Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

Número de página:close

external-link copy
152 : 6

وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ لَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۖ وَإِذَا قُلۡتُمۡ فَٱعۡدِلُواْ وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰۖ وَبِعَهۡدِ ٱللَّهِ أَوۡفُواْۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ

خوای گەورە حەرامی کردووە کە دەست ببرێت بۆ ماڵی ھەتیوان - ھەتیوو ئەو کەسەیە کە باوکی لەدەستداوە ونەگەیشتووەتە تەمەنی باڵغ بوون- دەست مەبن بۆ ماڵی ھەتیوو و لێی نزیک مەبنەوە مەگەر بەشێوەیەک نەبێت کە بەرژەوەندی و سوودی ھەتیووەکەی تێدا بێت و ماڵەکەی پێی زیاد بکات، تا ئەو کاتەی باڵغ دەبێت وچاک و خراپی خۆی لێک جودا دەکاتەوە، دوای ئەوە ئەگەر ماڵوسامانیان لەلای ئێوە بوو ئیتر بیدەنەوە دەستی خۆیان، وە خوای گەورە حەرامی کردووە کە تەرازوو بازی بکەن، بەڵکو واجبە لەسەرتان کە پێوانە و کێشانەتان بەدادگەرانە بێت، لەوەرگرتن و لە پێدانیش لە کاتی کڕین و فرۆشتندا، ئێمەیش لەتوانا و تاقەت بەدەر تەکلیف و داوا لەھیچ کەسێک ناکەین، ئەوەی کە مرۆڤ ناتوانێت لەکاتی کێشانە و پێوانە و شتی تریشدا لەزیاد و کەم خۆی لێ بپارێزێت ھیچ گوناھێکی ناگات، وە ھەروەھا حەرامی کردووە لەسەرتان کە شتێک جگە لەھەق وراستی وخێر بڵێن، بەڵکو واجبی کردووە کە ھەمیشە دادگەر بن لەبڕیار وشاھیدیدانیشتاندا ئەگەر چی ئەو بڕیارە وشاھیدیدانەیش کەدەیدەن دژی خزمان و نزیکی خۆیشتان بێت، وە حەرامی کردووە کە ئەو پەیمان و بەڵێنەی کەداوتانە بەخوا بیشکێنن، یان خواتان کردووە بەشاھید و وەکیل تێیدا، کەواتە پێویستە لەسەرتان بەئەمەک و بە وەفا بن بەرامبەر پەیمان و ئامۆژگاریەکانی خوا، ئەوەی کە پێشتر باسکران خوای گەورە فەرمانی پێکردوون و ڕایسپاردوون پێی و وەسیەتی پێکردوون، بەڵکو ھەمیشە لەبیرتان بن و پەند وئامۆژگارییان لێ وەربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
153 : 6

وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِي مُسۡتَقِيمٗا فَٱتَّبِعُوهُۖ وَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمۡ عَن سَبِيلِهِۦۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ

ھەروەھا خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێچکە و ڕێبازە گومڕاکان بکەون، بەڵکو پێویستی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێبازی ڕاستی خوای گەورە بکەون کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، چونکە ڕێچکە و ڕێبازە گومڕاکان بەرەو پەرتبوون و دوورکەوتنەوە لە ڕێبازی ھەق و راستی دەتانبەن، ھەر ڕێبازی راستی خوای گەورەیە کە پەروەردگار وەسیەتی بۆ کردوون و ڕایسپاردوون کە شوێنی بکەون، بە ئومێدی ئەوەی کە لەخوا بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگری و قەدەغەکراوەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
154 : 6

ثُمَّ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ تَمَامًا عَلَى ٱلَّذِيٓ أَحۡسَنَ وَتَفۡصِيلٗا لِّكُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لَّعَلَّهُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمۡ يُؤۡمِنُونَ

پاش پێڕاگەیاندنی ئەوانەی کە باسکران، ئەوەشتان پێڕادەگەیەنین کە تەوراتمان دا بە موسی لەبەر تەواو کردنی چاکە و ناز و نیعمەتەکانی خۆمان لەسەر ئەوەی چاکەکار بوو لەناو گەلەکەی، وە ڕوونکەرەوەش بوو بۆ ھەموو شتێک، ھەموو ئەو شتانەی کە ئەوان پێویستیان پێی بوو لە ئاینەکەیاندا، وە بۆ ڕێنوماییان بۆ سەر ھەق وڕاستی وڕەحمەت بۆیان، بەئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن بەگەیشتن بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، تاوەکو بەئەنجامدانی کاری چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
155 : 6

وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ مُبَارَكٞ فَٱتَّبِعُوهُ وَٱتَّقُواْ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ

ئەم قورئانەش کە ناردمانە خوارەوە پەرتوکێکی پیرۆز و پڕ بەرەکەتە، چونکە ھەرچی سوود و قازانجی دین و دونیا ھەیە تێیدایە، لەبەر ئەوە شوێنی بکەون و بیکەنە بەرنامە و ڕێسا و یاسای خۆتان، وە ھۆشیار بن لەوەی سەرپێچی نەکەن تاوەکو خوای گەورە ڕەحمتان پێ بکات. info
التفاسير:

external-link copy
156 : 6

أَن تَقُولُوٓاْ إِنَّمَآ أُنزِلَ ٱلۡكِتَٰبُ عَلَىٰ طَآئِفَتَيۡنِ مِن قَبۡلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمۡ لَغَٰفِلِينَ

ئەو قورئانەمان نارد تاوەکو - ئەی بتپەرست و موشریکەکانی عەرەب - ئێوەیش نەڵێن: خوای گەورە تەورات وئینجیلی ناردە خوارەوە بۆ سەر جولەکە و گاورەکانی پێش ئێمە، بەڵام ھیچی نەناردووەتە خوارەوە بۆ ئێمە، وە ئێمەش نازانین کتێب و پەرتووکەکانی ئەوان بخوێنینەوە چونکە بەزمانی خۆیانە و بە زمانی ئێمە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
157 : 6

أَوۡ تَقُولُواْ لَوۡ أَنَّآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا ٱلۡكِتَٰبُ لَكُنَّآ أَهۡدَىٰ مِنۡهُمۡۚ فَقَدۡ جَآءَكُم بَيِّنَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞۚ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَصَدَفَ عَنۡهَاۗ سَنَجۡزِي ٱلَّذِينَ يَصۡدِفُونَ عَنۡ ءَايَٰتِنَا سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يَصۡدِفُونَ

وە بۆ ئەوەی نەیشڵێن: ئەگەر بھاتایە خوای گەورە کتێبێکی بناردایەتە خوارەوە بۆمان ھەروەک چۆن ناردیە خوارەوە بۆ جولەکە و گاورەکان، ئەوا ئێمە لەوان زیاتر خواناس و دامەزراوتر دەبووین، دەی ئەوەتانێ ئێستا خوای گەورە قورئانی بەزمانی خۆتان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلى اللە علیە و سلم) تاوەکو بەڵگە و نیشانە و ڕێنومایی ڕوون و ئاشکرا بێت بۆ لای ھەق و ڕاستی و ڕەحمەتی فراوان بێت بۆ ئەم ئوممەتە، بۆیە بڕوبیانوی پڕوپوچ و بەتاڵ مەھێننەوە، جا کێ ھەیە لەو کەسە ستەمکارتر بێت کە پاش ئەو کتێبە بڕوای بەئایەت و نیشانەکانی خوا نەبێت و پشتی لێھەڵ بکات و بە درۆیان بزانێت، جا گومانتان نەبێت بەم زووانە بە ئاگری دۆزەخ سزای سەختی ئەوانە دەدەین کەپشتیان کردووەتە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە، لەتۆڵەی ئەو کارەی ئەنجامیاندا. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• لا يجوز التصرف في مال اليتيم إلّا في حدود مصلحته، ولا يُسلَّم ماله إلّا بعد بلوغه الرُّشْد.
دروست نییە لە دەرەوەی سنوری بەرژەوەندیەکانیان دەست بخرێتە ماڵ و سامانی ھەتیوانەوە و تەسەڕوفی پێوە بکرێت، وە ماڵ و سامانەکەیان نادرێتەوە دەستیان تاوەکو باڵغ نەبن و نەگەنە تەمەنی ڕوشد و چاک و خراپی خۆیان جیا نەکەنەوە. info

• سبل الضلال كثيرة، وسبيل الله وحده هو المؤدي إلى النجاة من العذاب.
رێچکە و ڕێبازە گومڕاکان زۆر زۆرن، بەڵام تەنها ڕێگا و ڕێبازی خوای گەورە كە تەنها دانەیەکە، مرۆڤ ڕزگار دەکات لە سزای سەختی دۆزەخ. info

• اتباع هذا الكتاب علمًا وعملًا من أعظم أسباب نيل رحمة الله.
شوێنکەوتنی ئەم قورئانە پیرۆزە بە زانست و کردار گەورەترین ھۆکارە بۆ بەدەستھێنانی ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە. info