Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

الإنسان

Dos propósitos do capítulo:
تذكير الإنسان بأصل خلقه، ومصيره، وبيان ما أعد الله في الجنة لأوليائه.
بیرهێنانەوەی مرۆڤ بە بنچینەى خوڵقاندنی و چارەنووسی و ڕوونکردنەوەى ئەوەى خواى گەورە ئامادەی کردووە بۆ دۆستانی لە بەهەشتدا. info

external-link copy
1 : 76

هَلۡ أَتَىٰ عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ حِينٞ مِّنَ ٱلدَّهۡرِ لَمۡ يَكُن شَيۡـٔٗا مَّذۡكُورًا

بێگومان ماوەیەک لە ڕۆژگار بەسەر نەوەى ئادەمدا ھاتووە کەشتێک نەبووە کە باس وخواس بکرێت (واتە ڕۆژگارێک ھەبووە کە مرۆڤ ھەر نەبووە لە بووندا هەتا باسی ھەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ھێشتا الله -تەعاﻻ- ئادەمی خەڵق نەکردبوو). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 76

إِنَّا خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ أَمۡشَاجٖ نَّبۡتَلِيهِ فَجَعَلۡنَٰهُ سَمِيعَۢا بَصِيرًا

بەڕاستی ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە لە دڵۆپێک ئاوی پیتێنراو لە تۆوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت، تاوەکو تاقی بکەینەوە، ئەمجا بیستن وبینینمان بۆی دروستکرد، تاوەکو بەگوێی خۆی ھەق ببیستێت و بەچاوی خۆی بەڵگە ودەسەڵاتی پەروەردگار ببینێت، وە ھەستێت بەئەنجامدانی ئەوەی تەکلیفمان لێکردووە لەشەریعەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 76

إِنَّا هَدَيۡنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرٗا وَإِمَّا كَفُورًا

بێگومان ئێمە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمانەوە ڕێگای چاک وخراپمان بۆ ڕوونکردەوە، بەوەیش ڕێگای گومڕایی بۆ دەرکەوت، جا ئیتر خۆی سەرپشک بێت یان رێگای سوپاسگوزاران بگرێت وئیماندار بێت، یان ڕێگای سپڵە وناسوپاسگوزاران بگرێت وبێ باوەڕ بێت ونکۆڵی لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی اللە -تەعاﻻ- بکات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 76

إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَاْ وَأَغۡلَٰلٗا وَسَعِيرًا

بێگومان ئێمە کۆت وزنجیرمان ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى کە بێباوەڕن بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی کە بەهۆیانەوە ڕادەکێشرێن بۆ نێو دۆزەخێکی هەڵگیرساو. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 76

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ يَشۡرَبُونَ مِن كَأۡسٖ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا

بەڕاستی باوەڕداران کە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-ن لەڕۆژی قیامەت و لەبەھەشتدا، لەپەرداخێکی پڕدا خواردنەوەى تێکەڵاو کراو بەکافور دەخۆنەوە، كه بۆن وتامی خۆشی ھەیه. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• خطر حب الدنيا والإعراض عن الآخرة.
مەترسی خۆشەویستی دونیا وپشت هەڵکردن لەدواڕۆژ. info

• ثبوت الاختيار للإنسان، وهذا من تكريم الله له.
سەرپشک بوون جێگیرکراوە بۆ مرۆڤ، بەوەی سەرپشکە لەدەست نیشانکردنی دواڕۆژی خۆی، ئەمەش گەورەترین ڕێزە اللە -تەعاﻻ- لەمرۆڤی ناوە. info

• النظر لوجه الله الكريم من أعظم النعيم.
تەماشا کردنی ڕووخساری پیرۆزی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی دواییدا بۆ باوەڕداران گەورەترین نیعمەتە پێی دەدرێت. info

external-link copy
6 : 76

عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفۡجِيرٗا

ئەم خواردنەوەیە -شەرابە- پیاک وخاوێنەی ئامادەکراوە بۆ خەڵکانی گوێڕایەڵی پەروەردگار کانیاوێکە بەندە ڕاست ودروستەکانی لەھەر جێگایەکدا بیانەوێت لێی دەخۆنەوە، زۆرە وھەرگیز کۆتایی نایەت، ھەڵیدەگرنەوە ودەیبەنەوە بۆ ھەر جێگایەک خۆیان بیانەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 76

