Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

Numri i faqes:close

external-link copy
53 : 6

وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لِّيَقُولُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنۢ بَيۡنِنَآۗ أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِٱلشَّٰكِرِينَ

ھەر بەو شێوەیە فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بەشێوەیەکمان لێکردوون کە لەبەدەست ھێنانی بەش ونسیبیان لە ژیانی دونیا جیاوازبن، ھەندێکیانمان دەوڵەمەند کردووە وھەندێکی تریشیان ھەژار، بەو شێوەیە تاقیان دەکەینەوە تاوەکو ئەوانەی بێباوەڕە دەوڵەمەندەکان بە باوەڕدارە ھەژارەکانیان دەووت: ئایا خوای گەورە فەزڵی ئەو ھەژارە باوەڕدارانەی داوە بەسەر ئێمەدا بەباوەڕەکەیان، ئەگەر بھاتبایە ئەو باوەڕ بەخوا خێری تێدا بووایە ئەوان لەبەدەستھێنانی پێش ئێمە نەدەکەوتن، چونکە ئێمە شایستەتر بووین پێی، ئایا خوای گەورە زاناتر نیە بەوانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی دەکەن؟! خوای گەورە سەرکەوتویان دەکات لە باوەڕ وئیمان ھێنان، وە بێگومان ھەر ئەو زاتە زاناتر وشارەزاترە لەبێباوەڕان کە سووک وڕیسوایان دەکات وباوەڕ ناھێنن؟ بەڵێ بێگومان خوای گەورە لەوان زاناتر وشارەزاترە. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 6

وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِنَا فَقُلۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡۖ كَتَبَ رَبُّكُمۡ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَ أَنَّهُۥ مَنۡ عَمِلَ مِنكُمۡ سُوٓءَۢا بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەوانە ھاتن بۆلات ئەوا لەبەر ڕیز وشکۆیان وەڵامی سەلامەکەیان بدەرەوە، وە موژدەی فراوانی ڕەحمەتی خوایان بدەرێ، چونکە خوای گەورە لەسەر خۆی پێویست کردووە پێویستیەک کە سەرچاوەکەی لەفەزڵی خۆیەوەیەتی نەک واجب بێت لەسەری، ھەرکەسێک لەئێوە بە گێلی ونەزانی گوناھێک بکات وە پاشان تەوبە بکات وبگەرێتەوە بۆلای خوای گەورە، وە کاروکردەوەکانی چاک بکات، بێگومان خوای گەورە لەو گوناھە خۆش دەبێت کە ئەنجامی داوە، وە خوای گەورە لێبوردەیە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە مھیرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 6

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِتَسۡتَبِينَ سَبِيلُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ

ھەروەک باسکرا وە بۆمان ڕوون کردیتەوە، ھەر بەو شێوەیەش بەڵگەکانمان لەسەر کەسانی ناھەق وئەھلی باتڵ بۆ ڕوون دەکەینەوە، تاوەکو ڕێچکە وڕێبازی تاوانباران بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە لەبەر ئەوەی لێی دوور بکەونەوە وھۆشیاری بن نەوەک پێی ھەڵخەلەتێن. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 6

قُلۡ إِنِّي نُهِيتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۚ قُل لَّآ أَتَّبِعُ أَهۡوَآءَكُمۡ قَدۡ ضَلَلۡتُ إِذٗا وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بێگومان من خوای گەورە قەدەغەی کردووم کە ھیچ شتێک لە غەیری خودا بپەرستم، وە پێیان بڵێ: من بەھیچ شێوەیەک شوێن ھەواو وئارەزوی ئێوە ناکەوم لەپەرستنی شتانێک غەیری خوا، من ئەگەر لەوەدا شوێن ھەواو ئارەزووی ئێوە کەوتم بێگومان من گومڕا بووم ولەڕێگای ھەق لامداوە وڕێنوێنی نەکراوم، ئەمەش درەنجامی ھەر کەسێکە کە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی بکەوێت بەبێ بەڵگەی ڕوون وئاشکرا لەلایەن خوای گەورەوە. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 6

قُلۡ إِنِّي عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَكَذَّبۡتُم بِهِۦۚ مَا عِندِي مَا تَسۡتَعۡجِلُونَ بِهِۦٓۚ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِۖ يَقُصُّ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡفَٰصِلِينَ

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ من لەسەر بەڵکەی ڕوون وئاشکرام کەلەلایەن پەروەردگارمەوەیە، نەک لە ھەواو ئارەزووەوە بێت، وە ئێوە ئەو بەڵگە ونیشانانەتان بەدرۆ دانا وباوەڕتان پێ نەھێنا، وە ئەو بەڵا وموسیبەت وبەڵگە ونیشانە نائاساییانەی کە ئێوە پەلەن بۆی وداوای دەکەن لای من نیە، بەڵکو بەدەست خوای گەورەیە، وە بزانن کە ھەموو حوکم وبڕیارێک لەنێویشیاندا ئەوەی داوای دەکەن ھەر تەنھا ھی خوایە، وە ھەر ئەویش ھەق وڕاستی دەڵێت وروونی دەکاتەوە وە پاکی وبێگەردی بۆ ئەو زاتە بەرز وبڵندە کە تەنھا ھەر ئەویشە بەباشترین شێوە ھەق وباتل ڕوون دەکاتەوە ولێکیان جودا دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 6

