ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
53 : 12

۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفۡسِيٓۚ إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّيٓۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ژنەکەی عەزیزی میسر درێژەی دا بەقسەکانی و وتی: من دەروونی خۆم پاک ناکەمەوە لە ویستی ئەنجامدانی تاوان و خراپەکردن، وە من نامەوێت تەزکیەی دەروونی خۆم بکەم، چونکە دەروونی مرۆڤ وادروست بووە ھەمیشە فەرمان بە گوناھ و تاوان بکات، چونکە مەیلی ئەوە دەکات پێی خۆشە، وە زۆر ناڕەحەتە بە لایەوە جڵەوی بگێڕرێت و ڕێگری لێ بکرێت، مەگەر کەسێک پەروەردگارم خۆی ڕەحمی پێ بکات و لە پیلان و فرت وفێڵی بیپارێزێت، بێگومان پەروەردگارم لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی خۆی کە تەوبە دەکەن لە گوناھ و تاوان، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 12

وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦٓ أَسۡتَخۡلِصۡهُ لِنَفۡسِيۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلۡيَوۡمَ لَدَيۡنَا مَكِينٌ أَمِينٞ

ئەمجا پاشاکە کاتێک بێ تاوانی یوسف و زانایی و دانایی ئەوی بۆ ڕوون بوویەوە بە دەست و پێوەندەکەی وت: بڕۆن بۆم بھێنن بۆ ئەوەی بیکەم بە ھاوڕێ و ھاودەمی تایبەتی خۆم، جا کاتێک یوسف ھات بۆ لای و قسەی لەگەڵ کرد و دواندی و ژیری و دانایی و زانایی ئەوەی بۆ ڕوون بوویەوە پێی وت: ئەی یوسف بێگومان ئیتر تۆ لەمرۆ بەدواوە خاوەنی پلە و پایە و جێی متمانەی ئێمەیت، وە ھەرچیت لەبارەوە وتراوە لە ڕێزی تۆ کەم ناکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 12

قَالَ ٱجۡعَلۡنِي عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلۡأَرۡضِۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٞ

یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە پاشای وت: بمکە بە کاربەدەستی خەزێنەی ماڵ و سامان و قوتی سەر زەوی میسر، بێگومان من خەزنەدارێکی دەست پاک و چاودێرێکی زانا و بەئاگام بۆ ئەو کارەی پێم دەسپێریت. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 12

وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَتَبَوَّأُ مِنۡهَا حَيۡثُ يَشَآءُۚ نُصِيبُ بِرَحۡمَتِنَا مَن نَّشَآءُۖ وَلَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ھەروەک منەتمان کرد بەسەر یوسفدا بەوەی بێگوناھیمان سەلماند و لە زیندان ھێنامانە دەرەوە، ھەر بەوشێوەیە دوای ئەو تەنگانە و ناخۆشییە لەسەر زەوی خاکی میسر پلە و پایە و دەسەڵاتمان پێ بەخشی، لەھەر جێگایەک خۆی ویستی دادەنیشێت و جێگیر دەبێت، وە کێمان بوێت لە بەندەکانمان لە دونیادا دەیخەینە بەر بەزەیی و میھرەبانی خۆمان، وە بەھیچ شێوەیەک پاداشتی چاکەخوازانیش ون ناکەین، بەڵکو بەتێر و تەسەلی و بێ کەموکورتی پاداشتیان دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 12

وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ

ئەوەی باسکرا پاداشتی دونیا بوو، وە ئەو پاداشتەی کە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا ئامادەی کردووە بۆ باوەڕداران و خواناسان، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە سەرپێچییەکانی، باشتر و خاسترە لە ھەموو پاداشت و خێر وبێرێکی دونیا. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 12

وَجَآءَ إِخۡوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَعَرَفَهُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ

دوای ئەوەی قات وقڕی و گرانی لە سەر زەوی کەنعان پەیدا بوو، براکانی یوسف بە مەبەستی بەدەستھێنان و کڕینی کەل وپەل و پێداویستی و زەخیرە ، بەرەو سەر زەوی میسر کەوتنەڕی و چوونە لای یوسف، یوسف ئەوانی ناسیەوە و زانی براکانی خۆیەتی، بەڵام ئەوان یوسفیان نەناسیەوە لەبەر ئەو ماوە زۆرەی تێپەڕی بوو، وە ڕوخسار و شکڵیشی گۆڕابوو، چونکە کاتێک خستیانە ناو بیرەکەوە مناڵێک بوو. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 12

وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمۡ قَالَ ٱئۡتُونِي بِأَخٖ لَّكُم مِّنۡ أَبِيكُمۡۚ أَلَا تَرَوۡنَ أَنِّيٓ أُوفِي ٱلۡكَيۡلَ وَأَنَا۠ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ

