Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

Número de página:close

external-link copy
143 : 6

ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۖ مِّنَ ٱلضَّأۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡمَعۡزِ ٱثۡنَيۡنِۗ قُلۡ ءَآلذَّكَرَيۡنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلۡأُنثَيَيۡنِ أَمَّا ٱشۡتَمَلَتۡ عَلَيۡهِ أَرۡحَامُ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۖ نَبِّـُٔونِي بِعِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

خوای گەورە ھەشت جۆر لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی بۆ دروستکردوون، لەمەڕ دوان، نێرێک و مێیەک، وە لەبزنیش دوان، جا -ئەی پێغەمبەر- بە بتپەرست و موشریکەکان بڵێ: ئایا خوای گەورە نێری ئەو دوو جۆرەی لە بەر نێریەتی حەرام کردووە؟ ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە بۆ مێیەکانیش حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەو دوو مێیەشیان لەبەر مێیەتی حەرام کردووە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ: تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە دوو نێرەکەش بۆ حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەوانەشیان حەرام کردووە کەلە مناڵدانی مێیەکاندایە؟ لەبەر ئەوەی کە لە مناڵداندا کۆبوونەتەوە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: بۆچی جیاوازی دەکەن لەنێوان ئەوەی کە لەبەر کۆبوونەوەیان لەمناڵداندا حەرامی دەکەن، جارێک لەبەر ئەوەی نێرە و جارێکیش لەبەر ئەوەی مێیە؟ جا -ئەی بتپەرست و موشریکینە- ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوا بەڵگەیەکی ڕاست و دروستم پیشان بدەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە حەرامی ئەوانە ھەمووی لەلایەن خواوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
144 : 6

وَمِنَ ٱلۡإِبِلِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ ٱثۡنَيۡنِۗ قُلۡ ءَآلذَّكَرَيۡنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلۡأُنثَيَيۡنِ أَمَّا ٱشۡتَمَلَتۡ عَلَيۡهِ أَرۡحَامُ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۖ أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَآءَ إِذۡ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَٰذَاۚ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئەوەی ماوەتەوە لەھەشت جۆرەکە بریتین لە: ووشتر دووان نێرێک و مێیەک، لەڕەشە ووڵاخیش دووان، - ئەی پێغەمبەر- ھەمدیسان بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئایا ئەوەی حەرامی کردووە لەبەر نێریەتیانە یان لەبەر مێیەتیانە؟ یان ئەوەتانێ لەبەر ئەوەیە لەیەک مناڵداندا کۆبونەتەوە؟ یان ئێوە -ئەی موشریكینە- ئەو کاتەی کە خوای گەورە وەسیەتی کرد بەحەرامیەتی ئەم ئاژەڵ و ماڵاتە ئێوە خۆتان -بە پێی بانگەشەی خۆتان- لەوێ ئامادە بوون؟ ھیچ کەسێک لەو کەسە ستەمکارتر وتاوانبارتر نیە کە درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵدەبەستێت، ئەوەی ئەو حەرامی نەکردووە دەیداتە پاڵ ئەو، تاوەکو خەڵکی لەرێگای ڕاست و دروست پێ لادەن و گومڕایان بکەن بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە زانیاریەکیان لەو بارەیەوە ھەبێت، بێگومان خوای گەورە گەلی ستەمکار تەوفیق نادات بۆ ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنیان ناکات، چونكە درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە دەكەن. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 6

قُل لَّآ أَجِدُ فِي مَآ أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٖ يَطۡعَمُهُۥٓ إِلَّآ أَن يَكُونَ مَيۡتَةً أَوۡ دَمٗا مَّسۡفُوحًا أَوۡ لَحۡمَ خِنزِيرٖ فَإِنَّهُۥ رِجۡسٌ أَوۡ فِسۡقًا أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

- ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ کە لە خۆیانەوە ئەو ئاژەڵ و مەڕ وماڵاتە حەرام دەکەن، لەوەی کە خوا وەحی و نیگای بۆ کردووم نابینم ھیچیان حەرام و یاساغ بێت جگە لە ئەو ئاژەڵەی کە مردارەوە بووبێت و سەر نەبڕابێت، یان خوێنی ڕژێنراو بێت، یان گۆشتی بەراز کە پیس و پۆخڵ و حەرامە، یان ئاژەڵێک کەبەناوی غەیری خواوە سەربڕابێت، وەكو ئەو ئاژەڵانەی بۆ بتەکان سەر دەبڕدرێن، جا ھەرکەسێک پێویستی و زەرورەت ناچاری کرد لەبەر برسیەتیەکی زۆر نەک بۆ تام و چێژ لێوەرگرتن کە لەو حەرامکراوانە بخوات بە مەرجێک سنوور نەبەزێنێت و زیاد لە پێویست نەخوات لێیان، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات لەو کارەیدا، وە بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- لێبووردەیە بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەگەر لەبەر ناچاری پەنایان بردبێتە بەر خواردنی ئەو شتانە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
146 : 6

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٖۖ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ وَٱلۡغَنَمِ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتۡ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلۡحَوَايَآ أَوۡ مَا ٱخۡتَلَطَ بِعَظۡمٖۚ ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِبَغۡيِهِمۡۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ

وە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک کە پەنجەکانیان لەیەک جودا نەبوەتەوە، وەک ووشتر ونەعامە لەسەر جولەکەمان حەرام کرد، وە بەز و چەوری مانگا و مەڕمان لەسەر حەرام کردن، جگە لە ئەوە نەبێت کە نووساوە بە پشت و ڕێخۆڵەکانیانەوە، یان ئەوەی تێکەڵی ئێسکەكەی بووبێت، وەک چەوری دوونگ وسەر پەراسووەکان، وە تۆڵە و سزای ئەو ستەم و یاخی بوونەشمان بەوە دانەوە، خواردنی ئەو شتانەمان لەسەر حەرام و یاساغ کردن، وە بێگومان ئێمە ڕاستگۆ و دادپەروەریش بووین لەوەی باسمان کرد و ھەواڵیمان پێدا. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• في الآيات دليل على إثبات المناظرة في مسائل العلم، وإثبات القول بالنظر والقياس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر سەلماندنی ووتوێژ و گفتوگۆ لە بابەتە زانستیەکاندا، وە سەلماندی قسەی ئەوانەی سەرنجدان وتێڕامان وقیاس لە حوکمەکاندا دەسەلمێنن. info

• الوحي وما يستنبط منه هو الطريق لمعرفة الحلال والحرام.
وەحی و ئەوەشی لە وەحی ھەڵدەھێنجرێت ئەو ڕێگا ڕاست و دروستەیە کە حەڵاڵ و حەرامی پێ دەناسرێتەوە. info

• إن من الظلم أن يُقْدِم أحد على الإفتاء في الدين ما لم يكن قد غلب على ظنه أنه يفتي بالصواب الذي يرضي الله.
زوڵم و ستەمە کەسێک خۆی پێش بخات بۆ فەتوادان لە دیندا، لەگەڵ ئەوەشدا گومانی زۆری نەبێت كەوا فەتوای ڕاست و دروست دەدات كە جێگای ڕەزامەندی خوای گەورە بێت. info

• من رحمة الله بعباده الإذن لهم في تناول المحرمات عند الاضطرار.
یەکێک لەڕەحم و میھرەبانیەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە لە کاتی پێویستی و ناچاریدا مۆڵەتی داون حەرامكراوەکان بخۆن (بۆی حەڵاڵ كردوون). info