ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
54 : 11

إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعۡتَرَىٰكَ بَعۡضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٖۗ قَالَ إِنِّيٓ أُشۡهِدُ ٱللَّهَ وَٱشۡهَدُوٓاْ أَنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ

تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێین: ھەندێک لە خواکانمان کە تۆ ڕێگریمان لێ دەکەیت لە پەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: من خوای گەورە دەکەم بە شاھید و ئێوەیش شاھید بن کە من بەریم لە پەرستنی ئەو خوایانە کە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لە خوای گەورە خۆتان و خواکانتان ئەوانەی کە وا دەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لە دەست دێت بیکەن و درێغی مەکەن لە زیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن و چاوەڕێ مەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 11

مِن دُونِهِۦۖ فَكِيدُونِي جَمِيعٗا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ

تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێن: ھەندێک لەخواکانمان کەتۆ ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: من خوای گەورە دەکەم بەشاھید وە ئێوەیش شاھید بن کەمن بەریم لەپەرستنی ئەو خوایانە کەجگە لەخوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لەخوای گەورە خۆتان وخواکانتان ئەوانەی کە وادەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لەدەست دێت بیکەن ودرێغی مەکەنلەزیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن وچاوەڕێ مەکەن info
التفاسير:

external-link copy
56 : 11

إِنِّي تَوَكَّلۡتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذُۢ بِنَاصِيَتِهَآۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

بێگومان من تەنھا پشت و پەنام بە خوا بەستووە و ھەر ئەویش پشتیوانمە لە ھەموو کارێکمدا، تەنھا زاتی (اللە) یە پەروەردگاری من و ئێوەیشە، ئەوەش بزانن ھیچ گیانلەبەرێک نییە لەسەر ڕووی زەوی ئیللا ملکەچ و فەرمانبەرداری خوای گەورەیە و لەژێر موڵک و دەسەڵاتی ئەودایە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە ھەڵی دەسوڕێنێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر ھەق و دادپەروەری و ڕاستەڕێیە، ئەو ئێوە بەسەر مندا زاڵ و باڵادەست ناکات، چونکە من لەسەر ھەق و ڕاستیم و ئێوەیش لەسەر ڕێگایەکی پڕوپوچ و بەتاڵن. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 11

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقَدۡ أَبۡلَغۡتُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَيَسۡتَخۡلِفُ رَبِّي قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ

ئەگەر بێتو ململانێ بکەن و پشت ھەڵبکەن لەو پەیامەی من ھێناومە ئەوا بزانن من تەنھا ئەوەم لەسەرە پێتانی بگەیەنم، وە بێگومان ئەوەیشی خوای گەورە منی بۆ ڕەوانە کردبوو پێم گەیاندن، وە بەڵگەیشم لەسەر ڕاست کردنەوە و ھیچ بیانویەکتان نەماوە، وە پەروەردگارم ئێوە لەناو دەبات و گەل و ھۆزێکی تر دەکات بە جێگرەوەتان، وە ئێوە بە پشتھەڵکردن و بێباوەڕبوونتان ناتوانن ھیچ زەرەر و زیانێکی گەورە و گچکە بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە، بێگومان پەروەردگارم چاودێر و بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر ئەویشە دەمپارێزێت لە خراپەی ئەو فڕوفێڵانەی کە بەردەوام لەدژمی ئەنجام دەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 11

وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا هُودٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَنَجَّيۡنَٰهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ

جا کاتێک فەرمانمان بۆ لەناوچوونیان چوو، بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆمان ھود و ئەوانەیشی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن، وە ئەوانمان پاراست لەو سزا سەختەی کە بێباوەڕەکانمان پێ سزادا. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 11

وَتِلۡكَ عَادٞۖ جَحَدُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَعَصَوۡاْ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ

ئەمەش بەسەرھاتی گەلی عاد بوو کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگاریان، وە سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری ھەموو کەسێکی زۆردار و لەخۆبایی و سەرکەش بوون کە بەھەق و ڕاستی ڕازی نابن و ملکەچی نابن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 11

وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ عَادٗا كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّعَادٖ قَوۡمِ هُودٖ

ھەر لەم دونیایەدا سووکی و ڕسوایی و دووری لە ڕەحمەتی خوا بوو بە بەشیان، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دیسان لە ڕەحمی خوا بە دوورن، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕبوون بە خوای گەورە، دەی ھۆشیاربن و بزانن کە خوای گەورە گەلی عادی لە ھەموو خێر و خۆشییەک دوور خستەوە و نزیکی کردنەوە لە ھەموو خراپە و شەڕێک. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 11

۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَٱسۡتَعۡمَرَكُمۡ فِيهَا فَٱسۡتَغۡفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٞ مُّجِيبٞ

بۆ لای گەلی سەمودیش صاڵحی برایانمان بۆ ناردن، صاڵح پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، چونکە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر بەھەق کە شایانی پەرستن بێت نییە ئێوە بیپەرستن، ئەو لە گڵ ئێوە و ئادەمی باوکیشتانی دروستکردووە، وە کردوونی بە ئاوەدانکەرەوەی زەوی، دەی کەوابێت بە ئەنجامدانی کاری خێرو چاکە و دوور کەوتنەوە لە خراپە بگەڕێنەوە بۆ لای و داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن، بێگومان پەروەردگارم زۆر نزیکە لەوانەی بەئیخلاص و دڵسۆزییەوە دەیپەرستن، وە دێت بەدەم داوا و نزاکانیانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 11

قَالُواْ يَٰصَٰلِحُ قَدۡ كُنتَ فِينَا مَرۡجُوّٗا قَبۡلَ هَٰذَآۖ أَتَنۡهَىٰنَآ أَن نَّعۡبُدَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ

گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح، تۆ پێش ئەم بانگەوازەت کەسێکی خاوەن پلە و پایە و ڕێز و تەقدیر بوویت لە ناوماندا، ئومێدمان وابوو کەسێکی ژیر و ھۆشمەند و خاوەن پرس و ڕابیت، ئایا تۆ ڕێگریمان دەکەیت لە پەرستنی ئەو خوایانەی کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە بەڕاستی ئێمە بەرامبەر ئەو خوایەی بانگمان دەکەیت بۆ پەرستنی بەگومان و دوودڵین، وامان لێ دەکات تۆمەتبارت بكەین كە تۆ درۆ بە ناو خواوە ھەڵدبەستیت. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• من وسائل المشركين في التنفير من الرسل الاتهام بخفة العقل والجنون.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە بتپەرست و موشریکەکان بەکاریان دەھێنا بۆ دوورکەوتنەوە لە بانگەوازی پێغەمبەران تۆمەتبار کردنیان بوو بە شێتی و عەقڵ سووکی. info

• ضعف المشركين في كيدهم وعدائهم، فهم خاضعون لله مقهورون تحت أمره وسلطانه.
لاوازی بتپەرست و موشریکەکان لەو فڕوفێڵ و دوژمنایەتییەی بەرامبەر پێغەمبەران ئەنجامیان دەدا، ئەوە بوو کە ئەوان لە ژێر موڵک و دەسەڵاتی خوادان، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی درەچن. info

• أدلة الربوبية من الخلق والإنشاء مقتضية لتوحيد الألوهية وترك ما سوى الله.
بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارییەتی خوا لە دروستکراو و مەخلوقاتەکانیدا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ دانبنێت بەبوونی یەک خوای بەدەسەڵات، وە وازیش بھێنێت لە ھەموو خوایەکی تری درۆینەی جگە لەزاتی (اللە) تەعالا. info