Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

Numri i faqes:close

external-link copy
6 : 98

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ شَرُّ ٱلۡبَرِيَّةِ

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون لە -جولەکە وگاوڕەکان- وبت پەرستەکان بەھەمیشەیی دەمێننەوە لەئاگری دۆزەخدا، ئا ئەوانەن خراپترینی نێو ھەموو مەخڵوقات و بەدیهێنراوەکان (چونکە ڕێگای ڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە کەچی یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی). info
التفاسير:

external-link copy
7 : 98

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ خَيۡرُ ٱلۡبَرِيَّةِ

وە بەڕاستی ئەوانەیشی کە باوەڕیان ھێنا وکردەوەی چاکەیان ئەنجامدا، ھەر ئەوانەن پاکترین وچاکترینی نێو مەخڵوقات وبەدیھێنراوەکان. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 98

جَزَآؤُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ رَبَّهُۥ

ئەوانە پاداشتیان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکی ھەمیشەییە، کە لەژێریانەوە چەندین ڕووبار دەڕوات وتێدەپەڕێت، ئەوانە لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی ویەکجاری دەمێننەوە، بەشێوەیەک اللە -تەعاﻻ- لێیان ڕازیە لەبەر باوەڕ وگوێرایەڵیان بۆی، وئەوانیش لە اللە -تەعاﻻ- ڕازین، لەبەر ئەو ھەموو بەزەیی وڕەحمەتەی کردوویەتی لەگەڵیان، ئا ئەمە بۆ کەسێکە کە لەپەروەردگاری ترسا بێت، فەرمانەکانی بەجێھێنا بێت ودوور کەوتبێتەوە لە نەهی لێکراوەکانی. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• خشية الله سبب في رضاه عن عبده.
بێباوەڕان خراپترین مەخڵوق وبەدیھێنراون، باوەڕدارانیش باشترینیانن. info

• شهادة الأرض على أعمال بني آدم.
ترس لە اللە -تەعاﻻ- ھۆکاری ڕازی بوونیەتی لە بەندەکەی. info

• الكفار شرّ الخليقة، والمؤمنون خيرها.
شاھێدی دانی زەوی لە کردەوەکانی نەوەى ئادەم. info