Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - Përkthimi kurdisht - Salahudin

المؤمنون

external-link copy
1 : 23

قَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ

سووره‌تی (مؤمنون) (واته‌: باوه‌ڕداران) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١١٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (١) ] به‌ دڵنیایی باوه‌ڕداران سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا، info
التفاسير:

external-link copy
2 : 23

ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي صَلَاتِهِمۡ خَٰشِعُونَ

ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ: {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نوێژه‌كانیاندا هێمن و ئارامن وه‌ دڵیان لای نوێژه‌كانیانه‌و خشوعیان هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 23

وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنِ ٱللَّغۡوِ مُعۡرِضُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (٣) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پشت له‌ هه‌موو شتێكی پووچه‌ڵ و بێ بنه‌ماو شیرك و تاوان ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 23

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (٤) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 23

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (٥) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دامێنی خۆیان ئه‌پارێزن له‌ حه‌رام. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 23

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ

[ إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ ] ته‌نها مه‌گه‌ر بۆ خێزانه‌كانی خۆیان نه‌بێ كه‌ ڕێگه‌یان پێدراوه‌ [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ ] یاخود پێشتر كه‌نیزه‌ك و جاریه‌ هه‌بووه‌ ئه‌ویش ڕێگه‌ پێدراو بووه‌ [ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (٦) ] له‌م دوو شته‌دا لۆمه‌ ناكرێن وه‌ تاوانبار نابن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 23

فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ

[ فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (٧) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك جگه‌ له‌ خێزان و كه‌نیزه‌كه‌كان دامێنی خۆی نه‌پارێزێ ئه‌وانه‌ سنووریان به‌زاندووه‌و ده‌ستدرێژیكارو تاوانبارن (ئیمامى شافعى ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى خوى نهێنى). info
التفاسير:

external-link copy
8 : 23

وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (٨) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌كانیان ئه‌پارێزن، ئه‌و شته‌ی كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ت لایان دائه‌نرێ، یان ماڵ و منداڵیان، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیاندایه‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌ته‌و ئه‌یپارێزن، وه‌ عه‌هدو به‌ڵێنێكیش بده‌ن ئه‌یبه‌نه‌ سه‌ر، به‌ڵێن به‌ خوای گه‌وره‌ یاخود به‌ مرۆڤه‌كان. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 23

وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمۡ يُحَافِظُونَ

[ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له‌ كاتی خۆیدا ئه‌یكه‌ن به‌ ته‌واوی به‌ ڕكوع و سجوده‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 23

أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡوَٰرِثُونَ

[ أُولَئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (١٠) ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌بن به‌ میراتگرى به‌هه‌شت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 23

ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡفِرۡدَوۡسَ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

[ الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌بن به‌ میراتگری فیرده‌وس كه‌ به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شته‌ وه‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شته‌ وه‌ له‌سه‌روویه‌وه‌ عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه‌ [ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١) ] ئه‌وان به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی له‌ فیرده‌وسدا ئه‌مێننه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 23

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن طِينٖ

[ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (١٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ مرۆڤمان دروست كردووه‌ له‌ (سولاله‌) كه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌ركردنی شتێك له‌ شتێكی تر، كه‌ ئاده‌ممان له‌و قوڕه‌ ده‌ركردووه‌و دروست كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 23

ثُمَّ جَعَلۡنَٰهُ نُطۡفَةٗ فِي قَرَارٖ مَّكِينٖ

{قۆناغەكانی دروستكردنی مرۆڤ} [ ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (١٣) ] وه‌ پاشان مرۆڤیشمان له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروست كردووه‌و له‌ شوێنێكی جێگیردا دامانناوه‌ كه‌ ڕه‌حمی ئافره‌ته‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 23

ثُمَّ خَلَقۡنَا ٱلنُّطۡفَةَ عَلَقَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡعَلَقَةَ مُضۡغَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡمُضۡغَةَ عِظَٰمٗا فَكَسَوۡنَا ٱلۡعِظَٰمَ لَحۡمٗا ثُمَّ أَنشَأۡنَٰهُ خَلۡقًا ءَاخَرَۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحۡسَنُ ٱلۡخَٰلِقِينَ

[ ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً ] پاشان ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ ئه‌بێ به‌ خوێنێكی مه‌یوو [ فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً ] پاشان ئه‌و خوێنه‌ مه‌یووه‌ ئه‌بێته‌ پارچه‌ گۆشتێكى ڕێكنه‌خراو وه‌ دواتریش ڕێكئه‌خرێ [ فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا ] پاشان ئه‌و پارچه‌ گۆشته‌ ئه‌كه‌ین به‌ ئێسقان و ئێسقانی لێ دروست ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ ڕابگرێ [ فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ] پاشان ئه‌و ئێسقانه‌یش به‌ گۆشت دائه‌پۆشین [ ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ] پاشان ڕوح ئه‌كه‌ینه‌ به‌ری وه‌ ئه‌یكه‌ن به‌ مرۆڤێكی تر [ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (١٤) ] ئه‌و الله یه‌ی كه‌ باشترین دروستكاره‌ خێرو به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره‌، وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ بزانرێ. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 23

ثُمَّ إِنَّكُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ

[ ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ (١٥) ] له‌ پاش ئه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستتان ئه‌كات و دێنه‌ ژیانه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ مردنتان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 23

ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تُبۡعَثُونَ

[ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (١٦) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 23

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلۡخَلۡقِ غَٰفِلِينَ

{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ ] وه‌ له‌ سه‌رووی ئێوه‌شه‌وه‌ حه‌وت ئاسمانمان دروست كردووه‌ یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك [ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (١٧) ] وه‌ ئێمه‌ بێ ئاگا نین له‌ دروستكراوه‌كانی خۆمان وه‌ ئه‌یانپارێزین و نایه‌لین به‌ربێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی. info
التفاسير: