Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - Përkthimi kurdisht - Salahudin

الدخان

external-link copy
1 : 44

حمٓ

سووره‌تی (دوخان) (واته‌: دووكه‌ڵ) سووره‌تێكی مه‌ككی یه‌و (٥٩) ئایه‌ته‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌سه‌ر فه‌زڵی سووره‌تی (دوخان) هاتوونه‌ هیچیان صه‌حیح نین بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 44

وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ

[ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (٢) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی تیادا ئاشكراو ڕوون كراوه‌ته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 44

إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةٖ مُّبَٰرَكَةٍۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ

{دابه‌زینى قورئانى پیرۆز له‌ شه‌وى قه‌دردا} [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌مان له‌ شه‌وێكی پیرۆزدا دابه‌زاندووه‌ كه‌ شه‌وی قه‌دره‌، كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو قورئانی له‌ شه‌وی قه‌دردا له‌ (لوح المحوظ)هوه‌ دابه‌زاندووه‌ بۆ ئاسمانی دونیا بۆ (بیت العزة) وه‌ له‌وێشه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی بیست و سێساڵدا بۆ سه‌ر سینگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایبه‌زاندووه‌ [ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ (٣) ] ئێمه‌ ئاگاداری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 44

فِيهَا يُفۡرَقُ كُلُّ أَمۡرٍ حَكِيمٍ

[ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (٤) ] له‌م شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وی (قه‌در)ه‌ هه‌موو كارێكی موحكه‌م و دامه‌زراو و كاربه‌جێ تیایدا یه‌كلایی و ڕوون ئه‌كرێته‌وه‌، واته‌: له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا چی ڕوو ئه‌دات له‌ رزق و رۆزی و ئه‌جه‌ل و ئه‌وه‌ی كه‌ روو ده‌دات خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌وی (قه‌در)دا دووباره‌ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌داته‌وه‌، نه‌ك له‌ شه‌وی پانزه‌ی (شه‌عبان)دا وه‌كو ده‌وترێت، به‌ڵكو له‌ شه‌وی (قه‌در)دا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 44

أَمۡرٗا مِّنۡ عِندِنَآۚ إِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ

[ أَمْرًا مِنْ عِنْدِنَا ] ئه‌مه‌ی كه‌ روو ده‌دات و داده‌نرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت فه‌رمان و وه‌حی¬یه‌كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌، وه‌ به‌ زانیاری و ئیزنی ئه‌وه‌ [ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (٥) ] ئێمه‌ خۆمان پێغه‌مبه‌ران ئه‌نێرین تا ئاگاداری خه‌ڵكی بكه‌نه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 44

رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

[ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] وه‌ ناردنی پێغه‌مبه‌ران ڕه‌حمه‌تێكه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦) ] به‌ دڵنیایی هه‌ر خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 44

رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ

[ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ مُوقِنِينَ (٧) ] خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی نێوانیانه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دان به‌م شته‌دا ئه‌نێن و یه‌قینتان هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 44

لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ

[ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (٨) ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانژێنێ و ئه‌مانمرێنێ و مردن و ژیانمان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌و په‌روه‌ردگاری باوك و باپیرانانی پێشووشتانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 44

بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ يَلۡعَبُونَ

[ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (٩) ] به‌ڵكو كافران گومانیان هه‌یه‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستی و زیندوو بوونه‌وه‌، وه‌ كه‌ دانیش به‌ هه‌ندێك شتدا ئه‌نێن وه‌كو یاری كردن و گاڵته‌ پێ كردنه‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 44

فَٱرۡتَقِبۡ يَوۡمَ تَأۡتِي ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٖ مُّبِينٖ

[ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (١٠) ] قوڕه‌یش كه‌ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - نه‌دایه‌وه‌و سه‌رپێچیان كردو موسڵمان نه‌بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعای لێكردن به‌ وشكه‌ساڵی و بێبارانی، ئه‌وانیش توشی گرانی و نه‌بوونی و برسێتی بوون تا له‌ برسا ئێسقان و مرداره‌وه‌ بوویان خوارد، چاوه‌ڕوانی باران بوون و ته‌ماشای ئاسمانیان ده‌كرد له‌ ماندوو بووندا ته‌نها هاوشێوه‌ی دووكه‌ڵیان ده‌بینی و نێوان زه‌وی و ئاسمان ببوو به‌ دووكه‌ڵ، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چاوه‌ڕێ به‌ ڕۆژێك كه‌ ئاسمان دووكه‌ڵێكی ئاشكرا ده‌كات و دێنێت كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌یبینێت، كه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ڕوویداوه‌، وه‌ یه‌كێكیشه‌ له‌ نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ قیامه‌ت نایات تا ئه‌و دووكه‌ڵه‌ نه‌یات. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 44

