Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

external-link copy
19 : 42

ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ

اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زۆر بە لوتف و بە بەزەییە لەگەڵ بەندەکانیدا، ھەر کەسێکی بوێت ڕزق و ڕۆزی دەدات و بۆی فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، وە بۆ ھەر کەسێکیش ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزی کەم دەکاتەوە، ئەمەش ھەمووی بە ڕەحم و بەزەیی خۆی دەبێت، خۆ ئەگەر جگە لەمەیشی ئاشکرا کرد، ئەوە زۆر بەتوانا و بەھێزە و ھیچ کەسێک ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆریش بەدەسەڵات و تۆڵە دەسێنێتەوە لە دوژمن و نەیارەکانی. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• خوف المؤمن من أهوال يوم القيامة يعين على الاستعداد لها.
ترس لەناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت وا دەکات لە باوەڕدار زۆر بەچاکی خۆی بۆ ئامادە بکات. info

• لطف الله بعباده حيث يوسع الرزق على من يكون خيرًا له، ويضيّق على من يكون التضييق خيرًا له.
لوتف و بەزەیی اللە تەعالا لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی ڕزق و ڕۆزیان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، بەو شێوەیەی کە بۆ ئەوان باش بێت، وە کەم و بێ بەرەکەتیشی دەکات بۆ ئەوانەی بەو شێوەیە خێر و چاکە بۆیان. info

• خطر إيثار الدنيا على الآخرة.
مەترسی هەڵبژاردنی ژیانی دونیا بەسەر ژیانی دواڕۆژدا. info