ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
31 : 12

فَلَمَّا سَمِعَتۡ بِمَكۡرِهِنَّ أَرۡسَلَتۡ إِلَيۡهِنَّ وَأَعۡتَدَتۡ لَهُنَّ مُتَّكَـٔٗا وَءَاتَتۡ كُلَّ وَٰحِدَةٖ مِّنۡهُنَّ سِكِّينٗا وَقَالَتِ ٱخۡرُجۡ عَلَيۡهِنَّۖ فَلَمَّا رَأَيۡنَهُۥٓ أَكۡبَرۡنَهُۥ وَقَطَّعۡنَ أَيۡدِيَهُنَّ وَقُلۡنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٞ كَرِيمٞ

کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر گوێی لە فرت وفێڵ و تانەو تەشەری ئەو ژنانە بوو کە لێیان داوە، ناردی بەشوێنیاندا و بانگی کردن تاوەکو ئەوانیش بە چاوی خۆیان جوانی یوسف ببینن ئەو کاتە بیانوویەکی پێ ڕەوا دەبینن، بۆیە بۆ ھەریەکەیان ڕایەخ و پاڵشتێکی ئامادە کرد، وە چەقۆیەکی دابەدەستی ھەریەکەیانەوە تاوەکو ئەو میوەیەی بۆیان دەھێنێت پێی لەت بکەن، جا کاتێک ئەوان سەرگەرمی میوە خواردن بوون، ژنەکەی عەزیزی میسر وتی بە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت): ئێستا وەرە دەرەوە بۆ ناویان، ئەمجا کاتێک یوسف ھات و ئەویان بینی بە شتێکی گەورە و بێ وێنەیان دانا و لەتاو جوانی یوسف حەپەسان و ئاگایان لەخۆیان نەما و دەستی خۆیان لەت و پەت کرد و وتیان: پاکوبێگەردی بۆ خوا، ئەم لاوە جوانە مرۆڤ نییە، چونکە ئەم جوانی و قەشەنگییە لە مرۆڤدا نەبینراوە، بەڵکو ئەم لاوە فریشتەیەکی بەڕێزی جوان و ڕێکوپێکە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 12

قَالَتۡ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِي لُمۡتُنَّنِي فِيهِۖ وَلَقَدۡ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفۡسِهِۦ فَٱسۡتَعۡصَمَۖ وَلَئِن لَّمۡ يَفۡعَلۡ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسۡجَنَنَّ وَلَيَكُونٗا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ

ژنەکەی عەزیزی میسر کاتێک ئەو ژنانەی بەو حاڵەوە بینی پێی وتن: ئەوە ئەو لاوە بوو کە ئێوە بە ھۆیەوە تانە و تەشەرەتان لێدام کە خۆشەویستی چووبویە نێو دڵمەوە، بێگومان من داوام لێکرد و فرت وفێڵم کرد بۆ ھەڵخەڵەتاندنی، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بە داواکەم، ئەگەر بێتو ئێستاش ئەوەی من فەرمانی بەسەردا دەکەم جێ بەجێی نەکات ئەوا دەیخەمە زیندانەوە و زەلیل و ڕسوایش دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 12

قَالَ رَبِّ ٱلسِّجۡنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِۖ وَإِلَّا تَصۡرِفۡ عَنِّي كَيۡدَهُنَّ أَصۡبُ إِلَيۡهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ

یوسفیش (سەلامی خوای لێ بێت) لە خوای گەورە پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم ئەو زیندانی کردنەی کە ئەو ژنە ھەڕەشەی پێ دەکات لە من بەلامەوە خۆشترە لەو کارە خراپ و داوێن پیسییەی منی بۆ بانگ دەکەن، ئەی پەروەردگار ئەگەر بە میھرەبانی خۆت فرت وفێڵی ئەوانەم لێ لانەدەیت ئەوا لەوانەیە دڵم مەیل و ئارەزوویان بکات، ئەو کاتە منیش دەچمە ڕیزی نەفامەکانەوە، ئەگەر مەیلیان بکەم و بچم بەدەم داواکەیانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 12

فَٱسۡتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنۡهُ كَيۡدَهُنَّۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

خوای گەورە نزاکەی یوسفی گیرا کرد، وە فرت وفێڵ و پیلانی ژنەکەی عەزیزی میسر و ژنەکانی تری شاری پوچەڵ کردەوە و یوسفی پاراست لێی، بێگومان خوای گەورە بیسەری نزاکەی یوسف و نزای ھەموو نزاکەرێکیشە، وە ئاگادار و زانایە بە حاڵی ئەو و تەواوی کەسانی تریش. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 12

ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا رَأَوُاْ ٱلۡأٓيَٰتِ لَيَسۡجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٖ

پاشان دوای بینینی ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانانە لەسەر بێتاوانی و بەرائەتی یوسف، ڕای عەزیزی میسر و گەلەکەشی ھاتە سەر ئەوەی کە یوسف بۆ ماوەیەکی نادیار زیندانی بکەن - تاوەکو ئەو فەزیحەت و سوک و ڕیسوایەی نێو خێزانەکەی لەوە زیاتر ئاشکرا نەبێت- . info
التفاسير:

external-link copy
36 : 12

وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجۡنَ فَتَيَانِۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّيٓ أَرَىٰنِيٓ أَعۡصِرُ خَمۡرٗاۖ وَقَالَ ٱلۡأٓخَرُ إِنِّيٓ أَرَىٰنِيٓ أَحۡمِلُ فَوۡقَ رَأۡسِي خُبۡزٗا تَأۡكُلُ ٱلطَّيۡرُ مِنۡهُۖ نَبِّئۡنَا بِتَأۡوِيلِهِۦٓۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ئەوە بوو یوسفیان خستە نێو زیندانەوە، لەگەڵ ئەویشدا دوو لاوی تریش چوونە زیندانەوە، یەکێک لەو لاوانە بە یوسفی وت: لە خەونمدا بینیم ترێ دەگوشم بۆ مەی دروستکردن، دووەمیشیان وتی: منیش لە خەونمدا بینیم نان بەسەرسەرمەوەیە و باڵندە لێی دەخۆن، - ئەی یوسف - ئەم خەونانەمان بۆ لێک بدەرەوە و پێمان بڵێ مانایان چییە؟ بێگومان ئێمە وای دەبینین کە تۆ کەسێکی ڕەوشت بەرز و چاکەخوازیت. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 12

قَالَ لَا يَأۡتِيكُمَا طَعَامٞ تُرۡزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأۡتُكُمَا بِتَأۡوِيلِهِۦ قَبۡلَ أَن يَأۡتِيَكُمَاۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّيٓۚ إِنِّي تَرَكۡتُ مِلَّةَ قَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ

یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: ھەر خواردنێکتان بۆ بێت لای پاشا و کەسانی ترەوە پێش ئەوەی بگاتە لاتان پێتان دەڵێم چیە و چۆنە، ئەم لێکدانەوەیش کە فێری بووم پەروەردگارم فێری کردوم، فاڵچیەتی و ئەستێرە گرتنەوە نییە، بێگومان من وازم ھێناوە لە ئاینی ئەو گەل و ھۆزەی کە باوەڕیان نییە بە خوای گەورە و ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• بيان جمال يوسف عليه السلام الذي كان سبب افتتان النساء به.
ڕوونکردنەوە و بەیانکردنی جوانی و قەشەنگی یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) کە بووە ھۆی حەپەسان و گێرۆدەبوونی ژنەکان پێی. info

• إيثار يوسف عليه السلام السجن على معصية الله.
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) چوونە زیندانی بە چاکتر زانی لە سەرپێچی کردنی خوای گەورە و میھرەبان. info

• من تدبير الله ليوسف عليه السلام ولطفه به تعليمه تأويل الرؤى وجعلها سببًا لخروجه من بلاء السجن.
یەکێک لەو سۆز و میھرەبانیانەی کە خوای گەورە بۆ یوسفی پیشاندا ئەوەبوو فێری لێکدانەوەی خەونەکانی کرد، کە بووە ھۆی ئەوەی لە بەڵاو موسیبەتی زیندان ڕزگاری ببێت و بێتە دەرەوە. info