Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

الانشقاق

Qëllimet e sures:
تذكير الإنسان برجوعه لربه، وبيان ضعفه، وتقلّب الأحوال به.
بەبیردا هێنانەوەی مرۆڤ بەوەى دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری و ڕوونکردنەوەى لاوازى و حاڵ و باری گۆڕانکاری بەسەردا دێت. info

external-link copy
1 : 84

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتۡ

کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێبوو لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 84

وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ

گوێڕایەڵی پەروەردگاری خۆی کرد، و لەسەریەتی وناچارە کە بۆ پەروەردگاری ملکەچ بێت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 84

وَإِذَا ٱلۡأَرۡضُ مُدَّتۡ

وە کاتێک لەڕۆژی دواییدا کە زەوی ڕاخراو وتەخت کراو، ھەروەک چۆن پێسەیەک ڕادەخرێت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 84

وَأَلۡقَتۡ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتۡ

ئەوەی تێیدا بوو لە گەنجینە وکانزا ومردوو ھەمووی فڕێ دایە دەرەوە، وھیچی تێدا نەما. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 84

وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ

گوێڕایەڵی پەروەردگاری خۆی کرد، و لەسەریەتی وناچارە کە بۆ پەروەردگاری ملکەچ بێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 84

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدۡحٗا فَمُلَٰقِيهِ

ئەی ئادەمیزاد بەڕاستی تۆ ھەمیشە لە ماندوو بوون وتێکۆشاندایت بە تێکۆشانێکی جدی، بەئەنجامدانی خێر وشەڕ، سەرەنجامیش لەڕۆژی قیامەتدا دەگەیتەوە پێی، تاوەکو اللە -تەعاﻻ- پاداشتی کردەوەکانت بداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 84

فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ

جا ئەو کەسەی نامەی کردەوەکانی بدرێتەوە دەستی ڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 84

فَسَوۡفَ يُحَاسَبُ حِسَابٗا يَسِيرٗا

ئەوە پاشتر لێپرسینەوەیەکی سووک وئاسانی لەگەڵدا دەکرێت، کردەوەکانی خۆی پیشان دەدرێت بەبێ ئەوەی ھیچ لۆمە وسەرزەنشت بکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 84

وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورٗا

وە بەدڵخۆشیەوە دەگەڕێتەوە ناو کەس وکار وماڵ ومنداڵی. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 84

وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهۡرِهِۦ

بەڵام ئەوەی کە نامەی کردەوەکانی لە پشتەوە درایە (دەستی چەپی). info
التفاسير:

external-link copy
11 : 84

فَسَوۡفَ يَدۡعُواْ ثُبُورٗا

ئەوا ھاوار وگریانی لێ بەرز دەبێتەوە وداوای مردنی خۆی دەکات وئاواتەخوازیەتی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 84

وَيَصۡلَىٰ سَعِيرًا

وە دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وداد وبێدادیەتی -هاوار وناڵەیەتی- بەدەست گەرماکەیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 84

إِنَّهُۥ كَانَ فِيٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورًا

لەبەر ئەوە (ئەو کەسە لەدونیادا ھەمیشە لە کەیف وئارەزوو پەرستی خۆیدا بوو) بە دڵ خۆشی دەگەڕایەوە ناو ماڵ ومنداڵی، دڵخۆش بوو به بێباوەڕی وگوناهـ وتاوانەكانی. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 84

إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ

بەراِستی ئەو کەسە واگومانی دەبرد ھەرگیز لەدوای مردنی جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ژیانی وزیندوو ناکرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 84

بَلَىٰٓۚ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرٗا

بەڵێ بێگومان اللە -تەعاﻻ- دەیگەڕێنێتەوە بۆ ژیانێکی تر ھەروەکو چۆن یەکەمجار بەدیھێناوە، بێگومان پەروەردگاری بینایە بەحاڵی بەندەکەی، وھیچ شتێکی ئەوی لانھێنی وشاراوە نییە، و لەسەر کردەوەکانى پاداشتی دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 84

فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلشَّفَقِ

اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەشەفەق وسورایی کەناری ئاسمان لەپاش ئاوابوونی خۆر. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 84

وَٱلَّيۡلِ وَمَا وَسَقَ

وە سوێند دەخوات بەشەو و ئەوەیشی تێیدا کۆ دەبنەوە (ودەگەڕێنەوە بۆ یەک شوێن لە مرۆڤــ و گیانلەبەران). info
التفاسير:

external-link copy
18 : 84

وَٱلۡقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ

وە سوێند بەمانگی شەوی چواردە کاتێک کە تەواو پڕ دەبێت وخەرمانە دەدا (ودەدرەوشێتەوە). info
التفاسير:

external-link copy
19 : 84

لَتَرۡكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٖ

-ئەی خەڵکینە- ئێوە لە حاڵێکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ حاڵێکی تر، لەدڵۆپە ئاوێکەوە بۆ پارچە گۆشتێک، پاشان ژیان ودواتر مردن وپاش ئەویش زیندووبونەوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 84

فَمَا لَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ

دەی ئیتر ئەو بێباوەڕانە بۆ باوەڕ ناھێنن بە اللە -تەعاﻻ- و بەڕۆژی دوایی؟! info
التفاسير:

external-link copy
21 : 84

وَإِذَا قُرِئَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقُرۡءَانُ لَا يَسۡجُدُونَۤ۩

ئەو (بێباوەڕانە) کاتێکیش کە قورئان بخوێندرێتەوە بەسەریاندا سوژدە نابەن بۆ پەروەردگاریان؟! info
التفاسير:

external-link copy
22 : 84

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ

نەک ھەر ئەوەندە، بەڵکو ئەوانەی کە بێباوەڕن، ھەرچییەک پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابن باوەڕی پێ ناکەن بەدرۆی دەزانن. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 84

وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُوعُونَ

اللە -تەعاﻻ- زانایە وچاک ئاگادارە بە ئەوەیشی لەدڵ ودەروونی خۆیاندا دەیشارنەوە، وە هیچ شتێكی لە كردەوەكانیانی لانهێنی وشاراوه نییه. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 84

فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

-ئەی پێغەمبەر- موژدەیان بدەرێ كە سزایەکی سەختی بەئازار چاوەڕوانیانه. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• خضوع السماء والأرض لربهما.
ئاسمانەکان وزەوی ملکەچ وگەردنکەچی پەروەردگاریانن. info

• كل إنسان ساعٍ إما لخير وإما لشرّ.
ھەموو مرۆڤێك لەھەوڵ وخۆماندوو کردندایە، یان بۆ کاری خێر وچاکە یان بۆ کاری شەڕ وخراپە. info

• علامة السعادة يوم القيامة أخذ الكتاب باليمين، وعلامة الشقاء أخذه بالشمال.
نیشانەی بەختەوەری لەڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە بەدەستی ڕاستت نامەی کردەوەکانت وەربگریت، وە نیشانەی چارەڕەشی وبەدبەختیش ئەوەیە (خوا پەنامان بدات) بەدەستی چەپ نامەی کردەوەکان وەربگریت. info

external-link copy
25 : 84

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونِۭ

جگە لەو کەسانەی کە باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکیان کردووە، ئەو کەسانە پاداشتی نەبڕاوەیان بۆ ئامادەکراوە (لەلایەن پەروەردگاریانەوە) کە بەھەشتی هەتاهەتاییه. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• يكون ابتلاء المؤمن على قدر إيمانه.
ئەو تاقیکردنەوە وبەڵا وموسیبەتانەی بەسەر مرۆڤی باوەڕداردا دێت بەپێی بەھێزی ولاوازی باوەڕەکەیەتی. info

• إيثار سلامة الإيمان على سلامة الأبدان من علامات النجاة يوم القيامة.
فەزڵدانی سەلامەت بوونی ئیمان وباوەڕ بەسەر سەلامەت بوونی جەسته ولاشەدا، نیشانەی ڕزگاربوونە لەڕۆژی قیامەتدا. info

• التوبة بشروطها تهدم ما قبلها.
تەوبەکردن بەو مەرجانەی کەبۆی دانراوە، ھەرچی گوناھـ وتاوانی پێشووترە ھەر ھەمووی دەسڕێتەوە لەناویان دەبات. info