جا کاتێک ئەوەی داوایان کردبوو لە پیتاک و خۆراک پێیدان و بۆی ئامادەکردن، دوای ئەوەی براکانی بۆیان باسکرد کە برایەکی تریان ھەیە لە باوکیانەوە و لای ئەو جێیان ھێشتووە، پێی وتن: ئەمجارە برا باوکییەکەشتان لەگەڵ خۆتان بھێنن با باری وشترێک زیاترتان بدەمێ، ئایا ئێوە نابینن من بەتێر و تەسەلی و بێ کەموکورتی پێوانە و بارتان دەدەمێ، وە چاکترین میوانداریشم کردن، یوسف ئەمەی پێ وتن تاوەکو ھانیان بدات کە بۆ جاری داھاتوو براکەی تریشیان بھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 12

فَإِن لَّمۡ تَأۡتُونِي بِهِۦ فَلَا كَيۡلَ لَكُمۡ عِندِي وَلَا تَقۡرَبُونِ

ئەگەر ھاتوو ئەوتان نەھێنا ئەوا ڕوون دەبێتەوە کە ئێوە درۆ دەکەن و برای ترتان نییە، ئەو کاتە منیش ھیچتان بۆ پێوانە ناکەم و ھیچتان نادەمێ، وە نزیک بە وڵاتیشم نەکەون، ویستی بەم قسانە بیانترسێنێت ئەگەر براکەی تریان نەھێنن ئیتر نەیەنەوە میسر بۆ پیتاک و خۆراک بردن. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 12

قَالُواْ سَنُرَٰوِدُ عَنۡهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ

براکانی وڵامیان دایەوە و وتیان: داوا دەکەین لە باوکی و ھەوڵی خۆمانی لەگەڵ دەدەین، وە ئەوەی فەرمانت پێکردووین بێ کەم وکورتی جێ بەجێی دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 12

وَقَالَ لِفِتۡيَٰنِهِ ٱجۡعَلُواْ بِضَٰعَتَهُمۡ فِي رِحَالِهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَعۡرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

یوسف بە کوڕە لاوە کڕێکارەکانی بەردەستی وت: پارەو پولی ئەوانە بخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی کاتێک گەڕانەوە و پارەکەیان دیتەوە بزانن ئێمە پیتاک و خواردنەکەمان پێ نەفرۆشتوون، ئەمەش وایان لێ دەکات جارێکی تر لەگەڵ براکەی تریان بگەڕێنەوە بۆ میسر، بۆ ئەوەی بۆ یوسف بسەلمێنن کە ڕاستگۆن، وە دواتر پارەکەشیان لێ وەربگرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 12

فَلَمَّا رَجَعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَبِيهِمۡ قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلۡكَيۡلُ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَآ أَخَانَا نَكۡتَلۡ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ

جاکاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان، وە چیرۆک و بەسەرھاتی یوسفیان گێرایەوە بۆی کە چەندێک ڕێزی گرتوون، وتیان بە باوکیان: ئەی باوکە گیان ئەمجارە ئەگەر براکەی ترمان لەگەڵدا نەنێریت گەورەی میسر ھیچ خواردنمان ناداتێ، جا بۆیە ئەمجارە ئەومان لەگەڵ بنێرە، ئەگەر ھاتوو ئەومان لەگەڵ بنێریت ئەوا بار وشترێکی تر خواردن دەھێنینەوە لەگەڵ خۆمان، وە بەڵێنیشت دەدەینێ کە بیپارێزین و بەساغ و سەلیمی بیگەڕێنینەوە و بیدەینەوە دەستت. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• من أعداء المؤمن: نفسه التي بين جنبيه؛ لذا وجب عليه مراقبتها وتقويم اعوجاجها.
یەکێک لە دوژمنە سەرسەختەکانی مرۆڤی باوەڕدار، دەروونی خۆیەتی، بۆیە پێویستە چاودێری بکات و لارو خێچییەکانی ڕاست بکاتەوە. info

• اشتراط العلم والأمانة فيمن يتولى منصبًا يصلح به أمر العامة.
زانایی و دانایی و ئەمانەت پارێزی مەرجی سەرەکین بۆ ھەر کەسێک ببێتە کاربەدەستی گشتی خەڵکی. info

• بيان أن ما في الآخرة من فضل الله، إنما هو خير وأبقى وأفضل لأهل الإيمان.
ئەم ئایەتانە ئەوەیان ڕوون کردوەتەوە ئەو پاداشتەی لای خوای گەورە ھەیە لە ڕۆژی دوایی باشتر و خاسترە بۆ بڕواداران کە ھەمیشەییە و ھەر دەمێنێتەوە و نابڕێتەوە. info

• جواز طلب الرجل المنصب ومدحه لنفسه إن دعت الحاجة، وكان مريدًا للخير والصلاح.
ئەگەر ھاتوو پێویستی کرد دروستە پیاو مەدح و سەنای خۆی بکات، بۆ ئەوەی کاروباری گشتی خەڵکی بگرێتە دەست، وە دەیزانی کاری خێری پێ دەکرێت و ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدا. info