Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

الإنفطار

Qëllimet e sures:
تحذير الإنسان من الاغترار ونسيان يوم القيامة.
ئاگادارکردنەوەى مرۆڤ لە لەخۆبایی بوون و لەبیرکردنی ڕۆژی قیامەت. info

external-link copy
1 : 82

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ

کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێکەوت لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 82

وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ

وە کاتێک کە ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە وپەرش وبڵاو بوونەوە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 82

وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ

وە ساتێک کە دەریاکان ھەندێکیان کرانەوە بەسەر ھەندێکی تریان وتێکەڵ بەیەک بوون. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 82

وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ

وە کاتێک کە گۆڕەکان ژێرە وژوورکران بۆ ئەوەی مردووەکانی نێوی زیندوو ببنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 82

عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ

ھەموو کەسێک دەزانێت چی لەپێش خۆیەوە ناردووە (لە کردەوە بۆ قیامەت) وچیشی دواخستووە (لە کردەوەى چاک وئەنجامی نەدا، یان چیی دواخستووە لە کردەوەى چاکە وخراپ کە خەڵکی چاویان لێ دەکەن -چاکە وخراپەکانی بۆ دێت لەپاش مردنیشی-). info
التفاسير:

external-link copy
6 : 82

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ

ئەی ئادەمیزادی بێباوەڕ چ شتێک تۆی یاخی کردووە وفریوی داوی بەرامبەر بە پەروەردگاری میھرەبان وبەڕێزت، کاتێک ڕێزی لێگرتوویت مۆڵەتی داویت وپەلەی نەکردووە لە سزادانت؟! info
التفاسير:

external-link copy
7 : 82

ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ

ئەو پەروەردگارەی کە لەنەبوونەوە بەدیھێناویت، وە پاشان ئەندامەکانی لاشەتی ڕێکخستووە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 82

فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ

لەسەر ھەر شێوە وشێوازێک کە خۆی ویستبێتی بەدیت بھێنێت بەدی ھێناویت، وە زۆر چاکەی لەگەڵ کردوویت کە لەسەر شێوەى گوێدرێژ ومەیمون وسەگ وهتد خەڵقی نەکردوویت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 82

كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ

نەخێر بەو شێوەیە کە بیرتان لێکردووەتەوە، -ئەی لەخۆبایی بووەکان- بەڵکو ئێوە باوەڕتان بەڕۆژی پاداشت دانەوە نییە، بۆیە کردەوەیشی بۆ ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 82

وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ

بێگومان ئێوە چەند چاودێرێکتان لەفریشتەکان بەسەرەوە دانراوە کە كار وكردەوەكانتان تۆمار دەکەن ودەینووسن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 82

كِرَامٗا كَٰتِبِينَ

ئەو فریشتانە لای اللە -تەعاﻻ- ڕێزلێگراون، نووسەرن، کردەوەکانتان دەنووسن وتۆماریان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 82

يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ

ھەرچی ئێوە بیکەن ئەوان دەیزانن ودەینووسن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 82

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ

بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 82

وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ

وە بەڕاستی خراپەکاران لەناو ئاگرێکدان کە بەسەریاندا ھەڵدەگیرسێت. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 82

يَصۡلَوۡنَهَا يَوۡمَ ٱلدِّينِ

لەڕۆژی پاداشتدانەوەدا دەچنە ناویەوە کە داد وبێدادیانە -دەناڵێنن- بەدەست گەرماکەیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 82

وَمَا هُمۡ عَنۡهَا بِغَآئِبِينَ

وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی بچنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 82

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ

-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟! چەندە سەخت وناڕەحەتە؟! info
التفاسير:

external-link copy
18 : 82

ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ

پاشان جارێكی تر -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟! info
التفاسير:

external-link copy
19 : 82

يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٞ لِّنَفۡسٖ شَيۡـٔٗاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ

ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ناتوانێت فریایی ھیچ کەسێکی تر بکەوێت وسوودی پێبگەیەنێت، و ھەموو فەرمان وکردەوەیەکیش ھەر بۆ خوایە، بۆ ھیچ یەکێکی تر نییە، وە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان وکردەوە دەکات. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• التحذير من الغرور المانع من اتباع الحق.
ھۆشداریدان لە لەخۆبایی بوونێک کە ڕێگربێت لەشوێنکەوتنی ھەق وڕاستی. info

• الجشع من الأخلاق الذميمة في التجار ولا يسلم منه إلا من يخاف الله.
سوور بوون لەسەر ژیانی دونیا وباوەش پێداکردنی ڕەوشتێکی خراپی بازرگانە چاوچنۆکەکانە، ھیچ کەسێک لێی پارێزراو نابێ مەگەر کەسانێک نەبێت کە لە اللە -تەعاﻻ- دەترسن. info

• تذكر هول القيامة من أعظم الروادع عن المعصية.
بیرکردنەوە لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەت گەورەترین ڕێگرە لە ئەنجامدانی گوناھــ وتاوان وسەرپێچی. info