رمووى ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى مه‌دینه‌ بوونایه‌ ئه‌وا لێمده‌دان و ئازارم پێ ده‌گه‌یاندن، زانایان ده‌فه‌رموون: نابێت له‌ لاى گوڕى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه‌و ده‌بێت به‌ زیندوویی و مردوویى رێزى لێبگیرێت، وه‌ له‌ كاتى بیستنى فه‌رمووده‌كانیشى ده‌بێت موسڵمان بێده‌نگ بێت و به‌ڕێزو ئیحترام و به‌گه‌وره‌زانینه‌وه‌ گوێى لێبگرێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٣) ] ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 49

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلۡحُجُرَٰتِ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ

[ إِنَّ الَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِنْ وَرَاءِ الْحُجُرَاتِ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (٤) ] (ئه‌قره‌عى كوڕى حابیس) له‌ پشت ژووره‌كانى خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ - صلی الله علیه وسلم - بانگى ده‌كرد: ئه‌ى محمد ئه‌ى محمد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌وانه‌ی له‌ پشت ژووره‌كانه‌وه‌ بانگت لێ ئه‌كه‌ن و له‌ دووره‌وه‌ هاوار ئه‌كه‌ن ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ زۆربه‌یان نه‌زانن و نه‌زانی به‌سه‌ریاندا زاڵه‌. info
التفاسير: