Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

Número de página:close

external-link copy
26 : 76

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَٱسۡجُدۡ لَهُۥ وَسَبِّحۡهُ لَيۡلٗا طَوِيلًا

وە یادی ئەو بکە بەئەنجامدانی ھەردوو نوێژی شێوان وخەوتنان، وە له دوای ئەوانیش شەو ھەستەوە بۆ شەونوێژ کردن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 76

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمۡ يَوۡمٗا ثَقِيلٗا

بێگومان ئەو بت پەرست وموشریکانە حەزیان لە ژیانی دونیایی تەمەن کۆتایە کە بەخێرایی دەڕوات، لەبەرامبەریشدا ڕۆژێکی زۆر سەخت وگران وقورسیان فەرامۆش کردووە (کە قیامەتە). info
التفاسير:

external-link copy
28 : 76

نَّحۡنُ خَلَقۡنَٰهُمۡ وَشَدَدۡنَآ أَسۡرَهُمۡۖ وَإِذَا شِئۡنَا بَدَّلۡنَآ أَمۡثَٰلَهُمۡ تَبۡدِيلًا

(ئەو بێباوەڕانە نازانن کە ھەر) ئێمە بەدیمان ھێناون وئەندام و جومگەکانی لەشیانمان قایم پێکەوە بەستووە، وەھەرکاتێکیش بمانەوێت لەناویان دەبەین ودەیانگۆڕین و بەکەسانی تر جێگایان دەگرینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 76

إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا

بەڕاستی ئەمەش (ئەم سورەتە وتەواوی سورەتەکانی قورئان) یادخستنەوەن، جا ھەرکەسێک ئارەزووی (بەھەشت بکات) ئەوە ڕێگای ڕاستی وڕەزامەندی پەروەردگاری دەگرێتە بەر. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 76

وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕەزامەندی پەروەردگارتان نابن، مەگەر اللە -تەعاﻻ- ئارەزوو بکات وبیەوێت ئەو ڕێگایە بگرنە بەر، هەموو شتێک بەدەستی ئەوە، بەڕاستی اللە -تەعاﻻ- زۆر زانایە بەوەی لەبەرژەوەندی بەندەکانیدایە، وە بە ئەوەیشی بەکەڵکی ئەوان نایەت، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وقەدەر وبەڕێوەبردنیدا. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 76

يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمَۢا

جا هەرکەسێک ئەو زاتە پیرۆزە بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی وڕەحمەتی خۆیەوە، وە سەرکەوتووی دەکات بۆ باوەڕ وکردەوە چاکەکان، وە سزای سەختیشی ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەکوفر وبێباوەڕی وگوناھــ و وتاوان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، ئەویش سزای ئاگری دۆزەخە. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• خطر التعلق بالدنيا ونسيان الآخرة.
مەترسی پەیوەست بوون بەدونیا و لەبیرکردنی ڕۆژی دوایی. info

• مشيئة العبد تابعة لمشيئة الله.
ویستی بەندەکان پەیوەستە بە ویستی اللە -تەعاﻻ-وە. info

• إهلاك الأمم المكذبة سُنَّة إلهية.
لەناوبردنی گەلە بێباوەڕەکان، سوننەتێکی ئیلاھیە -خوداییە-. info