Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

external-link copy
9 : 25

ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَٰلَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە، (بۆ ئەوەی سەری سووڕ بمێنێت پێیان) چۆن بەھەندێک وەسفی ناھەق و باتڵ وەسفت دەکەن، وە دەڵێن: موحەممەد جادووگەرە، یان جادووی لێکراوە، یان شێتە، بەھۆی ئەو قسە و قسەڵۆکانەوە گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، ئیتر ناتوانن ڕێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە و شوێنی بکەون، وە لەوە زیاتر ناتوانن ھیچ ڕێگایەکی تر ببیننەوە تانە و تەشەری پێ بدەن لەڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی تۆ. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک. info

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا. info

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت. info

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە. info