يُوفُونَ بِٱلنَّذۡرِ وَيَخَافُونَ يَوۡمٗا كَانَ شَرُّهُۥ مُسۡتَطِيرٗا

سیفەتی ئەو بەندە ڕاست ودروستانەی ئەو خواردنەوە -شەرابە- دەخۆنەوە ڕەوشتیان وایە کە نەزرەکانیان جێبەجێ دەکەن ودەبەنە سەر وئەترسن لەو ڕۆژەی کە زیانەکەی بەھەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە، کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 76

وَيُطۡعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسۡكِينٗا وَيَتِيمٗا وَأَسِيرًا

وە خواردن دەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان لەو خواردنەی کە زۆر حەزیان لێیەتی وپێویستیان پێیەتی. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 76

إِنَّمَا نُطۡعِمُكُمۡ لِوَجۡهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمۡ جَزَآءٗ وَلَا شُكُورًا

کاتێک خواردن دەدەن بەھەژاران لای خۆیان دەیشارنەوە وناھێڵن کەس پێی بزانێت، قسەی دڵیانە نەک بەزاریان بیڵێن، لەناخەوە دەڵێن: ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- خواردن دەبەخشین بەئێوە، وە ھیچ پاداشت وسوپاسێکیشمان ناوێت لێتان. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 76

إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوۡمًا عَبُوسٗا قَمۡطَرِيرٗا

بێگومان ئێمە لەپەروەردگاری خۆمان دەترسین لەڕۆژێکدا کە ڕووخسارەکان زۆر ترش وتاڵن، ڕۆژێکە زۆر سەخت وتەنگ ودژواره. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 76

فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمِ وَلَقَّىٰهُمۡ نَضۡرَةٗ وَسُرُورٗا

جا اللە -تەعاﻻ- بەفەزڵ وگەورەیی خۆی لەشەڕ وخراپەی ئەو ڕۆژە پاراستنی وڕووی گەش وڕۆشندار وشادمانی پێبەخشین، وەک ڕێزلێنان ودڵخۆشیەک بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 76

وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّةٗ وَحَرِيرٗا

لەبەرامبەر خۆگری وئارامگرتنیان (لەسەر گوێرایەڵی وچاکە كردن) وئارام گرتن لەسەر قەدەرەکانی اللە -تەعاﻻ-، ودوورکەوتنەوە لەخراپە، پاداشتیان بە بەھەشت وپۆشینی ئاوریشم دانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 76

مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۖ لَا يَرَوۡنَ فِيهَا شَمۡسٗا وَلَا زَمۡهَرِيرٗا

ئەو بەختەوەرانە لەسەر تەخت وقەنەفەی ڕازاوە وجوان لەبەھەشتدا پاڵیان لێ داوەتەوە، لەبەهەشتدا تیشکی خۆر وسەرمای زۆر سارد ئازاریان نادات، بەڵکو ئەوان لەژێر سێبەرن بە بەردەوامی، و نە گەرما و نە سەرمایان دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 76

وَدَانِيَةً عَلَيۡهِمۡ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتۡ قُطُوفُهَا تَذۡلِيلٗا

سێبەری درەختەکانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەن، وە چنینی میوە وبەرووبوومەکانیشی ئاسانکراوە بۆیان، بەشێوەیەک کەسێک پاڵ کەوتبێت یان دانیشت بێت یان بەپێوە بێت دەستی پێیان دەگات وماندوو نابێت لەلێکردنەوەیان. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 76

وَيُطَافُ عَلَيۡهِم بِـَٔانِيَةٖ مِّن فِضَّةٖ وَأَكۡوَابٖ كَانَتۡ قَوَارِيرَا۠

خزمەتکارەکان بەقاپی زیوی وپەرداخی شوشە وڕەنگی ڕوونیانەوە بەدەوریاندا دەسوڕێنەوە وھاتوچۆیانە، وخواردنەوە -شەراب- دەدەن بە ئەوانەى داوای دەكەن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 76