يَغۡشَى ٱلنَّاسَۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٞ

[ يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (١١) ] ئه‌و دووكه‌ڵه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌گرێته‌وه‌و دائه‌پۆشێ، وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ سزایه‌كی به‌ ئێش و ئازاری خوای گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 44

رَّبَّنَا ٱكۡشِفۡ عَنَّا ٱلۡعَذَابَ إِنَّا مُؤۡمِنُونَ

[ رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (١٢) ] كافران هاتنه‌ لای پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: ئه‌گه‌ر داوا بكه‌ی له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و سزایه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ ئێمه‌ موسڵمان ئه‌بین، وه‌ له‌ رۆژی قیامه‌تیش كه‌ كافران دووكه‌ڵه‌كه‌و سزای خوای گه‌وره‌ ده‌بینن داوا ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سزامان مه‌ده‌، یان ئه‌و سزایه‌ی ناردووته‌ هه‌ڵیبگره‌ له‌سه‌رمان ئێمه‌ باوه‌ڕدارین و موسڵمان ده‌بین. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 44

أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكۡرَىٰ وَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مُّبِينٞ

[ أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (١٣) ] ئه‌مان كوا په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن له‌و سزایانه‌ی كه‌ دائه‌به‌زێته‌ سه‌ریان، وه‌ پێغه‌مبه‌رێكی ئاشكرایان بۆ هاتووه‌ هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 44

ثُمَّ تَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ وَقَالُواْ مُعَلَّمٞ مَّجۡنُونٌ

[ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ ] پاشان پشتیان كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌ باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا [ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (١٤) ] وه‌ وتیان: ئه‌مه‌ كه‌سێكه‌ قورئانی فێركراوه‌و مرۆڤێكی شێته‌. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 44

إِنَّا كَاشِفُواْ ٱلۡعَذَابِ قَلِيلًاۚ إِنَّكُمۡ عَآئِدُونَ

[ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (١٥) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعای باران بارینی بۆ كردن و خوای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندن و ئه‌م ئایه‌ته‌ی تری دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئێمه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵئه‌گرین به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر كوفرو شیركتان، وه‌ كه‌ ژیانیان خۆش بوو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كوفرو تاوان، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی تری دابه‌زاند: info
التفاسير:

external-link copy
16 : 44

يَوۡمَ نَبۡطِشُ ٱلۡبَطۡشَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ

[ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (١٦) ] له‌و ڕۆژه‌دا سزایه‌كی هه‌ره‌ گه‌وره‌تان ئه‌ده‌ین كه‌ وتراوه‌: ڕۆژی به‌دره‌، وه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌یان لێئه‌سه‌نێ. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 44

۞ وَلَقَدۡ فَتَنَّا قَبۡلَهُمۡ قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَ وَجَآءَهُمۡ رَسُولٞ كَرِيمٌ

{به‌سه‌رهاتى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَاءَهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ (١٧) ] وه‌ له‌ پێش ئه‌مانیشدا به‌ دڵنیایی قه‌ومی فیرعه‌ونمان تاقیكرده‌وه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێزمان بۆ ناردن كه‌ موسی بوو - صلی الله علیه وسلم - . info
التفاسير:

external-link copy
18 : 44

أَنۡ أَدُّوٓاْ إِلَيَّ عِبَادَ ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

[ أَنْ أَدُّوا إِلَيَّ عِبَادَ اللَّهِ ] فه‌رمووی: به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌م له‌گه‌ڵدا بنێره‌و به‌ریان بده‌و سزایان مه‌ده‌، كه‌ مه‌به‌ستی به‌نو ئیسرائیل بوو [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٨) ] من له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ ئێوه‌ نێردراوم و پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم له‌وه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌ بۆم هاتوه‌و ده‌ستكاری ناكه‌م و لێی زیادو كه‌م ناكه‌م info
التفاسير: