Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht

external-link copy
5 : 19

وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا

وە من دەترسم لە پاش مردنم خزم و کەسە نزیکەکانم بە ھۆی سەرقاڵیان بە دونیاوە بە پێی پێویست ھەڵنەسن بەبەرپاکردنی ئاینەکەت، وە ژنەکەیشم نەزۆکە و مناڵی نابێت، ئەی پەروەردگارم لەلایەن خۆتەوە مناڵێکم پێ ببەخشە تاوەکو ببێتە جێگرەوەی خۆم لەپاش مردنم. info
التفاسير:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• الضعف والعجز من أحب وسائل التوسل إلى الله؛ لأنه يدل على التَّبَرُّؤِ من الحول والقوة، وتعلق القلب بحول الله وقوته.
لاوازی و بێدەسەڵاتی خۆشەویسترین ھۆکارن لای خوای گەورە کە مرۆڤی باوەڕدار لە نزاکانیدا تەوەسولیان پێ بکات و خۆی پێ لە خوای گەورە نزیک بکاتەوە، چونکە نیشانەی دەرخستنی بێ ھێزی و بێ دەسەڵاتی ئەو کەسەیە، وە پەیوەستکردنی دڵەکانە بەیارمەتی و پشتیوانی و دەسەڵاتی خواوە. info

• يستحب للمرء أن يذكر في دعائه نعم الله تعالى عليه، وما يليق بالخضوع.
سوننەتە و واباشە مرۆڤ لەکاتی نزاکانیدا باسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکات کە خوای گەورە پێی بەخشیوە، وە ھەرشتێکی تریش کە گەردنکەچی و زەلیلی لەبەردەم خوای گەورەدا بگەیەنێت. info

• الحرص على مصلحة الدين وتقديمها على بقية المصالح.
سووربوون لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندیەکانی بیروباوەڕ و ئاینەکەت بەسەر تەواوی بەرژەوەندیەکانی تردا. info

• تستحب الأسماء ذات المعاني الطيبة.
سوننەت وایە و واباشە کە مرۆڤ ناوێکی خۆش و مانادار لە مناڵەکانی بنێت. info