قَوَارِيرَاْ مِن فِضَّةٖ قَدَّرُوهَا تَقۡدِيرٗا

ھەموو کاسە وپەرداخی خواردنەوەیان لەجوانی وڕوونیان وەک شووشە ڕوونن، بەڵام لەزیو دروستکراون؛ شوشەی زیوین، کە بەئەندازەیەکی پێویست وجوان ئامادەیان کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 76

وَيُسۡقَوۡنَ فِيهَا كَأۡسٗا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا

ھەروەھا ئەو باوەڕدارە ڕێزلێگیراوانە لە خواردنەوەیەکیان -شەرابێکیان- پێ نۆش دەکرێت کە تێکەڵە بەزەنجەبیل. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 76

عَيۡنٗا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلۡسَبِيلٗا

لە بەھەشتدا لەکانیەک دەخۆنەوە به سەلسەبیل ناسراوە. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 76

۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٞ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيۡتَهُمۡ حَسِبۡتَهُمۡ لُؤۡلُؤٗا مَّنثُورٗا

ئەمجا نەوجەوانانی ھەمیشە لاوی ڕوخۆش لەبەھەشتدا بەدەوریاندا ھەڵدەسوڕێن، کاتێک دەیانبینیت لەدرەوشاوەیی ڕووخسار وجوانی ڕەنگ وزۆری وجیاجیاییان وادەزانیت مروارین و بەو ناوەدا پرژاون. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 76

وَإِذَا رَأَيۡتَ ثَمَّ رَأَيۡتَ نَعِيمٗا وَمُلۡكٗا كَبِيرًا

وەکاتێک دەڕوانیت وسەیر دەکەیت ناز ونیعمەت دەبینیت (لە باخی نەبڕاوەی بەھەشت) ناتوانرێت وەسف بکرێت، وە موڵکی زۆر وگەورە دەبینیت ھیچ موڵکێک ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 76

عَٰلِيَهُمۡ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضۡرٞ وَإِسۡتَبۡرَقٞۖ وَحُلُّوٓاْ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٖ وَسَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ شَرَابٗا طَهُورًا

پۆشاکی نەرم ونۆڵی سەوزی ئاوریشمیان بەسەر ئاوریشمی ئەستوردا لەبەر کردووە، وە ڕازێنراونەتەوە بەبازنی زیوو، وە پەروەردگاریان خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- پاک وخاوێنیان پێدەبەخشێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 76

إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمۡ جَزَآءٗ وَكَانَ سَعۡيُكُم مَّشۡكُورًا

وەک ڕێزلێنانێک پێیان دەوترێت: بێگومان ئەم بەھەشتە پاداشتی گەورەی ئێوەیە بەهۆی کردەوە چاکەکانتان، وھەموو ھەوڵ وکۆششێکتان قبوڵکراوە وسوپاسکراوە لەلای پەروەردگار. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 76

إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ تَنزِيلٗا

دڵنیاش بە -ئەی پێغەمبەر- ئێمە قورئانمان بە بەش بەش بۆ سەر تۆ دابەزاندووە، نەک ھەمووی بەجارێک. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 76

فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعۡ مِنۡهُمۡ ءَاثِمًا أَوۡ كَفُورٗا

ئەمجا خۆڕاگر بە لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگارتەوە لەڕوانگەى قەدەر وشەرعەوە، وە ملکەچ وفەرمانبەرداری تاوانباران وبێباوەڕان مەبە كە بانگەشە بۆ كوفر وبێباوەڕی دەكەن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 76

وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا

یاد وزیکری پەروەردگارت بکە بە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەسەرەتای ڕۆژ، وە بەنوێژی نیوەڕۆ وعەسر لەکۆتایی -ڕۆژ- ودەمەو ئێواراندا. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• الوفاء بالنذر وإطعام المحتاج، والإخلاص في العمل، والخوف من الله: أسباب للنجاة من النار، ولدخول الجنة.
وەفا کردن بەنەزر وخواردن بەخشین بەھەژاران ونەداران، وە ئیخلاص ودڵسۆزی لەکردەوەدا بۆ اللە -تەعاﻻ-، وە ترسان لێی: ھۆکاری ڕزگار بوونە لەئاگری دۆزەخ، وە لەھەمان کاتیشدا ھۆکاری چوونە بەھەشتە. info

• إذا كان حال الغلمان الذين يخدمونهم في الجنة بهذا الجمال، فكيف بأهل الجنة أنفسهم؟!
ئەگەر ئەو مناڵ وتازە پێگەیشتووانەی خزمەتکاری خەڵکانی بەھەشت دەکەن بەو شێوە جوان وڕازاوەییە بن، دەبێت بەھەشتیەکان خۆیان چەندێک جوان وڕازاوە بن؟! info

external-link copy
26 : 76

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَٱسۡجُدۡ لَهُۥ وَسَبِّحۡهُ لَيۡلٗا طَوِيلًا

وە یادی ئەو بکە بەئەنجامدانی ھەردوو نوێژی شێوان وخەوتنان، وە له دوای ئەوانیش شەو ھەستەوە بۆ شەونوێژ کردن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 76

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمۡ يَوۡمٗا ثَقِيلٗا

بێگومان ئەو بت پەرست وموشریکانە حەزیان لە ژیانی دونیایی تەمەن کۆتایە کە بەخێرایی دەڕوات، لەبەرامبەریشدا ڕۆژێکی زۆر سەخت وگران وقورسیان فەرامۆش کردووە (کە قیامەتە). info
التفاسير:

external-link copy
28 : 76

نَّحۡنُ خَلَقۡنَٰهُمۡ وَشَدَدۡنَآ أَسۡرَهُمۡۖ وَإِذَا شِئۡنَا بَدَّلۡنَآ أَمۡثَٰلَهُمۡ تَبۡدِيلًا

(ئەو بێباوەڕانە نازانن کە ھەر) ئێمە بەدیمان ھێناون وئەندام و جومگەکانی لەشیانمان قایم پێکەوە بەستووە، وەھەرکاتێکیش بمانەوێت لەناویان دەبەین ودەیانگۆڕین و بەکەسانی تر جێگایان دەگرینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 76

إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا

بەڕاستی ئەمەش (ئەم سورەتە وتەواوی سورەتەکانی قورئان) یادخستنەوەن، جا ھەرکەسێک ئارەزووی (بەھەشت بکات) ئەوە ڕێگای ڕاستی وڕەزامەندی پەروەردگاری دەگرێتە بەر. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 76

وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕەزامەندی پەروەردگارتان نابن، مەگەر اللە -تەعاﻻ- ئارەزوو بکات وبیەوێت ئەو ڕێگایە بگرنە بەر، هەموو شتێک بەدەستی ئەوە، بەڕاستی اللە -تەعاﻻ- زۆر زانایە بەوەی لەبەرژەوەندی بەندەکانیدایە، وە بە ئەوەیشی بەکەڵکی ئەوان نایەت، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وقەدەر وبەڕێوەبردنیدا. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 76

يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمَۢا

جا هەرکەسێک ئەو زاتە پیرۆزە بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی وڕەحمەتی خۆیەوە، وە سەرکەوتووی دەکات بۆ باوەڕ وکردەوە چاکەکان، وە سزای سەختیشی ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەکوفر وبێباوەڕی وگوناھــ و وتاوان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، ئەویش سزای ئاگری دۆزەخە. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• خطر التعلق بالدنيا ونسيان الآخرة.
مەترسی پەیوەست بوون بەدونیا و لەبیرکردنی ڕۆژی دوایی. info

• مشيئة العبد تابعة لمشيئة الله.
ویستی بەندەکان پەیوەستە بە ویستی اللە -تەعاﻻ-وە. info

• إهلاك الأمم المكذبة سُنَّة إلهية.
لەناوبردنی گەلە بێباوەڕەکان، سوننەتێکی ئیلاھیە -خوداییە-. info