قُل لَّوۡ أَنَّ عِندِي مَا تَسۡتَعۡجِلُونَ بِهِۦ لَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۗ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِٱلظَّٰلِمِينَ

ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ: ئەگەر ئەوەی ئێوە پەلە دەکەن لەھاتنی لە دابەزینی سزا بۆتان بەدەست من بوایە ئەوا بۆم دادەبەزاندن، ئیتر ئەو کاتە کاری من وئێوە یەکلایی دەبوویەەوە، وە خوای گەورەش لەھەموو کەس زانا وشارەزاترە بە ستەمکاران، کە چەندێک مۆڵەتیان دەدات وە کەیش تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 6

۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلۡغَيۡبِ لَا يَعۡلَمُهَآ إِلَّا هُوَۚ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۚ وَمَا تَسۡقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعۡلَمُهَا وَلَا حَبَّةٖ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡأَرۡضِ وَلَا رَطۡبٖ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ

کلیلی گشت خەزێنەی نھێنییەکان تەنھا لای خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک غەیری ئەو نایانزانێت و ئاگاداریان نییە، وە ھەرچیش لە دروستکراوەکانە لە گیانداران و ڕووەک و بێ گیانەکانیش ئەوەی لە وشکانی و دەریاکاندا ھەیە ئەو ئاگاداریانە و پێیان دەزانێت، وە ھیچ گەڵایەکیش بەبێ ئاگاداری ئەو ناکەوێتە خوارەوە، وە ھەر دانەویڵە و تۆوێکیش ھەیە لە زەویدا بێت ھەرچی تەڕ و وشکیشە، گشتی ئەوانەی کە باسکران ھەر ھەمووی لە پەڕاو و پەرتووکە ئاشکراکەی (لوح المحفوظ) دا جێگیر کراوە. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• الله تعالى يجعل العباد بعضهم فتنة لبعض، فتتفاوت درجاتهم في الرزق وفي الكفر والإيمان، والكفر والإيمان ليس منوطًا بسعة الرزق وضيقه.
خوای گەورە ھەندێک لەبەندەکانی کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ھەندێکی تریان، جیاوازی نێوانیان لە پلە وپایە وڕزق وڕۆزی وباوەڕ وبێباوەڕی گێراوە بەتاقیکردنەوە بۆیان تاوەکو سوپاسگوزار وناشکوریان روون بێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا بێباوەڕی و باوەڕیش پیەوەیست نیە وھۆکاری فراوان بوونی ڕزق وڕۆزی نین، چونکە ھەندێک جار خوای گەورە ڕزق وڕۆزی خۆی دەدات بە بێباوەڕانیش تاوەک بە دڵی خۆیان لە خۆشیەکانی دونیا بخۆن وبخۆنەوە، بەڵام لە دواڕۆژدا دووچاری تۆڵە وسزای دۆزەخیان دەکات. info

• من أخلاق الداعية طلاقة الوجه وإلقاء التحية والتبسط والسرور بأصحابه.
یەکێک لەڕەوشتی جوان وئاکاری بەرزی بانگخوازانن ئەوەیە ڕووخۆش ودەم بەخەندەبن لەگەڵ کەسانی تردا، وە سەلامیان لێ بکەن وسادە وبێ فیز بن لەئاستیاندا، وە سادە وسانا بن لەگەڵ ھاوڕێ وھاوەڵەکانیاندا. info

• على الداعية اجتناب الأهواء في عقيدته ومنهجه وسلوكه.
لەسەر بانگخواز پێویستە دوور بکەوێتەوە لە شوێنکەوتنی ھەوا وئارەزووی خۆی لە بیروباوەر ومەنھەج وئاکار وڕەوشت وھەڵسوکەوتیدا. info

• إثبات تفرد الله عز وجل بعلم الغيب وحده لا شريك له، وسعة علمه في ذلك، وأنه لا يفوته شيء ولا يعزب عنه من مخلوقاته شيء إلا وهو مثبت مدوَّن عنده سبحانه بأدق تفاصيله.
ئەم ئایەتانە ئەوە دەسەلمێنن کە تەنھا خوای گەورە ئاگاداری زانستی غەیب ونھێنیەکانە، کە ھیچ شەریک وھاوەڵی نیە، وە فراوانی عیلم وزانستی خوای گەورە لەو بوارەدا، وە ئەو زاتە بەرز وبلندە ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، وە ھیچ شتێک لەدروستکراوەکانی لێ وون نابێت، بەڵکو ھەرچی وورد ودرشتی دروستکراوەکانە لای ئەو تۆمار کراوە. info